ببە بە خاوەنی فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری
فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری، کە زانستپەروەرانی کورد ئامادەیان کردوە، بە هاوکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وە لەسەر ئەرکی تارین نێت لە چاپدرا.
فەرهەنگەکە بە خۆڕایی دەبەخشرێتەوە، هەر ئه‌ندامێکی زانستپەروەران و گروپە زانستییەکان، و هه‌موو ئەوانەی دەیانەوێت دانەیەکیان دەست بکەوێت دەتوانن تا سەری ئەم مانگە ٣١/٨ سەرادنی راگەیاندنی وەزارەت بکەن بەم ناونیشانەی لای خوارەوە:
هەولێر - وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن - بەرامبەر تابلۆ مۆل (مەسبەحی کۆنی مەلعەب)“
ئاگادار بن، ژمارەکە سنووردارە و ئەگەر نەما گلەیی نەکەن.
فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری - زانستپەروەرانی کورد، بەرەی ڕەنجی چەند ساڵێکە کە ئەندامانی زانستپەروەرانی کورد پێوەی خەریک بوون، فەرهەنگەکە ئەکادیمیای کوردی پێیداچۆتەوە هەڵی سەنگاندوە، هاوکات چەندین کەسی زمان‌زان و پسپۆری بواری تەکنۆلۆژیا سەرنج و تێبینیان لەسەر نووسیوە. لێرەوە دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکەین کە ڕۆژێک لە ڕۆژان هاوکاربوون لەم پرۆژەیەدا، بە وشەیەک یان بە تێبینی و ڕەخنەکانیان، لەگەڵیدا سوپاسی بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و کۆمپانیای تارین نێت دەکەین کە ماندوبوون لەگەڵیدا و بە چاپیان گەیاند.
دەستخۆشی تایبەت لە بەڕێزان دیاکۆ هاشمی کە کڵێشەی نووسینەکانی لە ئەستۆ گرت. وە لە بەڕێز هونەر ئەمین کە بەرگەکەی نەخشاند، وە ئاراس نوری سەرپەرشتی کردوە.

بۆچوونەکان
ئه‌م کاته‌تان باش هاورێیان ....
ده‌سته‌کانتان خۆش بێت بۆ ئه‌و کاره مه‌زنه‌و هیوادارم به‌رده‌وام بن له کار و خزمه‌تی زیاتر دا هه‌روه‌ک له رابردوودا هه‌ر ده‌سپێشخه‌ر بوون له‌زۆر کاری نوێ و پر سوودا....
به‌ڕێزان ...
ته‌نها پرسیار‌و سه‌رنجێک که ههمبیت له سه‌ر ئه‌م کاره پرسوودهتان دا ئه‌وه‌یه ....باشه ئێمه‌ی کوردی دانیشتوانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان جۆن بتوانین دانه‌یه‌ک له‌و فه‌رهه‌نگه‌مان ده‌ست بکه‌وێت .... راسته هه‌ریه‌ک له‌ئێمه به‌زمانی جیاجیای ئه‌و ووڵاتانه‌ی تێ‌یان دا ده‌ژین له‌وانه‌یه زۆرێک له‌و ووشانه بزانین، به‌ڵام خۆ ئێمه‌ش کوردین و ده‌مانه‌وێت ئه‌و ووشه زانسی یه ته‌کنه‌لۆجیاییانه به‌زمانی شیرینی کوردیش بزانین، خۆزگه هۆکاری ئه‌مه‌تان بۆ روون ده‌کردینه‌وه ، هه‌روه‌ها بیرێکیشتان له ورهوهندهزۆرهی کوردانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌کرده‌وه (ئای کوردی دوورهووڵات چه‌ند بێکه‌سن و لهههردوودینهکه بوون!!!!) به‌هه‌رحال ده‌سته‌کانتان خۆش و سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
مـــــیر
ئوپسالا/ سوید
ده‌ستتان خۆش ، به‌ڵام وابزانم یه‌ک شـــــــــار له کوردستاندا نییه.. مه‌گه‌ر ئه‌وانی سلێمانی گیتار لێبه‌ن.
ده‌ستتان خۆش ماندوو نه‌بن..
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ی با راسته‌و خۆ لێره‌ش دابه‌ش کرایه..
