نەورۆزتان پیرۆز
سەری ساڵی هەموو لایەکتان پیرۆز. هیوادارین هە لە خۆشی و شادیدا بن.
ئەمڕۆ سایتی کوردئایتی گرووپ نوێکرایەوە. لەم نوێکارییەدا کە نزیکەی 2 ساڵە لەبەر دەستدایە، چەند گۆڕانکارییەکی بەرچاو و نادیار کراون.
لەبەرئەوەی نوێکردنەوەکان کاتێکی زۆرییان لەخۆ گرت و بۆ ئەوەی خۆمان ناچار بکەین بە هەر شێوەیەک بێت ماڵپەرەکەمان نوێ بکەینەوە، لەوانەیە چەند هەڵەیک هەبن کە لای ئێمە ئاشکرا نەبن. بۆیە تکامان وایە هەر پێشنیارێکتان هەیە لە بەشی سەکۆدا بینووسن.
باوەشێک خۆشەویستی
بۆچوونەکان
جەژن و ساڵی نوێ لەبەڕێزتان و هەموو ئەندامان و میوانان پیرۆز!
دەستی ماندوت دەگوشین ، بۆ هەموو گۆڕانکاریەکان ، هیوادارم جێگەی ڕەزامەندی هەمو ئەندام و میوانە بەڕێزەکان بێت.
هیودارم هەموو بەکارهێنەرانی ویندۆز ٧ و ڤیستا ، تەختەکلیلی نوێی دابگرن و کۆنەکانیان لابەرن.
سڵاو. جەژنی نەورۆز لەهەموو لایەک پیرۆزە.
دەستخۆش کاک بەردەقانی بۆ گۆڕانکارییەکان. من لێرە http://kurditgroup.org/node/12551 بابەتێکم کردەوە بۆ تاووتوێ کردنی ئەم ڕووکارە.
نەورۆز لە ئێوەو خوێنەرانیش پیرۆز بێت.
ڕووکارێکی ڕەنگینەو مایەی دەست خۆشییە.
۱. بەستەری خۆتۆمارکردن لەسەرەوە کاتێک کرتەی دەکەیت: "نەدۆزرایەوە".
۲. کاتی ئەوە هاتووە کورد ئای تی لۆگۆیەک بەخۆی هەبێت. پێم سەیرە بۆ تاوەکو ئێستا باسی نەکراوە!
پيرۆزه ئهو جهژنه جوانه له ههموو كوردێك بهتايبهت ئهندامانی كوردئايتی گرووپ
ئەم جەژنە لە هەموو کوردێکی بە شەرەف یرۆز بێت ، هیوای تەمەن درێژی .
بژین،
پیرۆزە،
بە هیواى ئەوەى هەموو لاێک لە ساڵى کوردى نوێی هەر لەش ساغ و سەلامەت بن،وە کورد ئایتى گرووپ زۆرتر بەرەو پێش بچێت،