تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ناتوانم بابه‌ت بنێرم !! زۆر جار وه‌لامیش..

-SAFA-DC-

-SAFA-DC-

بڵاوکراوەتەوە

2010/05/27

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔12۔ )

سلاو له‌ ئێوه‌.

براده‌ران زۆر هه‌ولمدا له‌ به‌شی پرسیار و وه‌لام بابه‌تێک بنێرم به‌لام ڕێگا نادات و ئه‌مه‌ ده‌نوسێت

Your submission has triggered the spam filter and will not be accepted

جێگاکه‌م گۆڕی له‌سه‌ر کۆمپیوته‌رێکی تر .. به‌ڵام ئه‌وی تر .. که‌ وشه‌کانی سه‌ر وێنه‌که‌ ده‌نوسم تا ته‌واو بێت.
ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌ڵێت به‌ غه‌له‌ت تێکستی وێنه‌که‌ت نوسییوه‌.. غه‌له‌تیش نییه‌..
خه‌تی ئینترنێته‌که‌م سێڵ نێته‌... پاشان .. به‌کرداری VPN ئایپیه‌که‌م دانا.. ئێستا توانیم بابه‌ت بنێرم ..

به‌ڵام ئه‌مه‌ ناکرێت هه‌موو جارێک ئه‌مه‌ بکه‌م.. تکایه‌ کێشه‌ چییه‌؟

که‌واته‌ با بێده‌نگ بم باشتر... وابزانم سێرڤه‌ره‌که‌تان ڕێگه‌ به‌ کوردستان نادات
وه‌ک ئه‌وانی تر وایه‌؟
یان کێشه‌ ئایپیه‌ سه‌قه‌ته‌کانی کۆمپانیاکه‌مه‌؟

سڵاو!
کاکە پەیامەکە دەڵێت: فیلتەری سپام ، پەیامەکەتی گرتووەو بەسپامی تێدەگات ، ماوەیەک لەمەوبەر هەر پیمان دەکرا پەیامی سپام بسڕینەوە ، بەڵا ئەوە نییە پەیامەکەنات بڵاوبونەتەوە.
گەر جاریتر ئەو گرفتەت هاتە ڕێگە ، ئەوا ، هیستۆری ویبگەڕەکەت بسڕەوە و بچۆ دەرەوە و جارێکیتر وەرە ژوورەوە ، لەوانەیە چاک بێت.

سەرکەوتوبن.

سڵاو .!

راسته‌ وا ده‌لێت به‌لام ڕاست ناکه‌ت له‌ چه‌ند دێڕیک زیاتر هیچی تر نییه‌. و ناشزانم چۆن سپام بنێرم.
به‌لام ئه‌مرۆ بێ کێشه‌یه‌ ده‌ستت خۆش به‌ڕێزم

سپاس

کاک زەندی، بەردەقانی دەبێت خۆتۆمارکردنەکە پتەوتر بکات. لەڕێگای پرسیاری CATPCHA ــەوە یان و یان. بەڵام نەک سپامەکان خۆیان تۆمارکرد ئەنجا :)

به‌رده‌قانی چیه‌ نه‌نه‌ ڕ....!! ...

ئه‌هاا ئیستا ئه‌یناسم ...

به‌ڵام ئێره‌ وابزانم دی ئێن ئیسی هه‌یه‌ .. که‌ سێرڤه‌ر نادۆزرێته‌وه‌.
بۆیه‌ ئایپیه‌که‌م وێڵ ده‌بیت به‌ دویدا

به‌ڵی وه‌ک هه‌ندێک که‌س هه‌یه‌ ده‌ڵێت له‌ گوگڵیی سه‌یرم کرد.
یه‌که‌م بابه‌ت که‌ هاته‌ به‌رچاوم .. بابه‌تێکم بینی پڕڕڕڕ بوو له‌ هێرش و ...... هین..
به‌ڵام دواتر زانیم کێیه‌.. ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانه‌ له‌م گروپه‌ به‌ڕێزه‌

قسەی قۆڕ

که‌وای شۆڕ

باند نه‌که‌ی !!

برادەر گیان،
یان زۆر تازەی لە وێب یان ڕووخۆش و '' هەزەلییت'' بەخۆت؟

کاک سیا له‌ ئای تی دا چه‌ند ساڵێکه‌ بونم هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ وێبدا یه‌ک ساڵی ڕه‌به‌قه‌ ..
بۆیه‌ وابزانم تازه‌ نیم .

گه‌ر شت زۆر بنوسم ده‌ڵێن لێی نازانێت و تازه‌یه‌
گه‌ر قسه‌ی خۆش بکه‌ی له‌وانه‌یه‌ باندت بکه‌ن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن

ئه‌م گروپه‌ به‌ گروپێکی گراوه‌ ده‌زانم بۆیه‌ وا قسه‌ ده‌که‌م و شایه‌نی ڕێزن.

بەڕێز ، باوەڕبکە پرسیاربکەی دەربارەی ، چۆن مشکی کۆمپیوتەر دەگیرێت ، لێرە ئاساییە و نانوسین لێی نازانیت ، پێشتر لێرە ، پێوسیتی بەخۆ تۆمارکردنیش نەدەکرد ، بەڵام هەمومان باش دەزانین ، لای ئێمە ئازادی و دیموکراسی واتە بەرەڵایی و تەشهیر . بەداخەوە ئەرشیفکەمان زۆر لەو هێرشە قێزەونانە تێدایە.
لێرە هەمومان بچوکین.
سەرکەوتوبن

سپاس کاکه‌ گیان . یه‌کێک له‌و ئه‌رشیفانه‌م دی. زۆر به‌د بوو.
لای ئێمه‌ ئازادی تۆزێک بروات .. دێن له‌گه‌ڵ ئیرۆتیکدا تێکه‌ڵی ده‌که‌ن ههـ