تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ساڵی یەکەمی ویندۆز ٧ و ٢٤٠ ملیۆن ڕوونووس

Kurdish EAgle

Kurdish EAgle

بڵاوکراوەتەوە

2010/10/21

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

 

تەنها لەماوەی ساڵێكدا ویندۆز ٧ توانی بازاڕەکان بهەژێنێت ،کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەم بۆنەیەوە و بەبۆنەی جووڵانی بەرەو ٢٤٠ ملیۆن ڕوونووس لە ویندۆز ٧ ئاهەنگ دەگەڕێت.
کە بەم ڕێژەیە توانی %١٧ بازاڕی جیهانی سیستەمە کارپێکەرییەکان بگرێت ،کە ئێستاش کۆمەڵێك کار ماوە کە دەبێت مایکرۆسۆفت بیکات ،بەهۆی ئەوەی %٩٠ کۆمپانیاکان بەرهەمەکانیان نوێ کردەوە "جوڵەی خۆیان دەستپێکرد".

بۆچوونەکان

دەستخۆش!
پێم وایە باشترین OS ی مایکرۆسۆفتە لە XP ش باشترە ، بەڵام ڤیستا بۆ زبڵدان باشە.

ڕاست ئەکەی کاک زاندی ڤیستا بۆ زبڵدان
لاموابێت ڤیستا ناوی کچەکەی بێڵ گیتس بوو :)

Copy ^ paste
KDE.org

دەست خۆش

لەڕاستیدا ئەم os ە جوانترین و بەهێز ترین سیستەمی کارپێکردنی مایکرۆسۆفتە و هیوادارم لەداهاتوودا شتی زۆر لەمە بەهێزترمان پێشکەش بکەن.

ده‌شێ باشترين ويندۆز بێت !
لام وايه‌ ڕيكۆردی ئێكس پی ده‌شكێنێت بۆ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانی .

جیاوازی نێوان ڤایرۆس و ویندز ئەوەیە كەڤایرۆس زۆركەم فەشەل دێنێت.!

ئەگەر ویندۆز ٨ دەرنەچێت منیش وای دەچم ژمارەی پێوانەی XP بشکێنێت لە بەکارهێنەر.

کاک سەفین ویندۆز یەکجار وا فاشیل نییە

مادام لێرە و لە کوردئایتی وتوێژی ئایتی دەکەین. کەسێک بۆمان بنوسێت جیاوازی ڕووکاری لێدەرچێت! ئەم بۆ لە ئێکسپی بەهێزترە؟
بۆ نمونە ئەم کام تووڵ و ئامرازی لە ناسینەوەی ڕەقەکاڵا بەکاردەبات؟ ئایا ئێستاش هەموو وەگەڕخەرێک هەر لەلایەن بەرهەمهێنەرەکەوە دەرناچێت؟ ئەم چی خۆکار دەکات؟
چی لە activeX گۆڕیوە کەوابێت بە ئێستاشەوە نەبێتە خۆراکی تووڵئامرازی زیانبەخشی ....هتد؟
چەند کەلێنی لەڕووی پاراستنەوە بۆ بەکارهێنەر، بەڕێوبەر، گرووپ ..هتد داخستووە؟ ئەگەر کردویەتی لە کامە پرۆتۆکۆڵ؟ کام هەنگاوی ناوە لە ڕووی بەڕێوبەردنی دەرگاکانەوە؟
چین ئەو بنەمایەی ئەم لە ئێکسپی جیادەکاتەوە؟ بۆ نمونە ئەم پشتیبەستووە بە فڵانە دەنک kernel یان فڵانە شت کە خۆی هەڵساوە بە پڕۆگرامکردنی تەکنەلۆجیەک کە پشبەستووە بە فڵانە شت و فڵانە شت؟
ئایا ڕاپۆرتەکانی کەلێنی پاراستن و پەلامارەکان کە لەم سیستەمەن چەند جیاوازن لەگەڵ ئەوەی بۆ سەر ئێکسپی SP3 دەکرێن؟

تێبینی: لە نوسینەوەی خاڵەکان، تکایە ڕەچاوی زانستیبوونی وەڵامەکان بکە. زۆر مەمنوون و ماڵت ئاوابێت بۆ هێشتنەوەی KIG بەئاوەدانی.

http://www.microsoft.com/windows/windows-7/compare/versions.aspx

ئەوە پەیوەندی بە بابەتەکەوە نییە. هیج لەو خاڵانەش نییە کە من باسی دەکەم، هەمان کات هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆ یان تایبەت نییە بە بواری بەراوردکردن. ئێمەش دەزانین گووگڵ بەکاربەرین!
ئەو شتانەی نوسراوە لە ئێکسپی نەخێر و لە 7 بەڵێ، زۆر سادەیە و هەمان کار لە ئێکپیش دەکرێت.
من پرسیارەکانم ڕوونە و بەخاڵ نوسیومن چیم دەوێت؟!
major
minor

دياره‌ هيچ جياوازيان نيه‌ :)