تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Opera Mini بۆ iPhone چاوەڕێی پەسەندکردنە لەلایەن AppStoreەوە

AraQadir

AraQadir

بڵاوکراوەتەوە

2010/03/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

 

کاتێک ئۆپرا وەشانی ئایفۆنی Opera Miniی دروستکرد و ناردی بۆ AppStore، ئەپڵ ڕەفزی کرد کە ئەو پڕۆگرامە وەربگرێت لەو خەزێنەیەی خۆیدا کە ئێستا زیاتر لە ١٤٠٠٠٠ پڕۆگرامی تیادایە، بە بیانوی ئەوەی کاری وێبگەڕی Opera Mini دووبارەیە و ئایفۆن خۆی وێبگەڕێکی تیادایە.
بەڵام AppStore لەدوای ئۆپرا مینی چەندین پڕۆگرامی وێبگەڕی تری پەسەندکرد. ئەمساڵ Opera Mini 5 لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل لە بەرسەلۆنا نمایش کرا بۆ ئامادەبووان و ئەمڕۆش ئۆپرا جارێکی تر ئۆپرا مینیی نارد بۆ AppStore بەو هیوایەی ئەم جارە وێبگەڕەکەی پەسەند بکرێت.
ئۆپرا مینی بۆ ئایفۆن ٦ ئەوەندەی وێبگەڕی بنەڕەتیی Safariی مۆبایل خێراترە وبەهۆی ڕاژەکانی ئۆپرا مینییەوە بەڕێژەی %٩٠ قەبارەی پەڕەکان کەم دەکاتەوە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش!
بۆ ئەو کەسانەی مۆبایل بەکاردەهێنن ، ئۆپرا جگەی لەوەی خێرایە ، قازانجێکی زۆریش دەکەن ، لە و داتایەی دایدەگرن ، چونکە ئۆپرا ، هەموو داتاکان دەپەستێت ، بەمەش قەبارەی داتاکان بچووک دەبنەوە ، بەم شێوەیە بەکارهێنەر قازانجێکی زۆر دەکات ، هەر لەبەرئەوەشە ، Opera Mini بەکارهێنەرێکی یەکجار زۆرتری هەیە لە وێبگەڕەکانی تری مۆبایل.

بەدڵنیاییەوە. بەس کاک زەندی لای ئێوە داتا پلان هەیە وانییە؟ لای ئێمە ١ سەنت بۆ ١٠ کیلۆبایتە. ئیتر هەر ئەو پلانە هەیە، بۆیە لە کوردستان هەموو بەکارهێنەرێکی ئینتەرنێتی مۆبایل بەکارهێنەری ئۆپرا مینیشە.

دةست خوش