تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

‌ویندۆز 7 کوردی

Surchy

Surchy

بڵاوکراوەتەوە

2010/10/27

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔19۔ )

 

برادەرینە سڵاو وڕێز
ئەمە بێتای ویندۆز 7 کوردیە، لەبارەی دروستی زمانەوە با کەس ڕەخنە نەگرێت، هەرکەسێ ڕەخنە بگرێت با فەرموت هاوکاریم بکات لەبارەی زمانەوە. تائێستا 95% تەواوبوە. ئەگەر ئێوە هاوکاریم بکەن ئەوا بۆ سەری ساڵی نوێ تەواودەکەم. ئەگەر ڕێگام پێبدەن ئەوا ڤیدیۆیەکی جارێك سەعاتی ئەلاودەکەم. من پێویستیم بە شارەزا لەم بارەیە هەیە. ئێمە گڕوپێکی لە 3 کەپێکهاتوین. بەرهەمەکانمان (جی پی ئێس و ئایفۆن وئایپاد بەکوردی هەردو زاراوە سۆرانی وبادینی دروستمانکردوون) هەرکەسێ دەیەوێ بێتە ناو گڕوبەکەمان با پەیوەندی بە ئێمەوە بکات.

بۆچوونەکان

هەمان بەزمە کۆنەکەیە و حیکایەتەکەیە. بەبێ ئاگاداری مایکرۆسۆسفت و ڕێگەنەدانی ئەوان لەسەر ویندۆز، بێجگە لە کات بەفێرۆدان هیچی تر نییە.

کاك سیا بەزمە و چیڕۆکە کۆنەکە چیە؟

کاتێك کە ویندۆوس بە تەواوی بە زمانی کوردی پێشکەش بە مایکرۆسۆفت بکەیت زۆر لەوە زیاترە کە داوای لە مایکرۆسۆفت بکەیت کە ویندۆوس بە کوردی ئامادە بکەن...

ئێوە داواتان کرد، بەڵام پیتان نەکرا مایکرۆسۆفت بجوڵێنن، ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ مایکرۆسۆفت هەیە و نەپچڕاوە، تەنیا چاوەڕێی وەڵامین...

ئێمە ویندۆوسی کوردی ئامادە دەکەین، مایکرۆسۆفت گەر وەریگرت ئەوە باشە ئەگەر نا، ئەوە لانگوێج پاك بۆ ویندۆوس 7 دروست دەکەین، هەر کەسێك ویستی با دابگرێت و دایمەزرێنێت.

بەلای تۆ کات بە فیڕۆ دانە، نەك بەلای ئێمەوە، چونکە ئێمە کۆتایی ئەم کارە دەزانین چۆن دەبێت.

هیوام وایە ئەو پەیوەندیە نەپچڕێ !

سڵاو!
دەستانخۆش ، بەڵام گەر MS پشتگیری نەکات ، ئەوکات ڕاستە دەتوانرێت وەکو بوخچەیەک دابگیرێت و زمانی ویندۆز ٧ بگۆڕیت، بەڵام ئایە دەزانن ئەوە بۆ هەمو وەشانەکای Win 7 نییە، لەو بارەدا تەنیا بەکارهێنەرانی Ultimate دەتوانن سوودی لێوەربگرن.
کاک سیا، مەبەستی بەفەرمی کردنی زمانی ویندۆزە ، واتە دان نان بەزمانی کوردی.

سڵاو کاك Zandy
زۆر قسەمان لەگەڵ مایکرۆسۆفت کردووە، ئەوان ناو نیشانی پەیوەندی ئێمەیان لەلایە. مایکرۆسۆفت وتی ئێمە سەرقاڵین بە زیادکردنی هەندێك زمان، من بڕوام وایە یەکێك لەو زمانانە لە داهاتوو کوردی دەبێت...
کێشەی مایکرۆسۆفت ئەوە، کە ئەوان بەر لە ئێستا داوای ویندۆوسی کوردیان کردبوو لە تورکیا، ئەوکات تورکیا ویندۆوسی کوردی نەخواست و نەیهێشت بەجێ بهێندرێت.

نەبوونی زمانی کوردی لەلایان مایکرۆسۆفتەوە سیاسیە، خەریکە ئەو ڕێگریە لا دەبەین، بە سوپاسی بۆ چەند بەڕێزێك کە کورد نین...

