تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کیبۆرد ماڵئاواییمان لێدەکات

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/04/12

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

 

بڵاوبونەوەی سیستەمی Touch و بڵاوبونەوەی Ipad ، هاوشێوەکانی کە ئێستا زۆر لەکۆمپانیاکان ، سەرگەرمی بەرهەمی نوێی هاوشێوەی Ipad ن ، لەهەوڵی پێشخستنی تەکنۆلۆژیای Touch دان ، ئەمەش شرۆڤەکەران بە هەڕەشەیەک دژی کیبۆرد هەژماری دەکەن.
گرووپی شرۆڤەکەرانی [url=http://www.gartner.com/technology/home.jsp]Garthner[/url] پێیانوایە تا ساڵی ٢٠١٥ کیبۆرد نامێنێت و هەموو جۆرەکانی کۆمپیوتەر دەبێت بە سیستەمی "Touch" ە [url=http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=touch%20screen]ســــاوپەردە[/url].
شرۆڤەکەران پێیانوایە ٥٠% ڕێژەی کۆمپیوتەری فرۆشراو بە منداڵانی ژێر ١٥ ساڵ تا ساڵی ٢٠١٥ کۆمپیوتەرەکانیان سیستەمی ساوپەردە دەبێت و وە زۆرترین ڕێژەی بەکارهێنەرانی گەنجــــان ئەم سیستەمە دەبێت.
هەروەها گرووپی شرۆڤەکەران وتیان ، خوێندنگەکان لە ساڵانی داهاتوو ، گرنگی زیاتر بە سیستەمی ساوپەردە دەدەن و ئەمەش هۆکارێکی گرنگ و ڕۆڵێکی زیاتر دەبێت بۆ سرنج ڕاکێشانی خوێندکاران و ئاسانی بەکارهێنانی سیستەمی Touch.

بۆچوونەکان

دەست خۆش بۆ ئامادەکردنى بابەتەکەت کاک زەندى
ئومێدەوارم بەزووترین کات بگاتە کوردستانە حەیاتەکەى خۆمان تاکو ڕزگارمان ببێت لە کیبۆرد و ماوس و ups
دووبارە دەست خۆش

کاک زەندی کە ڕایەڵە ڕووی لەزیادبوون کرد وتیان ئینتەرنێت و ئەلکترۆن بەگشتی، کاغەز و پەڕە ناهێڵێت، واش دەرنەچوو. ئەوە بۆچوونەش هەر وا دەبینم، دەستخۆش بۆ هەواڵەکە.

سڵاو کاک ئاراس!
تا ڕێکلام بینێت کاغەز دەمێنێت ، لە نەرویج ئەوەندەی ڕێکلامی کاغەز چاپ دەکەن ، ڕۆژنامە چاپ ناکەن.
ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر زیانێکی زۆری بۆ دەستخەت و مەرەکەب هەیە ، پێم وایە ٧ ساڵە ٧ لاپەڕەم نەنوسیوە بە دەست.
منیش پێم وانییە کیبۆرد بنەبڕبێت ، بەڵام بازاڕیان نامینێت.

سڵاو کاک ئامانج!
کاکە فەرهەنگی زانستپەروەران ، ئەگەر بۆ وشەکە بگەڕێیت و بیدۆزیتەوە ئەوا بەهیچ شێوەیەک ، لینکی دەرناکەوێت ، ئەگەر وشەکە لە لیستەکەدا بدۆزیتەوە ، بەهەمان شێوە وشە ئینگلیزیەکە ، لینکی بۆ نەکراوە.
تەنیا چارە ئەمڕۆ تاقیم کردەوە ، دەبێت وشەکە لە لیستەکەدا بدۆزیتەوە ، دوای ئەوە کرتەی ڕاست و Open in new Tab یان Open in new Window .
چاری هەرئەوەیە ، جاران من کرتەی ڕاست وCopy Link Adress م هەڵدەبژارد ، کێشەی نەبوو ، بەڵام لەدوای گۆڕانکاری لە فەرهەنگەکەدا ، دیزاینەری زانستپەروەران لەبیری کردووە.

سەرکەوتوبن

ئەمانە کۆمپیوتەری سەفەرین :) زیاتر بۆ ئەوە باشە کاتێک لە دەرەوەی ماڵیت وەک کتێبێک پێت. کتێبێکی ئەلیکترۆنی پێ بخوێنیتەوە یان لە ئینتەرنێت بخوێنیتەوە. بەڵام بۆ بازاری ڕۆژنامە کاغەزییەکان، بە زۆربوونی ئەم تابلێت و ebook readerـانە تەسەور ئەکەم کەم ببێتەوە. چونکە هەر خۆشیان ڕۆژنامەکانیان بە ئەلیکترۆنی ئەکەن. وەک ئەوەت NY Times و Kindle.

"تەنیا چارە ئەمڕۆ تاقیم کردەوە ، دەبێت وشەکە لە لیستەکەدا بدۆزیتەوە ،"
دروستە کاک زەندى،