تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

Outlook Express له‌ کوردستان .؟!

-SAFA-DC-

-SAFA-DC-

بڵاوکراوەتەوە

2010/06/04

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔18۔ )

سڵاو له‌ ئێوه.

به‌ڕێزان من له‌ کوردستان ده‌ژیم هێڵی سێڵ نێتم هه‌یه‌.
زۆر هه‌وڵم دا ئاوتلوک ئێکسپرێس به‌کاربێنم بۆ کاری ئیمه‌یل. به‌ڵام له‌م
هه‌نگاوه‌دا
[img]http://webchinupload.com/files/pop.JPG[/img]
که‌ نازانم ئه‌و هێڵی ئینترنێته‌ی هه‌مه‌ بێ ساحێبه‌ و بێناوه‌ یان
ئه‌و زانیاریه‌ که‌ ده‌بێت له‌و خانه‌دا چ بنوسم تا ڕاژه‌ی یاهووم
چالاک بکه‌م تێیدا..؟ ئایا ده‌بێت ئای پی داخل بکه‌م یان ناو
یان چی .؟ یان هیچ .

سپاس بۆ وه‌لامتان

سڵاو...
فه‌رموو کاک سه‌فین له‌م چه‌ند هه‌نگاوه‌ له‌گه‌ڵم به‌....
یه‌کسه‌ر له‌و قۆناغه‌ی جه‌نابته‌وه‌ ده‌ست پێ ئه‌که‌م
http://www.freeemailtutorials.com/outlookExpress/settingUpOutlookExpress/img47.jpg
وه‌كو ئه‌م وێنه‌ی لێبکه‌
واته‌ که‌ POP3 هه‌ڵبژارد ئه‌وا له‌خانه‌ی یه‌که‌م بنووسه‌:
plus.pop.mail.yahoo.com
وه‌ له‌خانه‌ی دووه‌م بنووسه‌:
plus.smtp.mail.yahoo.com
پاش ئه‌وه‌ی که‌ئه‌مانه‌ت نووسی و Next كرد
داوای زانیاری هه‌ژماره‌که‌ت لێ ئه‌کات له‌ یاهوو واته‌ ناوی به‌کارهێنه‌ر و ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون
دووباره‌ که‌ ئه‌مانه‌ت نووسی و Next كرد
ئێستا به‌رنامه‌ی Outlook Express کراوه‌ته‌وه‌ و به‌ڵام هێستا هه‌ندێ ئیش ماوه‌
بڕۆ لیستی Tools و پاشان له‌وێ کلیك له‌ Account بكه‌
پاشان برۆ خانه‌ی Mail وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌
http://www.freeemailtutorials.com/outlookExpress/settingUpOutlookExpress/img67.jpg
له‌سه‌ر سێرڤه‌ره‌که‌ دوو کلیك بکه‌ په‌نجه‌ره‌یه‌کت بۆ ئه‌کرێته‌وه‌ له‌وێ بڕۆ خانه‌ی Server و له‌خواره‌وه‌ My server requires authentication هه‌ڵبژێره‌ وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌
http://www.freeemailtutorials.com/outlookExpress/settingUpOutlookExpress/img6A.jpg

پاشان بڕۆ خانه‌ی Advanced وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌
http://www.freeemailtutorials.com/outlookExpress/settingUpOutlookExpress/img6D.jpg

ئه‌بێ تۆش وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی لێ بکه‌یت
له‌ کۆتاییدا OK بکه‌
ئه‌وه‌ش Outlook Express دانرا
http://www.freeemailtutorials.com/outlookExpress/settingUpOutlookExpress/img80.jpg

به‌هیوای سه‌رکه‌وتن

ده‌ستت خۆش گیانه‌ بۆ ئه‌رکه‌که‌ت به‌ڵام. کردم سه‌رکه‌وتو نه‌بوو..

ئه‌بێ هه‌ڵه‌یه‌كت كردبێت
ئه‌گینا من ئیشی پێ ئه‌که‌م بێ كێشه‌

بۆ زیاتر دڵنیا بوون سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بكه‌
http://www.youtube.com/watch?v=RmHEgVyez3s

ئه‌گه‌ر ئیشی پێ ده‌که‌ی .گه‌ر توانیت کرته‌یه‌کی ڤیدۆیی 10 چرکه‌ بێت ته‌نها
ئه‌وه‌ بێت که‌ نامه‌که‌ ده‌روات و ده‌ڵێت سه‌کسس . یان گه‌ر ناتوانی به‌ وێنه‌یه‌ک
نیشانم بده‌ که‌ ده‌ڵیت نامه‌که‌ به‌ سه‌رکه‌وتوویی نێردرا

سڵاو...
کاک سه‌فین ببوره‌ به‌س من بۆ نامه‌ ناردن خۆم تۆمار نه‌کردووه‌
چونکه‌ نامه‌ ناردن و نامه‌ وه‌رگرتن جیاوازن له‌چۆنیه‌تی تۆمار بوون

ئه‌مه‌ش وێنه‌ی Inbox
http://kurdup.com/up/uploads/picture/9ebef69649.jpg

به‌س نازانم تۆ بۆوا خۆت به‌وه‌ خه‌ریك کردووه‌
زۆر سه‌رکه‌وتوو نییه‌ و به‌کارهێنه‌ری که‌مه‌
وه‌ زۆر خاویشه‌

