تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

چاویلکەی٣ دی بۆ چاویلکەداران

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/10/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

 

بەکارهێنانی چاویلکەی ٣ دی تا ئەمڕۆ پێوستیەکی سەپاوە بۆ ئەو کەسانەی خوازیاری بەکارهێنانی تەلەفزیۆنی (٣ دی) ن.
تەکنۆکاران لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەوەی بێ چاویلکە بەکارهێنەران بتوانن تەماشای تەلەفزین ٣ دی بکەن ، بەڵام پێناچێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا، ئەم جۆرە تەلەفزیۆنانە بخرێنە بازاڕەوە.
بەکارهێنانی چاویلکە بۆ هەندێک لەبەکارهێنەران ئاساییە، بەڵام بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کەخۆیان چاویلکە بەکاردەهێنن کێشەیە، بۆیە کۆمپانیای سامسۆنگ چارەسەری بۆئەم کێشەیە دۆزیوەتەوە، ئەوەش بە دروستکردنی جۆرە چاویلەکەیەکی نوێ بەدیزانێکی جیاواز لە شوشەیەک دروستکراوە کە تایبەتە بۆ ئەو کەسانەی کە خۆیان چاویلکە بەکاردەهێنن وە دەتوانرێت بکرێتە سەر بەبێ ئەوەی چاویلکەداران هەست بە نائارامی بکەن لەکاتی بەکارهێنانیدا.
جێگای ئاماژەیە ئەم جۆرە چاویلکەیە لە ئێستادا تەنیا لە کۆریای باشوور دەخرێتە بازاڕەوەو لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگاتە ئەوروپاو وڵاتانی تر.

سەرچاوە
Engadet

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک زاندی

سەرچاوە : Engadget
:)

ببورن ، هەندێک سەرقاڵم.
سەرچاوەم داناوە ئێستا.

دەستت خۆش پێویست ناکە بڵێیت سەرچاوە. چونکە خۆت وەرتگێڕاوە.. وەک ئەوەی نوسیوتە
زانیاری زیاتر .تەواوە بە رای من... دەستت خۆش برا..