زانیاریه‌کی گرنگ بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی له شوێنه گشتێکان ئینته‌رنێت به‌کاردێنن.
پارچه‌یه‌کی بچوکی پاشه‌که‌وت کردنی زانیاری بڵاو بۆته‌وه له کۆتایی كێبڵی ته‌خته‌كلیل ئه‌به‌سترێت بۆ ئه‌وه‌ی ووشه نوسراوه‌کان پاشه‌که‌وت بکات.
ئه‌م پارچه زیاتر له شوێنه گشتیەکانی وه‌کو کافی نێت و هۆتێل و زانکۆ و فەرمانگەکان به‌کارده‌هێنرێت له‌به‌ر ئه‌وه که‌سانێک که له‌م شوێنانه پۆستی ئه‌لکترۆنی یان حسابی بانک ئه‌که‌نه‌وه باشتره گاداربن.
هه‌موو زانیاریەکانت که له ڕێگه‌ی ته‌خته‌كلیلەوه ده‌یان نوسی له‌م پارچه بچوکه پاشه‌که‌وت ئه‌بێت وەکو
تێپه‌ڕه‌وشه، کارتی بانک، ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی ئه‌یکه‌یته‌وه، هتد..
که‌واتا هه‌رکات له یەک لەو شوێنانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئینته‌رنێتت به‌کارهێنا پێش هه‌موو شت سه‌یرێکی پشته‌وه‌ی کۆمپیته‌ره‌که بکه.
KeyShark ناوی ئه‌م پاڕجه بچووکه‌یه و نرخی له نیوان 80 دۆلار بۆ 150 دۆلاره.
بۆ زانیاری زیاتر تەماشای وێنەی هەواڵەکەبکە.

بۆچوونەکان
ده‌ست خۆش بۆ هه‌واڵه‌كه كاكه كارزان..
به‌س ئه‌مه هیشتا له کوردستان بوونی نییه !!!
دەستخۆش!
بۆ زانیارى زۆرتر سەێرى ئەم بەستەرە بکەن،
http://www.geekalerts.com/keyshark-usb-keylogger/
دەست خۆش بۆ ئەم هەوڵە گرنگە...!
دەست خۆش ، بەڕاستی ئەمە زۆر گرنگ و بە سود دەبێتن بۆ هەموو کەسێک.
بژین،
هـه‌واڵیکی گرنگه، بژیت
برام ئه‌وه ته‌کنۆلۆجیایه‌کی نوێ نییه شتی له و بابه‌ته چه‌ندین ساله هه‌یه چ به‌شێوه‌ی پرۆگرام که له ناو کۆمپیته‌ردا داده‌نرێت هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی USB device چه‌ندین به‌رنامه‌ی له‌و جۆره هه‌یه به‌خۆڕای. ئه‌و جۆره به‌رنامه‌و ئامرازانه به‌گشتی پێیان ده‌وترێت computer spy accessory .چه‌ند نموونه‌یه‌ک:
PC Activity Monitor Pro، PC Activity Monitor Net، PC Activity Monitor، Keyloggers
من زۆرم پێ سه‌یره که خه‌ڵک له شوێنه گشتییه‌کان چێکی ژماره‌ی بانکی خۆیان یان ئیمه‌یڵی تایبه‌تی خۆیان ده‌که‌ن.
سڵاو!
من ئەم هاوینە لە سەنتەرەکانی سلێمانیەوە پارەی کارەباو تەلەفۆن و باجی خانوبەرەوەو هتد...... دەدا و هیچ ترسیشم نەبوو ، پێم وانیە بەبەرنامەی کی لۆگەریش بتوانن هەژماری بانکی بەتاڵ بکەن ، چونکە ئەگەر تێپەڕوشەش بدزن ، ئەی بۆ ژمارەی کارتی پاراستن چی دەکەن ، گەر هی ئەو جارەش بدزن ، سیستمەکە ژمارەی دووبارە وەرناگرێت.
هاککەری زۆر بەتوانا نەبێت ناتوانێت ئەو کارانە بکات ، پێم وانیە لە کوردستانی باشوور دا تا ئەمڕۆ ، کەسی وا بوونی هەبێت .
دووبارە دەستخۆش کاک کارزان و بۆ ئاگادارکردنەوەت ، ئەم بۆچوونەم بۆ ئەوە نەبوو لە بایەخی هەواڵەکەت کەم بکەمەوە ، چونکە تێپەڕوشەی پۆستی ئەلکتۆرنی زۆر هەژماری گرنگی تر هەیە جگە لە بانک.
سەرکەوتوبن.
به‌ڕێز تۆ خۆت دڵگران مه‌که.وه‌ک کاک زه‌ندی ده‌ڵێت که‌س مه‌به‌سی ئه‌وه نییه بڵێ تۆ کارێکی خراپت کردوه ئه‌و هه‌واڵه‌ت بڵاو کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام کاتێک شتێک ده‌نووسرێت خه‌ڵک ڕای خۆی له‌سه‌ر ده‌ڵێت. من زیاتر ئه‌وه‌م به‌لاوه سه‌یره زۆربه‌ی ئینته‌رنێت کافییه‌کان به‌کار ده‌هێنن بۆ جێبه‌جێ کردنی سه‌رکردنی ئیمه‌یڵی تایبه‌تی یان کاری بانکی.
برام به‌ڵێ keyshark یش هه‌ر یه‌کێکه له‌و ده‌یان و بگره سه‌دان ( Device ) ئانه که زۆر له‌مێژه هه‌ن وه هه‌شیانه له ڕێگه‌ی USB ه‌وه ده‌به‌سترێت http://www.amazon.co.uk/s/ref=nb_sb_noss?url=search-alias%3Daps&field-keywords=keyshark&x=0&y=0 ، ئه‌ی مه‌گه‌ر زۆربه‌ی ته‌خته‌کلیل ئێسته له‌ڕێگه‌ی USB ه‌وه نابه‌سترێت.
من له ساڵی 2005 ئامێرێکی هه‌مان شێوه‌م بینی ئێستا ناوه‌که‌یم بیر نه‌ماوه وابزانم پێی ده‌وترا Keykatcher
من نازانم له‌کوردستان Internet Banking هه‌یه یان نا به‌ڵام ڕاسته ده‌رکردنی پاره ڕاسته‌وخۆ( به‌ڵام ڕێگه‌ی ناڕاسته‌و خۆ یاسانتره!!!) له بانکی یه‌کێکی که ئاسان نییه هیچ نه‌بێت بانک بۆت ده‌بژێرێت ئه‌گه‌ر خۆت خه‌تای خۆتی تیانه‌بێت!!!.
به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت هه‌واڵێكی گرنگه
ده‌ست خۆش كاك كارزان