گۆگڵ په‌یوه‌ندی ده‌نگی له Gmail تاقی ده‌کاته‌وه!
له‌وانه‌یه گۆگڵ وا له [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Gmail]Gmail[/url] بکات که ببێت به یه‌كێك له خیڕاترین تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ڕووی گه‌شه‌ی پێشكه‌وتنه‌وه به‌هۆی چالاك کردن و وه‌گه‌ڕخستنی په‌یوه‌ندی ده‌نگی له‌م خزمه‌تگوزاریییه.
گۆگڵ زۆر ده‌مێكه هه‌وڵ بۆ ئه‌مه ده‌دات ..ساڵی پار کاتێ که [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Google_Talk]Google Talk[/url] ده‌ركرد ,[url=http://en.wikipedia.org/wiki/Voice_over_Internet_Protocol]VoIP[/url] وه‌شانی ڕوومێز ،به‌ڵام ئه‌مه کاتی ویست و وه گوژمه و پاره‌یه‌کی زۆری ویست ،وا له به‌شداربووه‌کان ئه‌کات که ژماره‌یه‌کی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت بۆ په‌یوه‌ندی ده‌نگی که ته‌نها به‌و ژاره‌یه ئه‌توانرێ په‌یوه‌ندی بۆ چه‌ندین ئامێری تر بکرێت له‌یه‌ك کاتدا ..وه نهرمهواڵهكهش له‌ژێر کاردایه بۆ ئه‌م خزمه‌ت گوزارییه.
له‌وانه‌یه هه‌مان خزمه‌تگوزاری بگۆڕێت یاخود به تازاهیی..ئه‌گه‌ر هه‌مان خزمه‌تگوزاری بگۆڕێت واته Google Talk ئه‌وا هه‌ر هه‌مان ئایکۆنهناکن ئه‌بن بۆ په‌یوه‌ندی هاتوو و ڕۆیشتوو و وه‌رگیراو ،،وه تا ئێستا بۆ ئه‌مریکا و که‌نه‌دا به‌خۆڕاییه ..وڵاتانی تر به‌پێی پێوه‌ری جیهانییه.
ئه‌وه‌ی گرنگه بووترێ له ئێستادا Skype تاکه ئامانجی گۆگڵه بۆ کێبڕكێ و پێش که‌وتنی چونکه ته‌نها Skpye توانیویه‌تی هه‌ردوو کۆمپانیا وه‌ربگرێت واته وه‌شانی ڕوومێز و چاوگی تۆڕ وه‌شانی VoIP.
قسه‌که‌رێكی گۆگڵ وتی:
"گۆگڵ هه‌موو کات به‌رهه‌م و ڕووه‌كانی تاقی ئه‌کاته‌وه ،،به‌ڵام هیچ شه‌پۆلێك ئاشکرای نییه".

بۆچوونەکان
کاکە دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵە ، باوەڕبکە ئەو هەواڵەی تۆم نەخوێندبۆوە ، منیش ئەم هەواڵەم نوسی و دوای سڕیمەوە. وەکو زەحمەتم کێشا با هەر لێرەدا بمێنێ. هاهاهاها.
[color=darkblue]گـــــــــوگل وەکو پیشەیی هەمیشەیی بە خزمەتگوزاری و نوێکاری ناوبانگی دەرکردووە، بەڵام ئەم جارەیان بەخزمەتگوزاریەکی نوێی گرنگەوە هاتەوە گۆڕەپان کە تەاو جیاوازەلە خزمەتگوزاریەکانی پێشووی ، کە بۆتە زەنگێکی مەترسی بۆ سکایپ و پرۆگرامەکانی هاوشێوەی.
ئەم کرادەرش " ئای‌پی تەلەفۆنی" ە ، بەڵام لە ڕێگەی "Gmail" وە بەکاردەهێنرێت و بەکارهێنەران دەتوانن تێل بکەن بۆ تەلەفۆنی ئەمەریکا بەخۆڕایی و بۆ زۆربەی وڵاتانی تر بەنرخێکی هەرزان و گونجاو.
