تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سێ بەڕیوەبەر لە گوگڵ زیندانی دەکرێن.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/02/24

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

 

ئەمرۆ دادگای شاری میلانۆی ئیتالیا بریاری ٦ مانگ زیندانی بۆ سێ بەرپرسی گوگڵ لە ئیتالیا دەرکرد و گومانلێکراوی چوارەم ئازاد کرا ، دوای ئەوەی بێ تاوان دەرچوو.
دوای ئەوەی لە قوتابخانەیکی شاری میلانۆ ، چەند خوێندکارێکی کوڕ ، ئازاری هاوڕێیەکیان دەدەن و بێزاری دەکەن ، لەهەمان کاتتدا ، بە مۆبایل تەلەفۆن وێنەی دەگرن ، پاشان ڤیدیۆ کلیپەکە کە نزیکەی ماوەی ٣ خولەک بووە لە مالپەڕی [url=http://video.google.com/]Google Video[/url] بڵاوکراوەتەوە و ماوەی چەند مانگێک کیلپەکە لانەبراوە.
پاشان باوکی خوێندکارە ئازاردراوەکە ، پار مانگی شەش (٦/٢٠٠٩) لە دادگای میلانۆ لە ئیتالیا ، سکاڵا لە گوگڵ دەکات بەوەی کە گوگڵ مافی تاکەکەسیی پێشێل کردووە، دادگاش ئەمرۆ سزای تاوانبارانی دا بە زیندانیکردنیان بۆ ماوەی ٦ مانگ.
ئەم سێ بەرپرسە ناویان ( David Drommond ، Peter Fleischer و George Reyers ) بوون کەزیندانی دەکرێن وە Arvind Desikan بەڕپرسی بەشی ڤیدیۆی پێشوو ئازادکرا.
وتەبیژێکی گوگڵ بەناوی “ Bill Echikson ” بۆ ئاژانسی دەنگوباسی AFP دواو دەڵێت ، کەوا ئەوان توشی سەرسورمان هاتوون لە بڕیاری دادگاو بە پێشێلکردنی ماف و ئازادی ڕۆژنامەگەری لەقەڵەم دەدات.

بۆچوونەکان

دەستخۆش،
هەربژى دادگا کارێکى دروستى جێبەجێ کردووە،
My Blog

خوایه‌ به‌ دوورمان که‌یت له‌ به‌ڵای لابه‌لا!

گه‌ر له‌ كوردستان هه‌واڵی له‌و شێوه‌يه‌ ده‌خوێنيه‌وه‌ تووشی شۆك ده‌بی :)
ده‌ست خۆش كاك زه‌ندی بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ .

کارێکی باش ناکەن .

به‌ڕیزان ئه‌گه‌ر کۆمپانیایه‌ك بازرگانی به‌ سایته‌ به‌ ناو بانگه‌کانه‌وه‌ بکات چی به‌سه‌ر دیت؟

پشت بەخوا ئەو رۆژەش یەت کە بەرپرسانى ده سەڵات ئەوانەى خیانەتیان لەم کوردستانە کردوە دادگایی بکرێن و زیندانی هەتاهەتایی بکرێن چونکە لای خوا زۆر ئاسانە و ئیشەڵا ئەشکرێن ئێوەش بڵێن ئامین....