کارتی بانک بە دوگمەو پیشاندەرەوە
لە کۆنفرانسێکی تەکنۆلۆژی” Demo Fall 2010 ” کە لەم هەفتەیدالە ئەمەریکا بەسترا ، کۆمپانیای [url=http://www.poweredcards.com/]Dynamics[/url] , جۆرە بانک کارتێکی دروستکردووە پیشاندەرو دوگمەی هەیەو تەو جیاوازا لەم کارتانەی ئێستا بەکاردەهێنرێن.
گرنگی ئەم کارتە نوێیە لەوەدایە ، لەکاتی ونکردنی یاخود دزرانی ، ناتوانرێت سودی لێوەربگیرێت ، بەڵام ئەم کارتانەی ئێستالە زۆر بواردا دەتوانرێت سودی لێوەربگیرێت ، ئەگەر خاوەنەکەی زوو ئاگاداری بانکەکەی نەکاتەوەو بەربەستی نەکات ، بۆیە کۆمپانیای “Dynamics ” بیری لەدروستکردنی ئەم جۆرە کارتە کردۆتەوە ، بەمەش بەکارهێنەران لەو کێشەیە دەرباز دەکات.
ئەم کارتە نوێیە ناوی ” Card 2.0” و ئیەو هێڵەی تێدانیە ، کە کارتەکانی سەردەم هەیانە و سیستەمەکە دەیخوێنێتەوە ، بەڵکو لەجێگەی ئەوە هێڵێکی موگناتیسی پرۆگرامکراوی بۆ دروستکراوە کەدەتوانرێت بە کاربهێنرێت لەگەڵ کارتخوێنەر.
ئەوەی کە زۆر سەرنج ڕاکێشە کارتەکە دوای ماوەیەکی دیاریکراو دەتوانێت هەموو ئەو زانیاریانە بگۆڕێت کەلە هێڵە موگناتیسییەکەدا تۆمارکراوە، کارتەکە لەدیوی پێشەوەیدا پیشاندەرێک و ژماریەک دوگمەی هەیە ، ئەمەش لەیەکەم هەنگاودا دوو کرادری تەواو نوێ دەکاتەوەو یەک لەوانە چەند ژمارەیەک لە ژمارەی کارتی بانکەکەت دەشارێتەوە تاوەکو خاوەن کارتەکە ، کۆدی تایبەتی خۆی لێدەدات ئەوجار هەموو ژمارەکانیتر دەردەکەون لە پیشاندەرکەدا ، لەهەمانکاتتدا داتا پێوسیتەکان دادەبەزنە سەر هێڵەموگناتیسییەکەو دوای ماوەیەکی دیاریکراو کارەتەکە خۆی بەشێوەیەکی خۆکار دەکوژێتەوە و هەموو داتاکانی سەر هێڵەموگناتیسییەکە دەکوژێنەوە.
جێگای ئاماژەیە لەم جۆرە کارتەدا دەتوانرێت چەند هەژمارێکی جیاوازت هەیەبێت و پەیوەستبێت بەهەمان کارتەوە ، بەیارمەتی دوو دوگمە بەکارهێنەر دەتوانێت هەڵیبژێرێت کە کام هەژماریان دەکاتەوە لەکاتی هەڵبژاردنی دوگمەکە وەکو گڵۆپ هەڵدەبێت. کارتی” Card 2.0” بە یارمەتی پاترییەک کاردەکات بۆ ماوەی سێ ساڵ.
کۆمپانیای “Dynamics ” بەهەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای دروستکردنی کارت ئەم کارەیان ئەنجام داوەو کۆمپانیاکە زانیاری وردتری بڵاونەکرۆدتەوەکە کەی ئەم کارتانە بەرهەم دەهێنرێن بۆ فرۆشتن.
بۆ بینینی ئەم کارتە نوێیە دەتوانن سەردانی سەرچاوەی هەواڵ بکەن بە ڤیدیۆ بیبینن.
[url=http://timesofindia.indiatimes.com/tech/personal-tech/computing/Meet-credit-Card-20/articleshow/6571240.cms]سەرچاوە[/url]

بۆچوونەکان
دەستخۆش مامە زەندى،
برا وا ماوەێکە هەواڵ بڵاودەکرێتەوە هیچ بەستەرێکى لە "زانیاری زیاتر" نییە،لەم هەواڵەیش نییە!ناتوانیین سەێرى ڤیدیۆکانى ئەم هەواڵە سەێر بکەین :)
دهست خۆش كاك زاندی بۆ ههواڵهکه ..ماندوو نهبیت!
لای خۆمان ئاساییه دهست ناکهوێت و خهڵک له سوودهکهی نهگهیشتووه
بۆیه زۆر درهنگ دهگاته لامان..
دەست خۆش کاک زەندی بۆ ئەم هەواڵە
بەڕاستی ئەم کارتە سوود و گرنگیەکی تایبەتی هەیە هیوادارم بەم زوانە لە هەموو بانکەکاندا بەکار بهێنرێت.
دهست خۆش
فهرموون ئهمه ڤیدیۆی ههواڵهکهیه
http://www.youtube.com/watch?v=pH2s_3NqqwA
دووبارە دەستخۆش کاک زەندى گیان،