تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ماڵپەڕێک هاک کرابێ چۆن پاک دەکرێتەوە؟

Qandil

Qandil

بڵاوکراوەتەوە

2010/05/10

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

برایان کاتێک ئام ماڵپەڕە http://www.hawkargroup.com/ دەکەمەوە بەرنامەکە دەڵێت هاک کراوە و بەرنامەی کێشەداری هەیە. ماڵپەڕێکی هونەری باشە، ناکرێ یارمەتی بدرێ و بپارێزرێ؟

تەماشای ئەم بابەتە بکە بەدرێژی لەسەری دواوە:
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=9486

کاک ئاراز ئەو چارەسەر نییە و هیچ پەیوەندی دوورونزیکی بەچارەوە نییە جارێ. ئەوە دوای پرۆسەکە دێت ئەگەر هاتوو زانرا تەنها وەکو کاش لەگووگڵ ...هتد ماوەتەوە.
بەڕێز قەندیل:
1. ڕاژە یان خاوەن ڕاژەکە باپشکنینی هەموو پەڕەکانت بکات بۆ هەر کردەیەک وەکو بەجاڤاسکریپت، ShellPHP, eval base64_decode ...هتد.
2. پەڕگەکانی ماڵپەڕەکەت بەبنکەی دراوە و هەمووە لابەرە و جارێک رووکارێک بنەڕەت لەوانەی WP دابگرە، تاوەکو دڵنیابیت خۆی سەرکێشەکە لەو ڕووکارە نییە.
3. واز لەداگرتنی کۆد یان پێوەکراوێک بهێنە بۆ ماوەیەک تاوەکو سەرەنجامەکان دەبینیت.
4. ئەو کاتەی هاک کراوە هەوڵ بدە ئەگەر لەڕاژەی دەڵاڵ و ....هتد نییە لۆگەکان بخوێنەوە access.log نا بەڵکو errors.log یان messages.log. بۆئەوەی کەس تاوانبار نەکەیت و بزانیت چی باسە.
5. ئەگەر بنوسیت ئامێری PHP لەسەر ڕاژەکەت چییە؟
php-interpreter
mod_php
mod_suexec
mod_suphp
FastCGI
.....etxc
وەشاندنی ئەپاچی، پهپ، ...هتد
هەربژیت

ئەو بابەتەی وێبچن وەڵامی چۆنێتی چارەکردنی ئەو حاڵەتەیە کە لە وێنەکە سەرەوەدا دیارە.
ئەوەی تۆش نوسیوتە دروستە.

وێنەکە کاتیک دێت هەزۆرکرابێت بۆ لیستی ماڵپەڕە خراپەکان. ئەو نوسین و پەیام ناردن و کۆد دانانە ..هتد چارەی نەخۆشیەکە نییە بەڵکو کارکردنە بەئامرازێک و ئاگادارکردنەوەیان کەلەلیستی ماڵپەڕەخراپەکان دەریبکەن.

زۆر سپاستان دەکەم برایان.