ئەو پیاوانەی Iphone ـیان هەیە قۆزترن
بەپێی ڕاپرسییەک لە نێوان 1500 ژنی بریتانیا، دەرکەوتووە کە ئەو پیاوانەی iphone هەڵدەگرن قۆزترن لەو پیاوانەی کە iphone ـیان نییە. هەروەها ئەم ژنانە زیاتر حەزدەکەن لەگەڵ پیاوی 'بە-ئایفۆن' بڕۆنە دەرەوە چونکە بە ڕای ئەوان ئەم پیاوانە زیرەک تر و دەوڵەمەندتر دیارن.
هەروەها ئەم جۆرە پیاوانە سەرکەوتووتریشن لە ئەنجامدانی کارەکانییان و بۆیەش دەوڵەمەندترن.
* تازە من و تۆی ڕەبەنیش دەبێت ئایفۆن بکڕین.

بۆچوونەکان
کەواتە لەبری دەرمانی سەر ڕووتانەوە ئایفۆن بکڕین. ئەی ئەبێ ئەوانەی iPad ـیان هەیە چۆن تەماشا بکرێن؟
باوەڕبکەن ئێستا لە مۆبایل کڕین دێمەوە ، بەڵام خۆشبەختانە ئەوەی دەمویست نەمابوو ، کەواتە منیش دەیکەم بە ئایفۆن.
دنیایەکی سەیرە لە شوێنیک ئایفۆن و لەشوێنیک دەمانچەی چواردەخۆر باوێتی.
کاک ئاراس ، چارەیەک هەیە بۆ ئەو سەر ڕووتانەوەیە؟
دەڵێن لە سنە شەتڵی دەکەنەوە ، ئینزارکراوم لەماڵەوە تا دووساڵیتر شەتڵی نەکەمەوە دەبێت جانتاکەم هەڵبگرم بڕۆم.
ئایفۆنمان نییە،کەواتە تا ئێستا قۆز نیین:)
هەر کاتێک کار گەیشتە ئەوەى ئەو کاتە بیر لە ئایفۆن دەکەینەوە،کاک زەندى ئایفۆن بکڕە لەبەر ئەوەى شەتڵى بکەیتەوە پارەى زۆرى تێ دەچێت:)
باشه پێش ههلبژاردنی ئهو 1500 ژنی بریتانیا تاقی کراوبوونهوه که ئهمانه تهواون ؟!!
باشه گهر HTC HD2 ههلگرن چی دهبێت ؟؟