مایکروچیپێک یارمهتی نابینایان دهدا تاکوو دووباره ببینن
مایکرۆچیپێک توانی دووبارە بینایی کابرایەک بگێڕێتەوە.
نەشتەرگەرانی ئاڵمانی توانیان بە ھۆی مایکرۆچیپێکەوە کە لە پشت پەردەی چاوی پیاوەێکی نابینەوە دایانناوە، سنووری ھێزی دیتن بگێڕنهوه بۆ چاوهکانی.
ئەم مایکرۆچیتە بۆ ھۆی تکنۆلۆژیای نوێی سەردەمەوە زۆر سەرکەوتووانە لە نێو چاوی کابرایەکی ٤٦ ساڵانەی فینلاندی دا دانراوە کە بە منداڵی تووشی نەخۆشی زگماکی "رتینیس پیگمنتوسا" بووە و بینای خۆی له دهست داوه.
شایانی باسە کە بۆ ئەم جۆرە نابینایانە تاکوو ئێستا تاقیکاری زۆر ئەنجام دراوە، تاکوو سەرئنجام بە تاقی کردنەوەی مایکرۆچیپ لە چاوی "میکا ترھو"، نەشتەرگەرەکان سەرکەوتن.
خوێنەرانی بەڕێز ھەواڵەکە لە ماڵپەڕی بی بی سی بەشی فارسی وەرگیراوە و لەبەر درێژی تاکوو ئێرەم بۆ گێڕانەوە. بۆ خۆتان دەتوانن پاشماوەکەی بخوێنەوە یان سەیری ئەو ڤیدیۆیە بکەن کە لەسەر ئەم ھەواڵە دانراوە.

بۆچوونەکان
دهست خۆش ، بگاته ئێره موهيم دهبێت .
دەستت خۆش. راستە کاک هونەر بگاتە ئێرە فۆنتی کوردیشی تێدەکەن :)
دەستەکانت خۆش بێت، ئەم هەواڵە وەک ئەوەیە بەتایبەت بۆ منت دانابێ
نا کاکە حەمید گیان، من لە بەشی جاوی نەخۆشخانەیەکی فینلەندی کار دەکەم وەک پەرستار، هەواڵەکەم بۆ گرنگ بوو، دووبارە دەستخۆش
كاك سهفا بێگومان ، جگه له كراك و سيرياڵ زيادكردن له سوريا .