تەختەکلیلی کوردی بۆ ماک
تەختەکلیلی کوردی بۆ ماک تەواو بووە لە سەر شێوە تەختەکلیلی [b]azerty, qwerty, qwertz[/b] دەتوانن لەم [url=http://chawg.org/dl/MacOSX/kurdish-sorani-package.zip]بەستەر[/url]ەوە یان لە [url=http://kurditgroup.org/files/kurdish-sorani-package.zip]پاشکۆ[/url]دا دانراوە دایبگرن و دوای کردنەوەی پەڕگە پێچراوەکە (وەکو باوە) بە دووجار کرتەکردن (گورزەیەکی ئامادەیە لە شێوەی [b]package[/b] دایە) تەنها هەندێک هەنگاوە و پاشان خۆکارانە داوای چوونەدەرەوە لە ڕوومێزەکە دەکات [b]Log Out[/b] و پاشان ئەم هەنگاوانە بکە بۆ زۆرکردنی شێوەی تەختەکلیل بۆ ماک:
[code]
System preferences > Language & Text > Input Sources
[/code]
یان دەتوانیت سوود لە وێنەکان وەربگریت کاتێک زمانی ماکەکەت ئینگلزی نەبوو، بۆ بەراوردکردن:
[url=http://postimage.org/image/9xqnoqqs/][img]http://s2.postimage.org/4UjWA.jpg[/img][/url]
پاشان
[url=http://postimage.org/image/9y8ulk6c/][img]http://s2.postimage.org/4ULn9.jpg[/img][/url]
لەکۆتایشدا وەکو ئێرە کە دەیبینیت:
[url=http://postimage.org/image/9ym2wc4k/][img]http://s2.postimage.org/4V4ki.jpg[/img][/url]
سوپاس بۆ:
کاک حامید درودی وەکو تاقیکەرەو و وەرگرتنی زانیاری لەسەر تەختەکلیلی کوردی لە لایەن کۆمەڵێکی ترەوە.
کاک ئارا بەختیار بە ناردنی زانیاری لەسەر پیتە بزوێنەکە و ڕوونکردنەوەی لە ویکی چاوگ.
Tom Gewecke کە نەرمەکاڵاکەی یارمەتیدەرێکی باش بوو بۆ دیاریکردنی شوێن پەنجەکان و یارمەتی ڕاستەوخۆی بۆ ئەنجامدانی کارەکە.

بۆچوونەکان
کارێکى زۆر دروستت جێبەجێ کردووە کاک سیا گیان،هەمیشە کارى نایەب جێبەجێ دەکەیت،بە هیواى ئەوەى هەردەم لەش ساغ و تەمەن دڕێژ بیت :)
dast xosh kak sia be heway kari nayab tr her bjit
دەستخۆش، کارێکی باشت ئەنجامداوە، هەر بژیت.
slaw mn zor dl xoshem:D
من له Macbook Air بهکاری ئههێنم بێ وێنهیه بهڕاستی دهست خۆش
کاک سیا هیمهتێك بکه بۆ وهشانی iphone ئهگهر بۆ iphone دایبنێت زۆر کاریگهری ئهبێت چونکه کورد زۆرتر iphone بهکار ئههێنی له چاو ماكنتۆش.
دوباره دهست خۆش
سڵاو کاکە سیا، بۆ ئانردۆیت پەیام کردەوە، چونکە ئاندرۆید بۆ خۆی نمونەیەک لەگەڵ SDK ئەنێرێت، دڵنیام بۆ ئایفۆنەکەش ئەبێ هەبێت. ڕاستی منیش لام نیە، بەڵام ئەگەر بیکەین بە پرۆژەیەکی چکۆلەو خەریک بین ئاسانترە.
لەسەر Xcode دروست ئەکرێ، وە دڵنیام ئەپڵ سەپۆرتێکی چاکیشی هەیە بۆی، تەنها خەریک بوون و کاتی ئەوێت، بە Objectiv-C کە ئەویش هەر ئەبێ XML خوێندنەوەیەک بێت و هیچی تر.
کیبۆردەکەم تاقی کردەوە، بەداخەوە وەک جاران ژمارە پێنج هەر بە فارسی ئەنوسێت، وە چەن شتێکی تریشی هەر تەواو نیە لەسەر OS 10.6.5
ئاڵاکە جوانە، خۆزگە یەک دوو فۆنتی جوانیش ئەبوو..
دەست خۆش بەڵام بەهیوای ئەوەم وەگێرم بۆ بنێریت بۆ OS و هەربژیت.