پرۆژەکەی دروپاڵ بۆ بە کوردیکردنی چی لێ هات؟
سڵاو ،
ماوەیە زۆر خەریکی [url=http://translate.dengubas.com/]ئێرە[/url] بووم کەچی ئەونە گەرم نەبوون لەسەری وازم هێنا ، بەڵام ئەمڕۆ سێرم کرد دووبارە وتم بزانم چی بەسەر هاتووە بینیم ڕێژەیەکی باش کراوە ، تەنها 3559 ماوە وەربگێڕدرێت و 1923 چاوەڕێی پێداچوونەوە دەکەن . ئەگەر هەفتەیە خەریکی بین تەواو دەبێتن .
هیوادارم دووبارە دەست پێبکرێتەوە چونکە دروپاڵ تا ئێستا هیچ کەسێک نەیکردووە بە کوردی جگە لە ئەم گرووپە کە ئەویش بۆ خۆی کردوویە .
لەگەڵ ڕێزم.
بژین،
سڵاو کاک جوتیار،
هیوادارم لە داهاتووی نزیک کاتم هەبێت، هەر کاتێک نوێکردنەوەی ئەم ماڵپەڕە تەواوبێت دووبارە دەستی لێ هەڵدەماڵینەوە.
سوپاس
سڵاو به‌ڕێزانی ده‌سته‌ی "دروپاڵ"، ده‌ستتان خۆش بێت بۆ کارێ کردووتانه، منیش ئه‌مڕۆ خۆم تۆمار کرد و هه‌رچه‌ند ده‌زانم کاتم زۆر زۆر که‌مه، به‌ڵام هه‌ر خۆم ناونووس کرد و هه‌وڵ ده‌ده‌م جاروبار شتێک وه‌ربگێڕمه‌وه. به‌داخه‌وه هه‌ندێ وشه به هه‌ڵه وه‌رگێڕدراون که ده‌بێ درووسته‌کانیان بنووسرێنه‌وه، بۆ نموونه له چاوپێخشاندنێکدا ئه‌مانه‌م بینی:
١ـ (database) که به کوردی ده‌بێته (بنکه‌دراوه، بنکه‌ی دراوه) له هه‌ندێ له وه‌رگێڕانه‌کاندا کراوه به (بنکه‌ی زانیاری) که ئه‌وه ڕاست نییه و (زانیاری) واته (information) نه‌ک (data). ته‌نانه‌ت له شوێنێکدا به‌رانبه‌ر به (database) نووسراوه (بناغه‌زانیاری) که بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کده‌ست و یه‌کڕه‌نگ بێت وه‌ک وتم ده‌بێ بنووسرێ: (بنکه‌دراوه، بنکه‌ی دراوه) که هه‌ڵبه‌ت (بنکه‌دراوه) باشتره چونکوو وشه‌یه‌کی لێکدراوه و وه‌ک له ئینگلیزییه‌که‌شدا ده‌بینن پێکه‌وه نووسراوه.
٢ـ به‌رانبه‌ر (server) ئێمه به کوردی وشه‌ی (ڕاژه‌کار)مان هه‌یه، که هه‌ر ئینگلیزییه‌که‌ی به پیتی سۆرانی نووسراوه‌ته‌وه و نووسراوه (سێرڤێر) که باشتره کوردییه‌که‌ی بنووسرێته‌وه.
٣ـ هه‌ندێ جار بۆ (store) وشه‌ی (هه‌ڵگیران) نووسراوه و هه‌ندێ جار (کۆگاکردن) نووسراوه، که درووسته‌که‌ی (کۆگاکردن)ه و ده‌بێ له هه‌موو شوێنێکدا یه‌ک وشه به‌کار ببرێ بۆ یه‌ک مه‌به‌ست.
به‌م تێبینییانه‌م مه‌به‌ستم نییه له نرخی کاره‌که که‌م بکه‌مه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه کاره‌که زۆر باش کراوه، بێگومان هه‌ندێ ورده‌هه‌ڵه هه‌ر زۆر ئاسایییه که ڕوو بده‌ن، به‌ڵام هه‌موو ده‌قێک به‌پێداچوونه‌وه یه‌کده‌ست و یه‌کڕه‌نگ ده‌بێ. لێره‌شه که ده‌بێ ڕاژه‌ی زمانی کوردی بکرێت، ئه‌گه‌ر له‌ڕێی زانست زمانی کوردی ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، له ئه‌نجامدا زمانی کوردی گه‌شه ده‌ستێنێ.
وه‌ک هاوکارێکی نوێی پڕۆژه‌که وه‌رگری ڕێز و خۆشه‌ویستیی من بن.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا: دیاکۆ
زۆر سوپاس کاک جووتیار گیان.
دیاره دواتر کۆمه‌ڵێ پێشنیاری تر کراوه، که تا ئێسته نووژه‌ن نه‌کراونه‌ته‌وه، وه ئه‌ویش دیاره هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رقاڵیی ژیان له ئه‌ورووپا (له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک).
به‌ڕاستی ئه‌م کارانه که مرۆڤ له پاڵ کار و خوێندنی ڕۆژانه ده‌یکات، له‌وه زیاتر چاوه‌ڕوانیی لێ ناکرێت، ئه‌وه‌ش که هاوڕێیان کاتی خۆیان له‌سه‌ری داناوه و خۆیان پێوه خه‌ریک کردووه جێی ده‌ستخۆشی و ماندوونه‌بوونه.
هیوادارم کاتیان هه‌بێ، دڵنیام کارێکی باشیان لێ ده‌وه‌شێته‌وه.
ئێستا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌ڕێز به‌رده‌قه‌نین ئێمه بزانین به‌ڕێزیان بڕیاری چی داوه...
چونکه وه‌كو به‌رێز جوتیار ووتی له‌ئێستادا پێشنیاری زۆر کراوه ئه‌گه‌ر تۆزێ گه‌رم و گوڕ بین به هه‌فته‌یه‌ك ئه‌یماڵین
په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی له كوێ ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ له سه‌ر سايتی دروپاليش نييه!
به‌ڕێزم ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یامانه‌ی سه‌ره‌وه بخوێنیته‌وه ئه‌بینیت که هێشتا له‌ژێر وه‌رگێڕاندایه
واته هێشتا نه‌کراوه به کوردی
بەڕێز Danaku تۆیش ئەتوانى خەریکى وەرگێرانى بیت!!تا زوو تەواوبێت پەڕگەى زمانى کوردى،
http://translate.dengubas.com/