ته‌شه‌عشوع چییە؟
هەرکەسەو لەگیرفانی خۆیەوە ، وشە بۆ زمانی کوردی زیاد دەکات.
ته‌شه‌عشوع ، هاند ، هاندی هۆشمەند ، پەیوەندیەکی مەنتیقی .
[url=http://www.hawlati.info/NewsDetailN.aspx?id=13973&LinkID=114]تەماشایەکی ئەم بابەتە بکەن [/url]
سەیرە نازانم شتی وام نەبیستوە !!!
بژین،
به ريزان ئەم ووشەیە مانای (تیشکاوەریە) یان ئەو شەپۆلەی لە مۆبایل دەر دەچێت بەلام ئەم برادەرە نەدەبوایە بە عەرەبی بینوسیت.
لێدوانەکەی سەرەوەم نەبینیایە دەموت تەڕەشوعە و لێی تێکچووە.
باشه به‌س ئێوه پێم بلێن ( تحویل ) به کوردی یانی چی؟!!
کاک سه‌فین تحویل (Convert) واته گۆڕین
نا برایان ئه‌وه ده‌زانم ..
ئێستا له مۆبایلدا له گۆرینی وشه‌ی Divert بۆ عربی ده‌یکات به تحویل. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر بیکه‌ین به کوردی ڕاسته ده‌بێت بڵێن گۆڕان یان ( گۆڕین ) .. به‌ڵام کێشه‌یه‌کی دی هه‌یه
گۆڕان یان گۆڕین به ئینگلیزی واته ( Change . Exchange ) وه له عه‌ره‌بیدا ده‌یکات به ( تغیر . یتغیر)
ئه‌گه‌ر بته‌وێت بۆ که‌سێک وشه‌ی تحویل شی بکه‌یته‌وه ده‌بێت 2 ڕسته به کروردی بۆی شیبکه‌یته‌وه
ئه‌وکات ئه‌گه‌ر تێبگات.. به‌ڵام من لای خۆم ئه‌و ته‌رجومه‌یه به ڕاست نازانم .
من لای خۆم ده‌ڵیم وا باشتره بڵێین ( پێچکردنه‌وه )..!! چۆنه به لاتانه‌وه
بە یارمەتى کاک زەندى :)
http://zkurd.org/meko/index.php
بژیت به‌ڕیز
سڵاو به‌ڕێزان
کاک زه‌ندی گیان قسه‌که‌ت زۆر ڕاسته، هه‌ر جارێ که سه‌یری بڵاوکراوه‌یه‌کی ئایتی ده‌که‌ی که له‌و کوردستانه ده‌رده‌چێت وشه و ده‌سته‌واژه‌ی وا سه‌یر ده‌بینی که له بری زاراوه‌کانی ئایتی دایان ناوه که سه‌رت ده‌سوڕمێ.
سه‌باره‌ت به وشه‌کانی سه‌ره‌وه:
١ـ ته‌شه‌عشوع = تیشکپژێنی، تیشکدانه‌وه.
٢ـ تحویل = (به‌سته به‌وه‌ی کتومت مه‌به‌ست چی بێت به‌ڵام به گشتی): ته‌حویل = ڕاده‌ست، ڕاده‌ستکردن.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا: دیاکۆ
شعاع = تیشک
تشعشع = تیشک دانەوە
یتشعشع = تیشک دەداتەوە
متشعشع = تیشک دەرەوە
تحویل = Divert = حەواڵە ( کە دیارە لە " حول" عەرەبیەوە وەرگیراوە و ئیستاش بووە بە " هەواڵە")
تغیر = Exchange = گۆرین یان گۆڕان.
تحویل لە زمانی عەرابیدا دوو مانا دەدات 1 واتە " حەواڵە کردن واتە شتێک لە کەسێکەوە رادەستی کەسێکیتر بکەی. 2 بە مانای گۆڕین دێت وەک تەزووی کارەبا لە ac بگۆڕی بۆ dc .. وەک چۆن هەمان ئەزانین محویلە چیە