دەربارەی جۆرەکانی ویندۆوس، هەر هەمان وەرگێڕان بۆ هەموو ئەوانی تر دەبێت، ئەو کات ئێمە لانگوێج پاك بۆ هەموو جۆرەکان دروست دەکەین، ئەوە شتێکی ئاسانە لە ماوەیەکی کەم دەتوانین ئامادەیان بکەین گەر ویندۆوس تەواو بوو.

زۆربەی هەرە زۆری کۆمپیوتەرەکانی کوردستان نوێکاری داناگرن، ئەوان دەتوانن زیاتر سوودی لێ وەربگرن...

من باوەرم هەیە، زۆربەت هەرە زۆری کورد لە کوردستان لانگوێج پاك دادەمەزرێنن، چونکە زۆربەیان نە بە زمانی ئینگلیزی نە بە زمانی عەرەبی ئاشت نابن.

شانسی زۆر هەیە مایکرۆسۆفت لە 2011 ویندۆوسی کوردی بە فەرمی ئامادە بکات.

لەدوای بەفەرمی ناساندنی زمانی کوردی لە مایکرۆسۆت، ئەوە سوپاسیەکی زۆر کەسایەتیەکی کە کورد نیە دەکەین. هەموو شتێك لە کاتی خۆیدا دێت

هه‌رچی هه‌یه‌ به‌زیاد بێت و من ده‌ست خۆشیتان لێده‌که‌م!! خۆ هه‌رهیچ نه‌بێت چه‌ند که‌سێک سوودی لێده‌بینن!!
ده‌ستان خۆشبێت و سه‌رکه‌وتوو بن!!

من هەرگیز داوام لە مایکرۆتەڕەماش نەکردووە بۆ کوردی! تەنها تەختەکلیلێک بوو تەنها تەنها تەختەکلێلێک ئەوەشی نەکردووە.
پەڕگەی زمانەکانی مایکرۆسۆسفت تائێستا نەیداوە بە یەکێتی ئەوروپاش، تەنها دەبێت لەلایەن مایکرۆسۆفتی ئەو وڵاتەوە دەربچێت نەک هیچ کەس بەدەر لەوە( ئاکامەشی و دەستەدەستیەکەی سزای زیاتر لە ملیارێک و نیو یۆرۆی بەسەردا سەپاند) . بەڕێز ئەوە ئەندرۆید هەیە هەفتەی یەک ملیۆن دانە دەوەشێنێت ئەگەر ئێستا زیاتر نەبێت بەفەرمی دەتوانیت بچیت وەرگێڕان بکەیت و لەبری سێ کەس، سەدەهاش دەتوانن هاودەنگت بن. بەهەرحاڵ!
@@
کێشەی مایکرۆسۆفت ئەوە، کە ئەوان بەر لە ئێستا داوای ویندۆوسی کوردیان کردبوو لە تورکیا، ئەوکات تورکیا ویندۆوسی کوردی نەخواست و نەیهێشت بەجێ بهێندرێت.
@@
بەستەر یان بابەتەکەێک ئەو قسانە بسەلمێنیت؟!

سڵاو

به‌ڕێز سورچی ئه‌گه‌ر bill gates یارمه‌تیتان بدا ناتوانن زمانی کوردی به‌فه‌رمی له‌ مایکرۆسۆفت بناسێنن هه‌تاوه‌کو ده‌وڵه‌ت به‌ فه‌رمی داوای ئه‌و زمانه‌ له‌ مایکرۆسۆفت نه‌کات .

هیوادارم بتوانن شتێك بکه‌ن
سه‌رکه‌وتوبن
ئه‌ڵێن کوێره‌ چیت ئه‌وێت ئه‌ڵێت دوو چاوی ساخ

كاك كارزان Bill Gates گوزه‌شت :)

کاك سیا: بەم زووانە بەڵگە دەخەمە بەردەستت دەربارەی ویندۆوسی کوردی لە تورکیا

کارزان گیان
گەر بیل گەیتس بیەوێت کەس ناتوانێت ڕێگری بێت و هەروەها حکومەتی هەرێم هیچ پەیوەندی بەوەوە نیە کە ڕەزامەندی بدات یان نا، چونکە بەکارهێنەری کۆمپیوتەر و حکومەت خۆی سوودی لێوەردەگرێت...

من لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم ئاگەدارم کە داوایان لە مایکرۆسۆفت لە وڵاتی ئۆردون کردووە، بەڵام ئەوان هێج وەڵامی باشیان نەبووە، لە هەموو دونیا حکومەتی هەرێم داوا لە مایکرۆسۆفت دەکات لە وڵاتێکی عەرەبی...

لەگەڵ کەسێك کە دەستی دەچێت قسەمان کردووە، ئەگەر بەو کەسە چاك نەبێت، ئەوە حکومەتی هەرێم پێی چاك نابێت.

سوپاس بۆ هەموو ئەو گلەیی و دەستخۆشیانە

دەستخۆشی لە کاك سورچی و دەستە ٣-کەسییەکەیان دەکەم بۆ هەر هەوڵێك لەو ئاراستەیە.
بەڕێزێكی تریش کاتی خۆی لێرە لە سەکۆ بە ناوی "چیا" ویستی كارێكی وا بکات و من یەکەم کەس بووم کە دەستی هاوکاریم بۆ درێژ کرد، بەڵام وا دیار بوو بەردێکی زلی هەڵگرتبوو. تۆش ئەڵێی با کەس ڕەخنە نەگرێت و ئەگەر ڕەخنەی گرت لە باری دروستیی زمانەوە با بفەرموێت هاوکاریمان بکات. ئەوە من لێرەدا دیسان، دەستپێشخەری دەکەم بۆ هاوکاریتان لەو بارەوە، بەڵام ئێوەش بەدەردی "چیا" نەکەن، ئەگەریش بەردەکە هەرچەند زل بێت، با پێکەوە بیوەشێنین : )
بەڵام وێنەکە زۆر ڕوون نییە، بەهیوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەوباەرەیەوە بەزوویی بخەیە بەردەست.
بۆ پێوەندیش تکایە لە پەیامی کەسی ئیمێڵی خۆتانم بۆ بنێرن. سەرکەوتوو بن!

بەم زوانە؟!
وەکو وتم و بۆ پەیامەکانیشی ترت، کاری وا جێگەی دەستخۆشیە ئەگەر سەریگرت و بوو و بڵاوکرایەوە. پێشتر لەو دەمە هەمووی بە خۆ..... دەزانم.
زانیاریەکانیشت کۆنە لەسەر ئەو کۆمپانیایەی لەگەڵتا پەیوەندیان کردووە! بیڵ گەیتس هیچ پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی مایکرۆسۆسفتەوە نەماوە!
کاتێکی خۆش

ئەم سپامانە خەڵاتی MS ە بۆ KIG

كه‌سێك نيه‌ بيسڕێته‌وه‌ هه‌موو سه‌كۆكانيشی تێكداوه‌ نه‌ك ئێره‌

کاکە من زۆرم سڕیەوە، بەڵام زۆر لەبرادەرانی تر دەتوانن ئەوکارە بکەن.

کاک زەندى هەژمارەکەى بسڕەوە،یان ڕایگرە !

کاک ئامانج ، ئەوە پەیوەندی بە هەژمارەوە نییە، لەوانەیە لە ڕیگەی فەیسبووکەوە هاتبێت ، بە منیش ناکرێت، دەبێ کاک بەردەقانی چارەی بکات ،پیم وایە دەبێت سپام فلتەر دامەزرێنێت.

کاک زەندى گیان لە کاتى خۆتۆمارکردن CAPTCHA دانراوە!

دەبێت بەردەقانى چارەسەرى ئەم کێشەیە بکات :) کاکە گیان لەم سەکۆیە لە زۆربەى پەیامەکان شتى نوسیوە،
http://kurditgroup.org/forum/12

بیسڕەنەوە

سڵاو کاک ئامانج!
کاکە ئەوە نوێ نییە، پێشتریش هەبوو ، ئەوە سپامە ، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەنێردرێت، چارەی سپامیش ، بە سڕینەوەی هەژمار چارەسەر ناکرێت.
حەزدەکەن لە سەکۆ ئێستا پەیامێک دەکەینەوە قسەی لەسەر دەکەین