Philips ڕکابەری ئایپۆدی دروستکرد.
کۆمپانیای [url=http://www.philips.com]Philips[/url] بۆ یەکەم جار ئامێرێکی لێدانی موزیک و ڤیدیۆی دروستکرد ، هاوشێوەی (Ipod Touch) ی بەرهەمی نوێی Apple.
ئەم ئامێرە نوێیە ناوی ”GoGear Connect “ ە ، سیستەمی کارای ئەندرۆیدی گوگڵی تێدا بنچینەیە ، کە لەم ڕۆژانەدا سیستەمی ئەندرۆید زۆر لە پەرەسەندندایەو گۆشەیەکی گرنگی بازاڕی مۆبایلی بۆخۆی دەستبەرکردووە.
کۆمپانیای ناوبراو لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەریدا ڕایگەیاند «GoGear Connect» پیشانگەرێکی ٣،٢ ئینجی ساوپەردەی(تەچ) هەیە بە قەبارەی ٤٨٠x٣٢٠ پیکسەل , و ژمارەیەکی زۆر پرۆگرامۆکەی تێدا دامەزراوەو دەتوانرێت زیاتر لە ٧٥ هەزار پرۆگرامۆکە و یاری بۆ داببەزرێنێت لە بازاڕی ئەندۆرید.
ئەم میدیا لێدەرە قەبارەکەی ١٢٨ گرامە و پێوانەی ١٣x١٢،٦x٥٩ ملیمەترە وپشتگیری زۆربەی فۆرماتەکانی دەنگ و ڕەنگ دەکات و دەتوانێت ڤیدییۆ لێبدات بە جۆرایەتی ٧٢٠x١٢٨٠ .
جگە لە لێدانی ڤیدیۆ و موزیک دەتوانرێت ئینتەرنێت بەکاربهێنرێت و سود لە Google maps وەربگرێت وەکو GPS .
هەروەها قومباس و کامیرای وێنەو ڤیدیۆی لەخۆگرتووە و بیرگەکەشی دەتوانرێت فراوانبکرێت بە یارمەتی “MicroSD”.
ئەگەر GoGear Connect “ بەراورد بکەین لەگەڵ ئایپۆد نوێ دا ئەوا ئایپۆد نە قومباس و نە کارتخوێنەری لەخۆ نەگرتووە.
جێگای ئاماژەیەGoGear Connect “ پشتگیری بێ‌سیم (WLAN) و Bluetooth دەکات و قەبارەی ١٦ گیگابایت بیرگەی لەخۆگرتووە و بریارە مانگی ١١/٢٠١٠ بکەوێتە بازاڕە و نرخی ٣١٥ دۆلار دەبێت.
سەرچاوە:
Philips, Engadget

بۆچوونەکان
ده‌ست خۆش کاک زه‌ندی
لای من ئه‌گه‌ر شاخ و باڵیشی بۆ دروست بکه‌ن وه‌کو Ipod Touch نابێت
من ئه‌ڵێم هیچ به‌رهه‌مێک تامی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌پڵ نادا، له‌وانه‌یه لای هه‌موو که‌س وانه‌بێت
من دەڵێم لە ساوەر خۆشتر نییە بە حەڵقە پیازەوە!
ئێمە هەواڵ نانوسین تابزانینن تامی چی دەدات! دەنوسین تاوەکو زانیاری بگۆڕینەوە.
ده‌ست خۆش كاك زاندی بۆ هه‌واڵه‌که.
کاک کارزان وانییه برا گیان ...ئه‌پڵ میدیا و ڕاگه‌یندنه‌کانی له‌پشته بۆیه به‌م جۆره ناوی بڵاوه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی Philips یش زۆر پێشكه‌وتووه.