فەیسبووك و گۆڕانکاری لە تێپەڕەوشە
ئەمرۆ فەیسبووك چەندین خزمەتگوزاری پاراستنی زیادکرد، لەناویاندا توانای بەکارهێنەران بۆ داواکردنی تێپەڕەوشە بۆ یەک-جار لەسەر کۆمپیوتەرە گشتییەکان.
کاتێك کۆمپویتەر بەکاردێنیت کە ناتەوێت تێپەڕەوشە یاساییەکەت لێ بدەیت، دەتوانیت داوای یەک-جار تێپەڕەووشە بکەیت بە ناردنی [b]"otp"[/b]بە کورتەنامەیەك بۆ ژمارە ٣٢٦٦٥ لە ئامێری مۆبایلەوە ،پێویستە پێشتر ڕێكخستنەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لە فەسیبووکت چالاک کردبێت و سەلماندبێتت کە مۆبایلی تۆیە ،تێپەڕەووشە یەک-جار لەدوای ٢٠ خولەك بەسەردەچێت.
فەسیبووك خزمەتگوزاریەکانی پاراستن پلە بەپلە دەچەسپێنێ ،خزمەتگوزاریەکە بۆ هەمووان بەردەست دەبێت هەفتەی داهاتوو.
مەبەست لەم خزەتگوزاریە زیاتر ئەوەیە کە تێپەڕەووشەی بەکارهێنەرانی فەیسبووك بپارێزرێ لە تێپەڕەووشە هەستیارەکان و لە کیلۆگەرەکان و ماڵوێریە داتا فڕێنەکانی تر.
وە ڕاشگەیەنرا کەوا داوا لەبەکارهێنەران دەکرێت کە زانیاری تاکەکەسیان نوێ بکەنەوە وەکو ژمارەی مۆبایل و پۆستە ئەلیکترۆنیەکان و پرسیارە پارێزەرەکان و هتد.. وە زانیاری نوێ دەردەکەوێت لە ڕێکخستنەکانی زانیاری تاکەکەسی بۆ پەرە دان بە یارمەتی بەکارهێنەرانی فەسیبووك.

بۆچوونەکان
دەستخۆش!
فەیسبووک لە ڕووی پارستن دا کێشەی زۆربوو ، دوێنێ سەردێری هەواڵێکم خوێندەوە کەوا زۆر ئاسانە پرۆفایلی بەکارهێنەران هاکک بکەیت ، دیارە ئەو هۆکارانە زیاتر هانی داون ئەم کردارە زیادبکەن .
شتێکی نوێ نییە ، هۆتمایل لە کۆنەوە ئەم کردارەی هەیە ، دەتوانرێت بۆ ماوەی ٧٢ کاژێر تێپەڕوشە دروستبکەیت.
دەست خۆش بۆ ئەم هەواڵە
فەیسبووک ماوەیەک بەر لە ئێستا چەندین بەکارهێنەرانی تووشی هاک کردن بوون و ئەم کرادارەش تاڕادەیەک باشە.
دەستت خۆش، هاوڕێیەکم زوزو دەڵێت زۆر لە هاوڕێیانم هاک کراوە، تۆمەس ئەمەیە! بەس لە مەفهومی بابەتە تێناگەم! بە پێشنیاری ئێوە خەڵکەکە چی بکەن ! تەنها زانیاریەکان نوێ بکەنەوە؟!
ام هەوڵە بڵاو دەکەمەوە لە فەیسبووک..
بژیت
بەڵێ ،منیش بۆ اوە پرسیارم کرد، هەر وا اسان نییە،، مەگەر نێچیرەکە ساویلکە بێت