123456به‌ناوبانگترین وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی جیهانه
123456به‌ناوبانگترین وشه‌کانی تێپه‌ڕبوون یان هه‌مان "password" ی جیهانه که له ئینته‌رنێتدا به‌کار ده‌چێ!
به راپۆرتی "عه‌سری ئێران" که له رۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزی وه‌رگرتووه، به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که له‌سه‌ر 23 میلیۆن وشه‌ی تێپه‌ڕبوون ئه‌نجام دراوه، ئاساییترینیان ژماره‌کانی "123456" بووه.
هه‌ڵبژاردنی وشه و ده‌سته‌واژه‌ی ساکار له لایه‌ن به‌کارهێنه‌رانه‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که پاراستن و ئاسایشی هێژماره ئینته‌رنێتیه‌کان دابه‌زێ.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، ده‌رکه‌وتووه که له پێنج که‌س به‌کارهێنه‌ری ئینته‌رنێت، یه‌ک که‌سیان له وشه‌یه‌کی تێپه‌ڕبوونی وه‌ها که‌ڵک وه‌رده‌گرێ که به هاسانی ده‌کرێ هه‌ڵی بێنی که 123، I love you و یان ته‌نانه‌ت خودی وشه‌ی password ه.
له‌م باره‌وه "ئیمچای شولمان" به‌رپرسی بواری زانستی کومانیای "ئمبیرفا" و هه‌روه‌ها پسپۆری بواری دروست کردنی به‌رنامه‌ی دژی هه‌که‌ر له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی زۆر ساکار بۆ وشه‌ی تێپه‌ڕبوون ده‌ڵێ: ئه‌م کێشه‌یه وه‌ک نوقسانی له وه‌راسه‌تی مرۆڤ دایه. ئێمه له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 90ه‌وه هه‌تاکوو ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه به‌ره‌وڕووین.
شولمان و کومپانیاکه‌ی تێکۆشاون تاکوو لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر لیسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و 23 میلیۆن وشه‌ی تێپه‌ڕبوونه که به هۆی ههکهرێکهوه له مانگی رابردووی زاینی‌دا له کۆمپانیا "you Rouk" دزراوه بکه‌ین.
کومپانیای "You Rouk" به‌رپرسایه‌تی ئاماده کردنی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ به‌کارهێنه‌رانی سایتی زۆری وه‌ک "Facebook" و"My Space" له ئه‌ستۆیه. ئه‌و ههکهرهی جێی ئاماژه هه‌روه‌ها لیسته دزراوه‌که‌ی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاو کرده‌وه و زۆر که‌س توانیان کۆی ئه‌و 23 میلیۆن وشهتێپهڕبوون ببینن. هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م لیسته بووه هۆی ئه‌وه که زۆر که‌س له‌سه‌ر وشه‌ی تێپه‌ڕبوون، ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه و تۆژینه‌وه بکه‌ین.
کومپانیای ئمبیرفا له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م لیسته بۆی ده‌رکه‌وت که نزیک به له‌سه‌ددا یه‌ک له‌و 23 میلیۆنه به‌کارهێنه‌ره، وشه‌ی تێپه‌ڕبوونیان "123456" بووه.
هه‌روه‌ها وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی "123456" پله‌ی دووهه‌می له لایه‌ن به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێته‌وه به‌ده‌ست هێناوه. دوابه‌دواوی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه، دوو وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی دیکه، وه‌ک "qwerty"، "123 abd" وشه‌ی دوابه‌دوای یه‌کدا له‌سه‌ر ته‌خته‌کلیل و "princess" یش زۆرترین جار به‌کار هێناراون.
جێگای سه‌رنجه که زۆربه‌ی هه‌که‌ره‌کان به هاسانی ده‌توانن به تاقی کردنه‌وه‌ی هێندێک له‌و ده‌سته‌واژانه که زۆرتر به‌کار دێن، بڕۆنه نێو به‌شه‌کانی که‌سایه‌تی خه‌ڵکی دیکه له ماڵپه‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێت و خراوکاری بکه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌که‌ره‌کان ده‌توانی به که‌ڵک وه‌رگرتن له نه‌رمه‌واڵه‌ی پێشکه‌وتوو ده‌توانن له چه‌ند خوله‌کدا هه‌زاران وشه‌ی تێپه‌ڕبوون تاقی بکه‌نه‌وه تاکوو به‌شکه‌م یه‌کێک له‌وانه دروست بێت و بتوانن به‌م شێوه‌یه ماڵپه‌ڕی خه‌ڵکیتر بدزن.
