تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پرسیارێک دەربارەى فۆرمى پاسپۆرت

ئامانج

ئامانج

بڵاوکراوەتەوە

2010/04/02

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

پاش سڵاو،
لە ماڵپەڕى فەرمى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگە ئەمفۆرمە هەیە،کاتێک زانیارییەکان دەنوسم کرتە دەکەم لەسەر "پێشاندانى داواکاریەکە بۆ چاپکردن"دواتر هیچ شتێک ڕوو نادا،لاى ئێوەیش وایە؟ئایا کەسێک پێشتر ئەم فۆرمەى چاپکردووە؟پاسپۆرتم هەیە پێویستى بەمەى نەکردووە :) ئێستا دەبێت ئەم کارە بکەیت ئینجا بۆت دەردەکەن پاسپۆرت،بۆ کەسێکى ترمە حەز دەکات پاسپۆرتى هەبێت،بە هیواى ئەوەى سودى هەبێت بۆ ئەو کەسانى پاسپۆرتیان نییە،ئەم فۆرمە پڕبکەنەوە ڕووبکەنە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگە،

کەس تاقەتى پڕکردنەوەى فۆرمێکى نییە؟

سڵاو کاک ئامانج!
چۆن تاقیبکەینەوە ، من دوێنێ هەوڵم دا ، هەموویم پڕکردەوە دوایی پەیامێک هات ، دەیوت بە بە ئینگلیزیش پڕیبکەرەوە. منیش وازم لێ هێنا. هەموو ئەو بۆشییانەی ئیجبارییە پرم کردەوە ، لەوانەیە کێشەکە لە سیستەمەکەی خۆیاندا بێت . دەتوانی ویبگەڕێکیتر تاقیبکەیەتەوە ، بزانە هەمان کێشە بەردەوامە.
باشتر وایە پەیامێکیان بۆ بنێری دەربارەی ئەو کێشەیە ، هەرچەند لە کوردستان و عێراق ، وەڵامدانەوەی هاوڵاتیان ، شتێکی باو نییە و بەدەگمەن ، ئەگەر وەڵامت بدەنەوە.

کاک زەندى گیان،
لە IE هەموو خانەکان بە جوانى دەردەکەوێت،بەڵام کاتێک پڕى دەکەمەوە پەیامێک دێت ناخوێندرێتەوە،بەم شێوەیە
ÇáÑÌÇÁ ÅÏÎÇá ÊÇÑíÎ ÅÕÏÇÑ ÈØÇÞÉ ÊãæäíÉ ÃÞá Ãæ íÓÇæí ãä ÊÇÑíÎ Çáíæã
ÇáÑÌÇÁ ÅÏÎÇá ÊÇÑíÎ ÈØÇÞÉ Óßä ÃÞá Ãæ íÓÇæí ãä ÊÇÑíÎ Çáíæã
ÇáÑÌÇÁ ÅÏÎÇá ÊÇÑíÎ ÅÕÏÇÑ ÔåÇÏÉ ÌäÓíÉ ÃÞá Ãæ íÓÇæí ãä ÊÇÑíÎ Çáíæã
ÇáÑÌÇÁ ÅÏÎÇá ÊÇÑíÎ ÅÕÏÇÑ ÈØÇÞÉ ÇáÔÎÕíÉ ÃÞá ãä Ãæ íÓÇæí ÊÇÑíÎ Çáíæã
ÇáÑÌÇÁ ÅÏÎÇá ÊÇÑíÎ ÅÕÏÇÑ ÇáÕß ÃÞá Ãæ íÓÇæí ãä ÊÇÑíÎ Çáíæã

ئیمەیلێکیان بۆ دەکەم بزانم وەڵام دەبێت،کاک زەندى قسەکانت زۆر دروستە،تا ئێستا چەندین جار ئیمەیلم بۆ هەندێک شوێن کردووە،بە قسەى خۆیان وەڵامى هەموو پەیوەندیێک ئەدەنەوە،بەڵام بەداخەوە!!

هەربژى،

کاک ئامانج گیان منیش لەبەر دڵی تۆ تاقیم کردەوە، لای منیش هەر وەک ئەوەی جەنابت دەرچوو

زۆر سوپاست دەکەم کاک ئاوارە گیان،قوربانى دڵت بم،

ئەم پەڕەیە
http://www.iraqinationality.gov.iq/eForm/%28S%28tiuxrd55t3ju0a33vksqdk45%29%29/eFormApplication.aspx
هەڵەی تیایە. هەر هیچ پڕ مەکەرە و ناردن لێبدە بزانە چی لێدێت. کۆدی زمانیان پێناس نەکردوە، علی باب اللە بەڵکو وێبگەڕەکە تێبگات لێی.
ئەوەندەی بەوە خۆت ماندوو دەکەیت سواری پاصە بۆرەکە بە و بڕۆ لەوێ سەرە بگرە باشترە.
:)

پێ ئه‌چێت زیاتر ئه‌و په‌یجه‌ جاڤا وه‌ربگرێت... ئه‌گه‌ر ئۆپێرا یان ئێکسپۆره‌ر بکاردێنێ په‌چێ ئه‌وه‌بێ..

فایه‌ر فۆکس
گۆگل کرۆم یه‌کیان به‌کاربێنه‌ بزانه‌ چییه‌.