ئهو کلیل یوئس بییهی که وێنه رووتهکانی نێو کومپیۆتهرهکهت ئاشکرا دهکا
ئەم کەرەستە چووکە نەرمەواڵەیەکی تێدایە کە دژایەتی لەگەڵ کەڵک وەرگرتنی لەرادەبەدەری پۆرنۆ دەکا.
ئێستا ھەموو کەس دەتوانێ بە ھۆی ئەم ئامێرەوە، پەردە لەسەر کەڵک وەرگرتنی بێ سنووری ھاوڕێکانیان لە پۆرنۆ ھەڵدەنەوە.
کلیل یو ئس بی Porn Detection Stick یان بە کورت کراوە PDS ، نێو کومپیۆتەرەکە بە گشتی دەگەڕێ و بە یارمەتی نەرمەواڵەیەکی تایبەتی ھەموو وێنە رووت و پۆرنۆگرافیهکان کە پێشتریش سڕاونەتەوە دهدۆزێتەوە.
دۆزینەوە و ئاشکرا کردنی کومپیۆتەرێک لە وێنەی لەو چەشنەی لەسەرەوە باس کرا تاکوو ئێستا ھێندە سادە و ساکار نەبووە.
ئەم کەرەستە بەرھەمی نوێی کومپانیای ئای تی پارابین (IT-företaget Paraben) ھەرچەندە چووکەیە، بەڵام بەشی ھێندە دەکا کە دڵەخورپە بخاتە نێو دڵی ئەو دایک و باوک، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکان و ھەر وەھا بەرپرسانی ئای تی قوتابخانەکانەوە، بۆ ئەوەی نەکا کەسێک پەردە لەسەر کارەکانیان ھەڵداتەوە.
ئەو نەرمەواڵەیە لێرەدا بەکار ھاتووە، پێشتریش بۆ دۆزینەوەی وێنەی سڕاوەی لەو چەشنە لە کومپیۆتەرەکاندا بەکار ھاتووە.

بۆچوونەکان
دەستت خۆش،کاک حامید. بەس وەک هەندێ لە نەرمەوالەکانی وێب.. تەنها بە پیت بتوانێت جیایان بکاتەوە.
واتە گەر لەسەر وێنەکە نوسرابێت "porn"یانی هاوشیوەی ئەمانە ئەوکات بتوانێت کەشفی بکات.. گەر شتی ناوەکەی جیاواز بێت نایدۆزێتەوە... بەڵام هەر شتێکی زۆر باشە.. بۆ مناڵەواڵە :)
بێگومان کاک حامید منیش مەبەستم ئەوەی هەر کۆدەکانە دەبن بە پیت و ژمارە .. هەر کۆدەکانە دەبن بە وێنەش!
بەڵام وەک وتم دەبێت بە کۆد بیدۆزێتەوە نەک ڕەنگ..
دەستت خۆش
من مەبەستم ئەوەیە کە ئەو نەرمەکالایەی ناو ئەو یو ئێس بییە.. لە ڕیگەی کۆدەکانەوە وەک " ناوی فایلەکە" دەزانێت کە ئەو وێنەیە ..پۆرنەواتە بژیت :)
کاک حەمید , بۆی ئەچم چەند کارمەنێکیان دانابێ لەگەڵ هەر ...یەک سەیری بکەن .
ئهگهر بهو شێوهی ئێوه باسی ئهكهن سيستهمی Binary واتا 01 ئهوه شتی وا باوهڕناكهم بوونی ههبێت چونكه ئهگهر وێنهيهك ناوی Image.gif بێت ئهوه بهشێوهی 01 ههر بيكهيتهوه ئاسايی ههر image دهردهچێت . كهواته شتی وا نابێت .
كاك ئاكار ئهوه ههر قسه نيه ، لهگهڵ ڕێزم
تەنها بۆچوون بوو .
کاک هونەر ئەی خۆ سیحر ناکەن.، شتەکە کەمێک ڕوونە بۆ نمونە لەسەر ئەو فلاشە کۆمەڵێک کۆد دانراوە کە دەگۆڕێن بۆ ناو "دۆزینەوەی ناو" ناوەکانیش ئاشکران ،، ئەو کاتە هەر ناوێکی نابەجێی بینی و دۆزیەوە لەو بابەتە ئاگادار دەکرێیتەوە،، گەر باینەریش نەبێت " کۆدی ناوەکان" دادەنرێت و ئەهـ
كاك سهفا نموونهيهك بۆ ئهو شێوازهی تۆ باسی ئهكهی ؟ ههمانه ؟ دهتوانی شيبكهيهوه ؟
نەوەڵا برام پرۆفیشییۆۆناڵ نیم ؛) بەڵام وەک شتێک کە بیرۆکەم هەبێت لەسەری ئەم زانستە هەر وایە.-
ئەم هەموو سپامە چیە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