بەکارهینانی ئەم کرادرە لە ڕێگەی دوگمەیەکەوە ”Call phone” ، دوای کرتەکردن لەم دوگمەیە ، کیبۆردێکی ژمارەیی دێتەسەر ڕووی ڕومێزەکەت و دەتوانی تێلی بکەیت بۆ وڵات و ژمارەیی خوازراو.
شایانی باسە "Computerworld.no" نەرویجی ئەم کردارەیان تاقیکردۆتەوە و تێلیان کردووە بۆ مایکرۆسۆفتی ئەمەریکا ، زۆر لەجۆرایەتی دەنگی ڕەزامەندن.
بەپێی گوگڵ ، نرخی تێلکردن بۆ ئەمەریکا و کەنەدا لە ئێستادا خۆڕاییە لەماوەی ٢٠١٠ دا هەر خۆڕایی دەبێت و تێلکردنیش بۆ وڵاتانی تر جۆراوجۆرە ، بۆ نمونە بۆ نەرویج نرخی خولەکەێک 0.02 دۆلارە و کە نەرویج لە ڕیزی وڵاتە هەرزانەکانەو لە وڵاتە گرانەکانیش ، نرخی خولکەێک بۆ کوبا 0.98 دۆلارە و بۆ کۆریای باکوور 0,77 دۆلارە .
ئەم کردارە لە ئێستادا لە هەمو هەژمارێکی G-mail دا ، چالاک نییە ، بەڵام لەهەندیک وڵات و هەژماردا چالاکە .
لەڕێگەی [url=http://linkpuls.idg.no/go/e/page_col-AC_news/http://google.com/voice]google.com/voice[/url] دەتوانن سود لەم کردارە ببینن ، بەڵام گەر چالاک نەبێت ، ئەوا پەیامێکی وەک ئەمەی خوارەوە دەکرێتەوە ، کە دەڵێت سوپاس بۆ سەردانتان بۆ Google Voice ، لە ئێستادا لە دەرەوەی ئەمەریکا چالاک نییە ، بەڵام پلانمان هەیە لە داهاتوودا ، خزمەتگوزارییەکە فراوان بکەین بۆ زۆربەی وڵاتانی تر.
"Thanks for visiting Google Voice. We're not yet open for users outside the US, but are planning to expand our service to additional countries in the future."
[/color]
کەمێک زگم بەخۆم ســــــــــــــوتا
ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه + كاك زه‌ندی ده‌ستی تۆش خۆش بابه‌ته‌كه‌ت جوانتر كرد
دەستتان خۆشبێت و ماندوونەبن،
بەڵام بەداخەوە بۆ کوردستان نرخەکەی هەرزان نییە، بۆ مۆبایل 16 سەنتە وە بۆ هێلی ماڵ 9 سەنت ە کە ئەمەش بەبەراورد لەگەڵ پرۆگرامە هاوشێوەکانیی نرخەکەی زۆر زیاترە، بۆ نموونە من justvoip بەکاردێنم زۆر هەرزانترە لەو نرخەی گووگڵ ، ئەوە سکایپ هەر باسی مەکە، هەر زۆر گرانترە بۆ کوردستان.
دەستتان خۆش ئیگڵ و زەندی. کاک زەندی ئەتوانیت هەردووی تێکەڵ بکەیت، بەتایبەت تۆ لەخوارەوە باسێکی تریشت نوسیوە.
سڵاو!
کاک ئاراس ، تیکەڵم کرد ، بەڵام دەبوایە گۆڕانکاریم تێدابکردایە ، بۆیە لام برد ، چونکە بەبێ ڕەزامەندی بەڕێز Kurdish EAgle دەبوە پێشێلکاری.
گرنگ نیە ، ئەوەی هەواڵە بخوێنێتەوە ، بۆچونەکانیشمان دەخوێنێتەوە.
زۆر سوپاستان دەکەم ، بەڕاستی ئەو ماوەیە لێرە نەبووم ، کوردئایتی ، زۆر چالاک بووە ، نوسەران زۆر هەواڵی گەرماوگەرم بەسود بڵاودەکەنەوە.
هیوای بەردەوامی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم