تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئۆپرا مینی بۆ iPhone لەلایەن ئەپڵەوە پەسەند کرا

AraQadir

AraQadir

بڵاوکراوەتەوە

2010/04/13

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

 

پاش ٢٠ ڕۆژ لە ڕەوانەکردنی وەشانێکی Opera Mini بۆAppStore، ئەمڕۆ ئەپڵ داواکەی ئۆپرای پەسەند کرد و ئێستا ئۆپرا مینی لە AppStore ئامادەیە و ئەتوانیت دایبگریت.

ئۆپرا مینی %٩٠ لە قەبارەی پەڕەکان کەم دەکاتەوە. ٦ ئەوەندەی وێبگەڕی Safari لەسەر ئایفۆن خێراترە. ٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە. لە مانگی شوباتی ٢٠١٠، ٢٢ ملیۆن پەڕە لەلایەن بەکارهێنەرانییەوە بینراوە و ٣ پێتابایت داتا بۆ بەکارهێنەرانی ئۆپرا مینی پەستێنراوە.

ئۆپرا مینی بەرانبەر سافاری:
http://www.youtube.com/watch?v=mw0B2lrpDfo

ئایا لەدوای پەسەندکردنی ئۆپرا مینی لەسەر ئایفۆن، بەکارهێنەرانی چەند زیاد دەکات؟! لەکاتێکدا زۆربەی بەکارهێنەرانی ئایفۆن بەکارهێنەری بەردەوامی ئینتەرنێتن.

زانیاری زیاتر:
ئۆپرا مینی، چاوگ
ئامارەکانی مانگی شوباتی ٢٠١٠ی ئۆپرا مینی

بۆچوونەکان

من بەش بە حاڵی خۆم، لە پاڵ نوێکارییەکانی وەشانی ٤ی سیستەمەکە، ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە مەیلم بەلای کڕینی iPhoneێکدا زیاتر ئەکات.

دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵە ، نیوەڕۆ لەکاربووم هەواڵەکەتم خۆیندەوە زۆر خۆشحاڵبووم ، بەڕاستی Apple ژیرانەتر لە MS هەنگاوی نا ، پێموایە کارێکی باش بۆ بەکارهێنەران و ئۆپراش. ئەم هەنگاوە بەکارهێنەرانی ئۆپرا مینی ، دووقات و سێ قات زیاد دەکات.

سەرەتایەکی باشە، من زۆر خۆشحاڵم پێی...
بەڵام هێشتا بەتەواوەتی بەردڵ ناگرێ کە پێویست بوو باشتر بوایە وەک ئەوەی چاوەڕوان ئەکرا. لەداهاتوودا دڵنیام گەشەی باش بەخۆیەوە ئەبینێت.

پێم وایەو واش بووە ئایفۆن بێ ئۆپێراش هەر نرخی تایبەتی خۆی هەبووە لە بازاڕەکانی مۆبایلدا.

ئەوەی لە ئینتەرنێت لەسەریم خوێندووەتەوە تا ئێستا کێشەیەکی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام ئەمە یەکەم وەشانییەتی ئەکرێت لە داهاتوودا زۆر باشتر بێت.