macbook air: ڕوانینی ئەپڵ بۆ لاپتۆپی داهاتوو !
ستیڤ جۆبز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Apple دوێنێ نوێترین داهێنانی کۆمانیای ناوبراوی ڕاگەیاند کە (ماک بووک ئێیر)ـە زۆر تەنکتر و سووکتر لەوەی بیرمان لێکردبێتەوە !
ئەم بەرهەمە بە پرۆسێسەری 1.4GHz Intel Core 2 Duo کارتی گرافیکی Nvidia GeForce ـی ٣٢٠ مێگابایتی و شاشەی ١١.٦ و ١٣.٣ ئینجی کەوتۆتە بەردەست و ئەستوری لایەکی تەنیا ٢.٧ مللیمەترە، کێشەکەیشی تەنیا ١ کیلۆگرامە، پاتریەکەی دەتانێ ماوەی ٥ کاتژمێر کاربکات !
ستیڤ جۆبز دەڵێ: هۆکاری سەرەکی ئەو پێشوازیە زۆرەی لە ئامێری iPad کرا لەلایەن بەکارهێنەرانی دەگەڕێتەوە بۆ تەنکی و سووکی کێشەکەی و پاتریێکەی کە دەتانێ بۆ ماوەیەکی زۆر بەرگەبگرێت ئەمانەش وایان لە کۆمپانیای Apple کرد کە ئەم تایبەتمەندیانە بکاتە بیرۆکەی دروستکردنی لاپتۆپێک و ( ماک بوک ئێر)ـی پێ بەرهەم هێنا!
دەربارەی نرخەکیشی کە لەوانەیە هەموومان بپرسین کە ئاخۆ نرخەکەی چەندە! ڕاگەیەندراوە کەوا نرخەکەی لەنێوان ١٠٠٠ (هەزار) بۆ ١٦٠٠ (هەزار و شەش سەد) دۆلاری ئەمریکی دەبێت ئەویش بەگوێرەی دایمێنشنی شاشەکەی و توانای بیرگەکەی، ئەوەی مابێ بۆ ووتن ئەوەیە کە (تراک پاد)ـەکەی موڵتی تەچە (Mullti touch track pad) تاکوو توانای ئەوەت پێبدات لە کاتێکا کرتە و کارێکی تریش بکەی، بۆ نموونە: کرتە کردن و (سوڕاندن)ـی وێنە لە یەک کات.

بۆچوونەکان
دەستخۆش بۆ هەواڵە و سوپاس بۆ ماندووبوونت.
لە داهاتوودا ئەگەر بتوانیت وشە زانستییە کوردیەکانیش بەکاربەریت لە فەرهەنگی زانستپەروەرانی کوردەوە.
دەست خۆش !
وەکو کاك سیا ووتی لەداهاتوودا ووشە زانستییەکان بەکاربەرە لە [url=http://zkurd.org/?Besh=Ferheng]فەرهەنگی زکورد[/url]
دەستخۆش کاک سیڤەر!
نوسینت زۆر لەباشترە کەخۆت باست کرد ، تەنیا وەکو برادەران ئاماژەیان پێکردووە بۆ وشەی ئایتی پشت بە فەرهەنەگەکە ببەستە.
بەردەوام و سەرکەوتوبیت.
شتێكی چاكه
دەست خۆش کاکە سیڤەر بابەتەکەت زۆر جوانە... هەربژیت
بەڕێز بمازانیبایە ڕازیت بە دەستکاریکردنی دەمکرد، بەڵام کێشە نییە بۆ داهاتوو. دەستەکانت خۆش و ماندوونەبیت.