چەند گۆڕانکارییەک لە کوردئاتیگرووپ
سڵاو،
http://www.kurditgroup.org/topic/12951
- ئێستا 20 هەواڵ لە لاپەڕەی سەرەتا دیار.
- لە ژێرەوەی لاپەڕە 'دوا بۆچوونەکان' زیادکراوە.
- دەتوانیت 'پەیامی کەسی' بنێریت: http://www.kurditgroup.org/notify
- هەر پەیامێک کە دوا بۆچوونی نووسراو تیایدا لە مانگێک کۆنتربێت، ئۆتۆماتیک دادەخرێت
- جەند وردەکارییەکی تریش
سوپاس بۆ پێشنیارەکانتان، تا جارێکی تر ماڵتان ئاوا
دەست خۆش ماندوو نەبیت کاک بەردەقانی
گۆڕانکارییەکان لەجێی خۆی بوو ..بژیت
ئیشاللە لەداهاتوودا دوگمە و تاگەکانی BBCیش زیاد دەکرێن بۆ بابەت و هەواڵ نووسین
دەستخۆش کاک بەردە،
بەڵام کاتێک سەکۆ دەکەیتەوە لە خوارەوە "دوا بۆچوونەکان"هین سەکۆ بێت نەک هین هەواڵەکان :)
دروستە کاک بەردە :)
ڕێژەێکى باشە،هیوادارم زۆرتر بێت.
دهست خۆش كاك بهرده كارێكی باشه
دەستەکانت خۆش کاک Bardaqani .. ئێستا جموجوڵەکان زیاتر دەبن بەهۆی ئەم گۆرانکاریەوە.بێگومان بابەتە بەپێزەکانی ئێرەو بڵاوکردنەوەیان لە جێێ تر دەبێتە زیاتر ناوبانگ بۆ ئێرەوە گەڕانەوە بۆ ئەم سەرچاوە، چونکە کەم نییە. منیش بۆ هەوالەکان پێم باشبوو..
بژیت..
دەستخۆش!
سوپاس بۆ بەدەنگەوەهاتنی پپێشنیارەکان.
پەیامە تایبەتەکانیش ، بەم شێوەیە باشترە لە کۆن.
بێگومان تویتەر و فەیسبووک ، کاریگەرییان هەیە لەسەر ڕێژەی میوانان و خوێنەران ، جگە لەوەش هەریەک لەخۆشمان لەوێ بڵاوی دەکەیەنەوە ، بەڵام بەداخەوە فەیسبووک پشتگیری BB-code ناکات ، کۆدەکان دەردەکەون و یا وشەی لاتینی پاش و پێش دەکەوێت.
من لە فەیسبووك لە ڕووپەری کوردئایتی دەبێت نووسینە خۆکارەکەی RSS لەبەرم بۆ ئەوەی لەبنەڕەتەوە بەستەرەکان نەنرێت تەنها نووسینە ڕووکاریەکە ،،کە کلیکی لەسەر کرا لێرە بەتەواوی ببینرێ
کێشەی RTLیان چاک کردبایە زۆر خاس دەبوو
بژین
دهستی ههمووتان خۆش و دهست و پهنجه و نووسینتان بههێزتر بێ. دهستکارییهکان له جێگای خۆیاندا بوون و بێ گۆمان وهک هێندێک له هاوڕێیان ئاماژهیان پێ کردووه، زۆر گرینگه که له سهر سهکۆ و لاپهڕه گشتییهکان ناونیشانی کوردئایتی ههبێ. ههروهها تازهبوونهوهی ههواڵهکان و یارمهتی دانی خهڵک و هێندێک باسی گرینگ له سهکۆکاندا، ههموو ئهمانه دهبنه هۆیی ئهوه که خهڵكێکی زیاتر روو لێره بکهن.
سهرکهوتوو بن و ههر بۆ پێشهوه
کاکە سڵاو،
ئەگەر لە داهاتوودا دەستکاریت کرد، زەحمەت نەبێت ئەمە وا دووساڵە دەڵێین هەندێک دووگمە بۆ دانانی بەستەر و کۆد و وتە زۆر بکە. لەوانەیە بۆ ئێمە ئەوەندە گرنگ نەبێت بەڵام نوسەرە چالاکەکانمان زۆریان ئارەزوویان لێیە و خێراییەکی باش دەبەخشێتە کاکی نوسەر.
هیوام وایە ئەمجارە لەبیری نەکەیت لە نوێکاریەکان.
کاتێکی خۆش
ئەگەر یەکێک دەسەڵاتى ئەوەى هەبێت،نوسینەکانى یاسا بگۆڕێت بۆ شێوەى ستاندارد،
http://kurditgroup.org/rules
لەم بەستەرە لە لاى ڕاستەوە نوسراوە "ستاندارد کردن" تەنیا بە Copy و Paste هیچى تر :)
http://chawg.org/kurdi-nus/
دەستخۆش کاک بەردەقانی، بۆ گۆڕانکاریەکان هەرچەند هێشتا تاقیم نەکردوونەتەوە.
هاوڕێیان لەبەشی هەواڵەکان ، کاتێک لینک وەکو سەرچاوە دادەنێن دەبێت URL کەی نەنوسن، بۆ نمونە:
لەجیاتی WWW.kurdittgroup.net دەبێ تەنیا بنوسن ، kurditgroup.net گەر وانەکەن بەستەرەکە چالاک نابێت.
کێشەیەکی تریش ئەوەیە کاتێک هاوڵێکی نوێ دێتە پەڕەی سەرەکەی تەنها کورتەیەک دیارە و گەر بتەوێت درێژەیەکی لێبخوێنیتەوە دەچێتە سەرچاوەی سەرەکی بە زمانە بیانیەکە.، بۆیە ئەمە وا دەکات نەتوانرێت بۆچوون لەسەری بنوسرێت تەنها وەک هەواڵێکی ڕوکەش دەمێنێتەوە.! لای ئێوەش وایە؟
هیوام وایە چاک بکرێت
http://drupal.org/project/quicktags
کاک بەردە & کاک زەندى،
هەندێک دەستکاریم کرد،ئەوەى پێویست بوو پێم وایە ئێستا کەمێک دروستە :) بە پەیامى تایبەتى ناردم بۆ کاک بەردە لەگەڵ کاک زەندى،هەروەها لەگەڵ شێوازى تەختە کلیلى چاوگە،
http://www.chawg.org/wiki/Chawg_Keyboard_Layouts