بژی کورد
دةستان خؤش بيت بؤ كارةكانتان
بةراستى جيى دل خوش كةريية كةسانى نمونةى بةريزتان
من بيروكةيةكم هةية بؤ ئةوةى ئةم فةرهةنكة بكاتة دةست هةموو ئارةزوو مةنديكى ئةم فةرهةنكة دةكرا فةرمانكةى تةكنةلوجياى زانيارى كة سةر بة ئةنجومةنى وةزيرانة ئةركى جاب كردنى بكرداية ئةستو و دةتوانرا لة شارةكانى كوردستان مةبةستم سليمانى و دهوك و هةولير بةشيان هةية لةويوة دابةش بكراية بؤ ئةوان كاريكى زؤر ئاسانة ئةكةر بيكةن
ياخود لة هةر شارة كومبانياى ئينتةرنيت يان كومبانياى كةورة هةية دةيان توانى ئةم كارة بكةن بؤ خزمةتى بةشداربوانيان و ريكلام بؤ خؤيان بو نمونة كوران نيت دةيتوانى ئةم كارة بكات بيدات بة بةشداربوانى لة سليمانى يان بروسك نيت دةيتوانى بيدات بة بةشدارانى
لة هةولير تارين نيت يان هةر كومبانيايةكى تر
لة دهوك نازانم ج كومبانيايةك هةية بو ئةم كارة
دةست خؤش كاك ئاراس بو كارةكانت خوا نمونةت زياد بكات بو خزمةت كردنى كورد
هةربزيت
لة هةمان كاتدا ئةكةر بتوانن بيكةن بة بروكراميك هةر كةس ويستى ئةو فةرهةنكة بةكار بهينيت لة كؤمبيوتةرةكةى ئةوةش كار ئاسانى ية بؤى
دەستان خۆش ،
کاک ئاراس کەی ئەیگەنیتە دەستمان ؟
کاک کوردم84 لێرە هەیە بەسەرهێڵ خۆ :
http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl
بژین،
ماندوو نه‌بن و ده‌ست و چاوتان خۆش بێ و سه‌رکه‌وتوو بن. هه‌ر بژین
ده‌ست و چاوتان خۆشبێت به‌ڕاستی کارێکی مه‌زن و پیرۆزه ، هه‌ربژین
کاکە جوتیار ئەوە دەزانم هەیە
من مەبەستم ئەوەیە وەک بەرنامەیەک دایبەزێنیتە کۆمپیوتەرەکەت واتا بەبێ ئیتنتەرنێت بەکارى بهێنیت
نمونە
Awro dictionary
دەست تان خۆش کارێکى زۆر جوانتان کردووە
کاک ئاراس دەوامى ئەو وەزارەتە هەر وەک دەوامى رەسمى وایە یان کاتەکەیان چەند تەواو دەبی ، چونکە خۆت دەزانى لەبەر مانگى رەمەزان زۆربەى وەزارەت و دام و دەزگا حکومى و ناحکومیەکان دەوامى رەسمیان کورت بۆتەوەە
بژى
دەستەکانتان خۆش کاک ئاراس و کاک دیاکۆ و کاک هونەری بەڕێز ، یاخوا هەر نمونەتان زۆربێت بۆ کورد.
هیوادارم ئەو فەرهەنگە کاریگەری باشی لەسەر خەڵک هەبێت و جیتر وشەی بێگانە بەکارنەهێنن.
پرسیارم کرد لە بەردەرکی سەرا بۆ ئەوەی بیکڕم ، بەڵام دەستم نەکەوت ، دیارە ئەو کاتە بڵاو نەبۆتەوە.
سەرکەوتوبن
باشتر وابوو پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆیان دایان نایه‌ت هه‌تا که‌سانی که‌ش تێبینی و سه‌ره‌نجی خۆیان له‌سه‌ر بنووسیایه به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی.
سه‌ره‌نجێکی که :
ئه‌گه‌ر فه‌رهه‌نگه‌که به‌خۆڕاییه بۆچی به‌شێوه‌ی ئه‌له‌کترۆنی ( ebook) له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆیان داینانێن تا هه‌رکه‌سێک بییه‌وێت دایگرێت.
هه‌ر بژین.
ده‌ستی هه‌موو لايه‌ك خۆش ، ده‌بوو به‌شێوه‌ی PDF ئه‌و په‌رتووكه دانرابا چونكه دڵنيام له‌وه‌ی هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی ئينته‌رنێتی كورد حه‌ز ئه‌كات بگات به په‌رتووكه به‌ڵام ناگات بۆ هه‌ولێر !
به‌هه‌رحاڵ با بۆ وه‌شانی دووهه‌م بيت .
به‌ڕێز كوردم ٨٤ ناكرێت بكرێت به پڕۆگرامێك هاوشێوه‌ی Awro Dic چونكه ئه‌و فه‌رهه‌نگه به‌رده‌وام له نوێكردنه‌وه دايهو وشه‌ی نوێی بۆ زياد ده‌كرێت ، واتا به شێوه‌ی سه‌رهێڵ زۆر باشتره بۆ ده‌رهێڵ هه‌ر په‌رتووك باشتره
کاک Aras _71 ده‌زانم له ماڵپه‌ڕی زکورد به‌شێوه‌ی ئۆن لاین هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت وشه به وشه به دوایدا بگه‌ڕێیت.
من مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو به‌شیێوه‌ی یه‌ک دۆکیومه‌نت له‌سه‌ر مه‌ڵپه‌ڕه‌که هه‌بوایه، واته خوێنه‌ر بیتوانیایهت سه‌ری ته‌وای فه‌رهه‌نگه‌که بکات به‌یه‌ک جار نه‌ک وشه به وشه بۆیان بگه‌ڕێت.
بژین
سڵاو و ڕێز...
ئه‌و ده‌ستانه‌تان خۆش بێت به‌ڕاستی خزمه‌تێكی گه‌وره‌تان کردووه من ئه‌مڕۆ چووم وه‌رمگرت ..ژماره‌یه‌کی باشیش ماوه هێستا بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که هێشتا به ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه ..ده‌ست خۆشی له‌یه‌كه یه‌که‌ی ئه‌ندامانی زانست په‌روه‌رانی كورد ئه‌که‌م بۆ به‌رده‌وامی له‌م کاره نموونه‌یانه .
هیوادارم نموونه‌تان زیاد بێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتوبن...ئیتر ناتوانرێ به ووشه ماندوو بونتان و ئه‌و خزمه‌ته‌ی کردووتانه هه‌ڵ بسه‌نگێندرێت ..ده‌ستی هه‌موو لایه‌ك خۆش