یهکهم ئیمایل 41 ساڵ مهوبهر نێردراوه
٤١ ساڵ بەسەر رێکەوتی ناردنی ھەوەڵین ئیمایل لە مێژووی ئینتەرنێتدا تێپەڕی.
دوو لێکۆڵەری کومپیۆتەریی لە یەکەم تێکۆشانی خۆیاندا بۆ ناردنی ئیمایلێک لە نێوا دوو کومپیۆتەردا تەنیا توانیان دوو پیتی سەرەتای یەک وشە بەڕی بکەن، پاشان پسانی تۆڕی "ئارپانت"ی ئەو کات بووە ھۆی نەچوونی پەیامەکە لە پلەی یەکەمدا.
بە پێی ھەواڵێک لە ئێرانەوە و ئەوانیش لە "گلوبالسپیک" وەریان گرتووە. رۆژی ھەینی رابردوو لە مێژووی زانستی ئینتەرنێتی دا بە یەکێک لە گرینگترین رۆژەکان دەژمێردرێ. رۆژی ھەینی ساڵڕۆژی ناردنی ھەوەڵین پەیام لە نێوای دوو کومپیۆتەردا بوو کە ٤١ ساڵ پێش و لە ساڵی ١٩٦٩ لە ئامریکادا رووی دا، ھەر بۆیە وەک رۆژی یەکەمین ناردنی نامەی ئلکترونیکی (ئیمایل) لە جیھاندا سهیر دهکرێ.
کاتژمێر ١٠ و سی خولەکی رۆژی ٢٩ی ئوکتوبری ساڵی ١٩٦٩ دوو زانای بواری زانستی کومپیۆتەری، یەکەم پەیامی ئینتەرنێتیان لە رێگای "ئارپانێت" کە بە ھۆی وەزارەتی بەرگری ئامریکاوە پێکھاتبوو، لە نێوا دوو کومپیۆتەردا لە زانستگای کالیفۆرنیادا نارد.
پروفسۆر "لوئونارد کلینراک" و "چارلی کلین" خوێندکاری کارشناسی باڵای زانستگا، تێدەکۆشان تاکوو لەم پرۆژەدا وشەی " LOG" لە نێوان دوو کومپیۆتەردا، لە رێگای تۆڕەوە جێ بە جێ بکەن، ئەم پەیامەش بەرھەمی ھەوەڵین کەڵک وەرگرتن لە تۆڕ بوو بۆ ناردنی پەیام کە بە نۆری خۆی، بوو بە بنچینە و بنەڕەتی دونیای ئینتەرنێتی مودێرنی ئیمڕۆ...
