بڵێکۆ -چەکی نوێ دژی گوگڵ
بڵێکۆ[url=http://blekko.com/]Blekko[/url] وەکو گەڕۆکێکی تاقیگاری هاتە گۆڕەپانی گەڕۆکەکان بۆ ڕکابەری گوگڵ و یاهوو بینگ و ئەوانیتر، بەڵام ئایە بڵێکۆ دەتوانێ ئەسپی خۆی تاوبدات لەم بوارەدا؟ پرسیاری زۆربەمانە.
ئەم گەڕۆکە بەشێوەیەکی تەواو جیاواز لە گەڕۆەکانی تر دەگەڕێت وبە وتەی خۆیان زۆرباشتر دەگەڕێت.
ئەم گەڕۆکە جیاوازیەکی تری هەیە لەگەڕۆکەکانی تر ئەوەش کراوەیە بۆ بەکارهێنەرانی بە دەستکاری کردن و لابردنی سپام و زۆر گۆڕانکاری تر.
بڵێکۆ زیاتر گرنگی دەدات بەجۆرە گەڕانێک کە پێی دەوترێت «slashtags» واتە بەیارمەتی / لە پێش ئەو وشەیەی بۆی دەگەڕێیت دەتوانی جۆری ئەنجامدانی گەڕانەکەت سنوورداربکەیت بۆ نمونە:
لە بۆشایی گەڕاندا بنوسە "shop/" ئیتر هەموو فرۆشیارەکانی وێبمان بۆ دەدۆزێتەوە یا ئەگەر بمانەوێت کە تەنیا زانیاری زانستیمان بۆ بدۆزێتەوە دەنوسین "science/" ئیتر تەنیا بابەتی زانستیمان بۆ دەدۆزێتەوە.
یان گەر بمانەوێت بەدوای ناوی کەسێک بگەڕێنن ئەوادەبێ ناوی کەسەکە لەگەڵ People بنوسین وەکو “Azad/ people ” لێرەدا هەموو ئەو کەسانە دەدۆزێتەوە کەناویان Azad ، واتە ناوی کەسەکە دوای سڵاش”/ “ دوای ئەوە People واتە خەڵک ، گەر بۆ میوەی سێۆ بگەڕێین بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵ تیکەڵ نەبێت دەنوسین «Apple /food».
بەڕێوەبەری ى بڵێکۆ دەڵێت بەکارهینەران دەتوانن گۆڕانکاری زۆر سەیر ئەنجام بدەن، دەڵێت بەکارهێنەرێکمان جۆرە تاگێکی دروستکردووە کە هەرگیز بیرمان لێ نەکردبۆوە.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چۆنیەتی گەڕان بفەرمن تەماشای [url=http://blekko.com/ws/+/press-videos?h=1]ئەم گرتە ڤیدیۆییە[/url] بکـــەون.

بۆچوونەکان
دەستخۆش بۆ هەواڵەکە :)
بە ڕاى من ناتوانیت وەک گووگڵ بێت!
لە Bingـەوە وەرگیراوە!!
http://blekko.com/ws/london+/traffic
دەستت خۆش کاکە زەندی، باشە بەشی وێنەی تێدا نییە؟ تۆزێک معقد دیارە. بەس هەر مونافیس هەبێت باشترە
هههه دەستخۆش
ههرچی بێ وهك گووگڵ نابێت ، بهڵام ههبوونی ئهوهش خراپ نيه .
ههموو شتێك سوودی خۆی ههيه .
بژين
دەست خۆش کاک زاندی
ئەمرازی بەهێزی هەیە و خێراشە
http://blekko.com/ws/kurditgroup
http://tinyurl.com/3yy7fwq