تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دێڵ بە تەمایە شەپێک لە بلاکبێری ھەڵدا

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

 

بە پێی ھەواڵیک لە ماڵپەڕی http://www.e24.se دێڵ بە به‌رهه‌مه‌ تەلەفوونییه‌که‌ی خۆی شەڕێکی دژ به‌ تەلەفوونەکانی بلاکبێری (Blackberry) دەست پێکردووە.
حەوتووی داھاتوو کومپانیای ناوبراو بە تەمایە ٢٥٠٠٠ لە تەلەفوونەکانی کە لە جۆری Research In Motions و لە لایەن بلاکبەرییەوە دروست کراون،‌ بگۆڕێتەوە بە تەلەفوونە نوێکانی خۆی واتە Dell Venus Pro.
بەرپرسی ماڵیی گەورە کومپانیای دیڵ Brian Gadden لە وتوێژێکدا لەگەڵ "وال سترییت ژورناڵ" (Wall Street Journal) دەڵێ:" شتێکی ئاشکرایە کە بەم بڕیارە ئێمە رەکەبەرایەتی لەگەڵ RIM دەکەین، ھەربۆیەش فڕکیان دەدەینە دەرێ.
شایانی باسە کە Dell Venus Pro بە نەرمەواڵەکانی Windows Phone ٧ کە بەرھەمی مایکرۆسوفت ھەڵدەسووڕێ و کومپانیای دیڵیش دەیھەوێ بە تەلەفوونەکانی خۆی خزمەتگوزاری Googles Android دامەرزێنێ.
بە وتەی بەرپرسی کومپانیای دیڵ ئەم گۆڕانکارییە خەرجەکانیان تاکوو لەسەددا ٢٥ کەم دەکاتەوە.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک حامید

بلاکبێری :)

زۆر ڕازيم له‌ كۆمپانيای دێڵ.

دەست خۆش بۆ ئەو هەواڵە

خۆتان ماندوو نه‌بن و ده‌ستی خۆتان خۆش هه‌ر هه‌مووتان به‌ تازه‌ و به‌ کۆنه‌وه‌. سه‌رکه‌وتوو بن.

کاک حامید بلاگبەری چاکبکە

بلاکبێری !