تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشه‌یه‌ک له‌ قه‌باره‌ی فلاش میمۆریاکام!

muhamad1991

Muhamad1991

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/05

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

سڵاو به‌رێزان

من فلاش میمۆریه‌کی imation 8GB هه‌یه ‌ئه‌م فلاش به‌رنامه‌یه‌کی له‌گه‌ڵه‌ به‌ ناوی ImationLOCKv224 به‌ کاردێ بۆ قوفڵدانی به‌شێک له‌ فلاشه‌که‌، واتا فلاشه‌که‌ت بۆ ده‌کا به‌ دوو پارتێشن یه‌کێکی دیار و یه‌کێکی بزر و ‌ به ‌ئاره‌زووی خۆت قه‌باره‌ی دیاری ده‌که‌یت. منیش کردم به‌ دوو پارتێشن ئێستا ده‌مه‌وێت بیکه‌م به ‌یه‌ک پارتێشن، وه‌ک فڵاشێکی ئاسای به‌ڵام ناتوانم. ده‌بێت چیبکه‌م بۆ یه‌ک گرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو به‌شه‌؟
ئه‌مه‌ جۆری فلاشه‌که‌یه‌
http://www.imation.com/en-us/Imation-Products/USB-Flash-Drives--Accessories/Nano-Flash-Drive/
ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌که‌یه‌
http://www.imation-southasia.com/support/drivers/ImationLOCKv224.exe

سڵاو !
کاتێک لە کۆمپیوتەرەکەتی دەبەستیت، بچۆ لە Computer لەگەڵ بەشەکانی تری HD کەت وەکو :C و :D لەوێدا کرتەی ڕاستی لەسەر بکەو Format هەڵبژێرە، بەڵام پێش ئەوە چیت هەیە لەناویدا کۆپی بکە سەر کۆمپیوتەرەکەت.
٢ فلاشی 8GB م هەیە بەرنامەی تێدا نییە.

کاک زەندی لەوانەیە ئەوانەی کوردستان بێت، من دانەیەکم کرێ کابرای فرۆشیار دەیوت کاکە ناوی فلاشەکە بگۆرێت گەرەنتی نامێنێت. منیش فۆرماتم کرد بە ext4 وەکو دەمەویست کاردەکات.
بەڕێز بۆ کلیدانی فلاش یان دروستکردنی بەش، بەرنامە و ئامراز زۆر زۆرە.

کاک سیا، بەڵام بۆ ویندۆز دەبێت بە NTFS بیکات، ext4 ئەو فۆرماتە، پیم وانیە ویندۆز پشتگیری بکات ئەوە بۆ لینوکسە نازانم بۆ ماک.

ئاخر کاک زەندی NTFS تۆزی لەسەر نیشتووە، ئەزانی گواستنەوەی پەڕگە چەند خاوە؟ بیکاتە بە FAT32 چێترە، چونکە ئەم بۆ پەڕگە گواستنەوەیەتی، وایە؟

وەک ئەوەی کاک زەنی وتی... کرتەی راست بکە لە ما کۆمپویتەر. پاشان مەنەیج.. دواتر وەرە خوارەوە ' دیسک مەنەیجمێنت ' بکە و لە تەنیشتی قەبارەی میمۆریەکەت پیشان دەدات لەوێ دەتوانیت بە ئارەزوو کاولی بکەیت. مەبەستم ئەوەیە چیت دەوێ لێێ دەکەی.

ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه‌ش بن که‌ ئه‌گه‌ر به‌ جۆری FAT32 فۆرمات بکرێ، ناکرێ په‌ڕگه‌ی له‌ 4 گیگ زیاتری بۆ بگوازێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر به‌ته‌مایه‌ په‌ڕگه‌ی قه‌واره‌ گه‌وره‌ی زیاتر له‌ 4 گیگ بگۆزێته‌وه‌ بۆ نێوی، ده‌بێ به‌ NTFS فۆرماتی بکا. من له ماک و له‌ پی سیش تاقیم کردووه‌ته‌وه‌. له‌ ماکدا ده‌توانی لێی وه‌ربگری ناکرێ هیچی بۆ بگوازیته‌وه‌.
هه‌روه‌ک وترا به‌رنامه‌ بۆ ئه‌و کاره‌ زۆره‌ به‌ڵام پارتیشن ماجیک خراپ نییه‌.

نەرمەواڵا زۆرە، بەڵام خۆڕایی و سووکەڵە و بەکاربێت و پشتگیری هەموو پەڕگەی سیستەمێک بکات لەمە باشتر نییە:
http://gparted.sourceforge.net/screenshots.php
بیسوتێنە سەرسیدیەک یان USB یان و یان...هتد

سڵاو!
من دوو فلاشم هەیە، ناتوانرێت بە Fat 16 و 32 فۆرمات بکرێن.
کاک سیا، خێرایی جگە لە جۆری فۆرمات ، پەیوەندی بە جۆری فلاشەکەشەوە هەیە ، هەیە Speed ی زیاترە.
هەوروەک سیدی و دی ڤی دی.

من لەوێ مەبەستم جۆری پەڕگەی سیستەمە و چوستی ئەو نەرمەکاڵایەیە. دیارە کارکەوتە سەر ڕەقەکاڵا ئەوە شتی تریش ڕۆڵ دەبینێت.

سوپاس بۆ په‌یامه‌ مه‌کانتان
من کێشه‌م له‌گه‌ڵ پرۆگرامه‌که‌یه‌ گه‌ر سه‌یری ئه‌م پی دی فه‌ بکه‌ له‌ پرۆگرمه‌که‌ ده‌گه‌ن
http://www.imation-southasia.com/support/manuals/ImationLOCK_UserManual_v20-C.pdf