تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ژنێک به‌ دوای خه‌ریته‌ی گووگڵدا رۆیشت و ئوتومبیل لێی دا

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2010/06/01

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

 

ئه‌و ژنه‌ زانیارییه‌کانی رێگاکه‌ی له‌ Google Maps وه‌رگرتبوو، به‌ڵام له‌ جێگای رێگای پیاده‌ رێنوێنی کردووه‌ بۆ سه‌ر رێگای ئوتوبان له‌وێش ئوتومبیل لێی داوه‌. ئێستا سکاڵای له‌ گووگڵ کردووه‌.
Search engine land له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسێ: ئه‌و ژنه‌ که‌ خه‌ڵکی Utah ی ئامریکایه‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ ئوتومبیل لێی داوه‌ سکاڵای له‌ گووگڵ کردووه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌‌ ئه‌و پێی وایه‌ ئه‌و زانیارییه‌ی که‌ له‌ گووگڵ ماپس Google Maps وه‌ریگرتووه‌ ئه‌وی به‌ لاڕێدا بردووه‌ و له‌ کۆتاییدا سه‌ری له‌ ئوتوبانه‌وه‌ وه‌ده‌رهێناوه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئوتومبیل لێی بدا.
ئه‌و ژنه‌ له‌ سکاڵاکه‌یدا داوای 100000 دولار بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌دا ده‌کا...
گووگڵ له‌ وڵامدا ده‌ڵێ زانیارییه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ریته‌یه‌یه‌ که‌ مرۆڤ له‌ مه‌ترسی ئاگادار ده‌کاته‌وه‌.

بۆچوونەکان

ئه‌م خه‌لکه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ ڕقی له‌ گوگله‌.
ئاخر پیرێژن .موسته‌حه‌قی.

دەست خۆش

لەراستیدا ئەمە قسەیەکی زۆر بێ مانایە ، لەبەر ئەوەیە ئەگەر زانیاریشی وەرگرتبێت لە گووگڵ خۆ خۆی چاوی هەیە بۆچێ بەسەر ڕێگەی نا ڕاست ئەچێت .

دەستخۆش کاک حامید!
پیرەژن هەیە ١٠٠ هەزار دۆلار بهێنێت ، تا داوای ئەوەندە پارەیە بکات ، من بم لەجێگەی گوگڵ پیرەژنەکە دەکەمە هەراج ، چەندی کرد ئەو کاتە سەودای لەگەڵ دەکەم بەپێی ئەو زیانەی لێی کەوتووە.

ئای زه‌ندی گیان ئه‌وه‌ چی ده‌ڵێی؟ مرۆف پیر بێت یان گه‌نج هه‌ر مرۆیه‌، خه‌ڵکی به‌ پاره‌ هه‌راج ناکرێن، ڕاسته‌ ئه‌و ژنه‌ تاوانی خۆی بووه یان مه‌به‌ست پاره‌ وه‌رگرتنه،‌ چونکه‌‌ بڕوا ناکه‌م یه‌کێک بتوانێ گۆگڵ به‌کار بهێنی رێگای ئۆتۆمبیل و پیاده‌ڕه‌وی له‌ یه‌ک جیا نه‌کاته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌نجام هه‌ر مرۆیه‌وه‌ دایک و داپیره‌ی ئیمه‌ش پیره‌ژنن که‌ به‌ هه‌موو دونیایان ناگۆڕینه‌وه‌.
ڕێزم بۆ هه‌مووتان

ماڵت ئاوەدان کاک سیروان ، ئەوە کردت بەڕاست!
کا سیروان ، ئەو هەواڵەم پێشتر خوینبۆوە ، ئەو ژنە کەناوی "Lauren Rosenberg " ، بیگومان لە ئەمریکا خەرجی نەخۆش زۆر گرانە ، شۆفێرەکەش گیراوە ناوی "Patrick Harwood " ، بەڵام داواکارییەکەی زۆر بێ مانایە ، هەرچەند GPS کەشی هەڵەبکات ، خۆ کوێر نەبووەو دووچاوی هەیە ، چۆتە سەر شەقامی سەرەکی.
کاک سیروان پیریش نیە ، ئێمە لێرە لۆ خۆشی پیرمان کرد. چاکە پیاوانمان داکۆکی لەمافی ئافرەتان دەکەن.
سەرکەوتوبن.

هههههههههههه له‌شتان ساغ بێت، من هه‌ر له‌ خۆمه‌وه‌ هه‌ڵده‌چم، پیره‌ژنیشم زۆر خۆش ده‌وێت، هه‌رچه‌نده‌ خۆشم وا خه‌ریکه‌ پیر ده‌بم، هیوادارم دڵگران نه‌بن