تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشه‌ی دیڤیدی فیلم له 15 خوله‌کی کۆتایی

komar

Komar

بڵاوکراوەتەوە

2010/10/11

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔14۔ )

به‌ڕێزان سڵاوتان لێبێت و ماندوو نه‌بن.
هیوادارم چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه‌ لێرا هه‌بێت.
کاتێ فیلمێک که کراوه به 700 MG به فۆوماتی DIVX ده‌یکه‌م به دیڤیدی 4،7 GB له نیرۆ، له‌ 15 تا 10 خوله‌کی کۆتایی کێشه‌ درووست ده‌بێت و فیلمه‌که ده‌ست ده‌کات به پارچه‌ پارچه بوون وه‌کوو ئه‌وه وابێت که DVD یه‌که پیست بوه. ئه‌و دیڤیدیانه که‌ به‌کاریان ده‌هێنم بو سوتاندن هه‌موویان له‌ جۆره‌ باشه‌کانن وه‌کە HP, Sony,Verbatim وه فیلمه‌کانیش دوای کۆپی کردن له سێ جۆر DVD player تاقیم کردوه‌ته‌وه هه‌ر وه‌کوو خۆیه‌تی.

زۆر سپاستان ده‌که‌م.

کێشە لەو چاوەیە کە دی ڤی دی یەکە دەسوتێنێت، یان کۆن بووە، یان خراپ بووە.

سڵاو!
پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت، تێگەیشتن لە پرسیار نیوەی وەڵامە.
باوەڕبکە من تێناگەم لە کێشەکەت ، ئایە کاتێک دەتەوێت فیلمێک دروستبکەیت و بیخەیتە سەر DVD , لە دە بۆ پانزەخولەکی کۆتایی ، پرۆسەی کۆپیکردنە ڕادەوەستێت ؟
ئەگەر ڕادەوەستێت ، هیچ پەیامت دەداتێ ، ئایە هەربۆ جۆری DVD وایە ، بۆ MP3 کێشەی نییە ؟
کەمێک ڕوونکردنەوەی زیاتر گەر ئەرک نەبێت.

کاک زاندی مەبەستی بەڕێز کۆمار ئەوەیە کە فیلمەکە بەتەواوی کۆپی دەبێت و کێشەی نییە لەوەدا بەڵام کە دەیەوێ ئیشی پێبکات لە ١٠ بۆ ١٥ خولەکی کۆتاییدا دەبێتە پچڕ پچڕ..

بەڕێز کۆمار بێجگە لە نیرۆ نەرمەكاڵەیەکی تر بەکاربێنە بزانە هەر وادەبێت

کەواتە کێشەکە لە نێرۆدایە کە بەباشی نایسوتێنێتە سەر DVD کە، پرۆگرامی [url=http://www.cyberlink.com/products/powerdirector/overview_en_US.html?affid=2581_584_479_2_0_ENU_powerdirector&utm_source=CLHP_FeaturedSoftware&utm_medium=CLHP_FeaturedSoftware_2_powerdirector&utm_campaign=CL_Homepage]CyberLink PowerDirector[/url] تاقیبکەرەوە بزانە هەمان کێشەت هەیە.

[code]ئه‌کرێت کێشه‌که‌ له‌ DVD player بێت.[/code] چۆن؟
لە سێ دنەدا تاقییکردۆتەوە.

سڵاو به‌ڕێزان.
ئه‌مڕۆ شوکر خۆم کێشه‌که‌م دۆزییه‌وه.
هه‌موو ئه‌وانه‌ که‌ به‌ڕێزان باستان کردن هیچکامیان نه‌بوون، کێشه‌که ئه‌وه‌ بو که دیڤیدی سووتێنه‌ره‌که‌ی نێو کۆمپیوته‌ره‌که‌م خراپ بوبو. نه‌ هه‌ڵه‌ له نیرۆ بو وه نه‌ له دیڤیدی player
ئه‌مڕۆ extreme DVD burner نوێم کڕی وه چه‌ند فیلمێکم کرد به ‌دیڤیدی پاشان کێشه‌که‌م چاره‌سه‌ر بوو.

زۆر سپاسی هه‌مووتان ده‌که‌م.

دیسان -

کێشە لەو چاوەیە کە دی ڤی دی یەکە دەسوتێنێت، یان کۆن بووە، یان خراپ بووە.

ئێستاش لەوانەیە هیچی نەبێت ، چونکە لە کاتەکانی کۆتاییدا کێشەی هەیە ، تەنیا پیسە بۆ چارەسەریش ، سیدی تایبەتی پاککردنەوە هەیە بە ٣٠ چرکە پاکی دەکاتەوە ، تاقیبکەرەوە جارێ فڕێی مەدە.

‌هێشتان له‌نێو کۆمپیوته‌ره‌که‌م ده‌رم نه‌هێناوه کاک زاندی.
که‌واته‌ له‌یزه‌ره‌که‌ی پیس بوه. له‌کوێ ئه‌و سیدیه په‌یداکه‌م کاک زاندی.
من زۆر جار له‌م ماپه‌ڕه‌ شت ئه‌کڕم http://www.nierle.com نازانم له‌وێ ده‌ست ده‌که‌وێت یان نه؟

لەم بەستەرەی [url=http://www.clasohlson.se/Product/Product.aspx?id=145719781]Clas Ohlson[/url] لای خۆتان هەیە، هەر زۆر پێویستە هەتبێت.

من زۆر جار ڤیدیۆ سیدی یان دی ڤی دیەکەم جاوەکەی چاوی کز دەبوو، بە پارچە پەڕۆیەکی نەرم
بۆم لێدەخست پاک دەبویەوە D: :)

ژۆر سپاس کاک زاندی گیان.
كاک سه‌فا کێشه‌که‌م له دیڤیدی سووتێنه‌ره‌که‌م بو نه‌ک دیڤیدی پله‌یر.

بەڵێ برام منیش لە وەڵامی یەکەمم باسی دیڤیدی سوتێنەرم کرد کە چاوی پیس بووە،
ئەوەی دووەم مەبەستم رونکردنەوە بوو،، خۆشحالم کە رێگە چارەت دۆزیەوە

کاک سەفا ، هەموو DVD سوتینەرێک بە پەڕۆ پاک ناکرێتەوە بۆ نمونە لاپتۆکەی من دی ڤی دی سوتێنەرەکەی نایتە دەرەوە کونێکی زۆر باریک نزیکەی ٢ بۆ ٣ میلمەتر پانەو ئەوەش داخراوە ، بۆیە هیچ چارەیەکی نییە جگە لە DVD Cleaner .
سەرکەوتوبن

[img]http://i.dell.com/das/dih.ashx/673w/images/global/products/laptop_studio/laptop_studio_highlights/laptop-studio-1450-design1.jpg[/img]