له‌گه‌ڵ رێز

وه‌ڵا تازه‌ ئه‌مه‌وێت ستێکی لێوه‌ فێر بم بزنم هاوڕێیانی تر نازانن

بەقسەی برا بچووکی خۆت بکە[url=http://www.mozillamessaging.com/en-US/thunderbird/] Thunderbird[/url] بەکار بەرە. لەوەشاندنی ئێستای پێویستی بەو هەموو لاپەڕانە نییە، تەنها ئیمەیڵ و تێپەڕەوشەت بنوسە و خۆی imap  یان pop3 و smpt بۆ دەدۆزێتەوە. ئەنجا وەرە سەر هەموو کردارەکانی و بەهێزی و سووکەڵەیی و خێرایی.
ئەمە بێجگە لە ssl و دیاریکردنی پۆرتەکان و بەشێوەیەکی تەندروست.

كاك سیا ڕاست ئه‌کات...
Thunderbird زۆر به‌هێزه‌ له‌م بواره‌دا و خۆكاری کاره‌کانت ته‌واو ئه‌کات
به‌ڵام Outlook Express ئیشی زۆری ئه‌وێ ئه‌و خێرایه‌ش نییه‌

كاتێكی شاد

ده‌ست خۆش کاک سیا برای گه‌وره‌م . زۆر ڕاستت کرد زۆر شازو نایابه‌.
ئێستا به‌کاری دێنم . ئایا خۆت به‌کاری ده‌به‌ی؟!

ڕاستی من ویستم بزانم کێشه‌که‌ چییه‌ و بۆچی وایه‌ نه‌مویست تێی بپه‌رێنم
به‌ڵام کێشه‌ نییه‌ .. گه‌ر ئه‌مه‌ هه‌بیت ئه‌و با نه‌بێت،

Outlook Express خۆی مایکرۆ.... باوەڕی پێی نییە و نزیکە مردارەبوویەکی بێتوانایە(لێرەدا مەبەستم لەبێتوانایی و پاراستن و نەبوونی config ــەوە دێت)، هەربۆیە ئەمەی هەیەMicrosoft Office Outlook لەجیاتی و بەپارەیە. هەرچەندە کورد وتنەی 'عەینەن تاس، عەینەم حەمام' :)
بەڵێ من بەنزیکەیی وا پێنج ساڵە بەکاری دەبەم بۆ نزیکەی 6 هەژمار و نزیکەی 123 news feed ، بەڵام بەوەشاندنی 3 سەرسامم.

ههـهـ .. ..... جوانت پێکا..... ده‌ست خۆش.
منیش وا ده‌ستی پێ ده‌که‌م. به‌هێز دیاره‌. به‌ پشتگیری قسه‌که‌ی تۆشه‌وه‌.

باشه‌ کاک سیا. من کاتێک ده‌مه‌وێت ئیمه‌له‌کانم له‌ ناو به‌رنامه‌که‌ده‌ بسڕمه‌وه‌
بۆچی له‌ ناو ڕاژه‌که‌ده‌ له‌ ئۆنلاین ناسڕێته‌وه‌؟... ئه‌و هه‌نگاوه‌م پێ بڵێ که‌ ڕیفریشی به‌ینیان
ده‌که‌یت واته‌ .. که‌ لێره‌ شتێکم کرد له‌ راژه‌که‌ده‌ له‌ ئۆنلاین کرداره‌که‌ جێبه‌جێببێت

ئەگەر ڕێگەبدەیت بۆ نا؟
یان imap بەکاربەرە دەبێت ئەو کارە بکات.

تێناگه‌م کاک سیا ڕێگه‌ به‌ چی بده‌م؟
من له‌ به‌رنامه‌که‌دا Thunderbird ئیمه‌یله‌کانم هه‌یه‌. ده‌مه‌وێت که‌ لیره‌وه‌ ره‌شم کردنه‌وه‌
؛له‌ ئۆنلاینیش ڕه‌ش بێته‌وه‌... وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.
imap چۆن به‌کار بێنم ؟!

http://lmgtfy.com/?q=imap+%2B+thunderbird

کاک سیا ئه‌و جوڵه‌یه‌ت چۆن کرد؟
ئه‌گه‌ر له‌ زاری تۆوه‌ بیبیستم جوانتر تێده‌گه‌م. imap جۆر نابێت بۆم.
خۆت کردوته‌ و سه‌رکه‌وتو بووه‌؟

به‌ڕیز سیا تۆ ئیمه‌یلی یاهووت بۆ زیاد کردووه‌؟ من ئێستا 3 هۆتمه‌یل و جمه‌یلێکم بۆ زیاد کردوه‌
بێ کێشه‌یه‌ به‌ڵام یاهوو ی بۆ زیاد نابێت ئه‌م کێشه‌یه‌ دێت

[img]http://kurdup.com/up/uploads/picture/650cb5c1d4.jpg[/img]

کێشه‌ له‌ ژماره‌ نهێنی و شتی وا دا نیه‌

سەێرى ئەم بەستەرە بکە،


Get Your Yahoo! Mail in Mozilla Thunderbird for Free