تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کۆریای باکوور دابەشکردنیکی لینوکس دەوەشێنێت.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/03/04

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

بەفەمەرمانی سەرۆکی کۆریای باکوور “Kim Jong-Il” ، دابەشکردنێکی لینوکس بەناوی “Red Star” پێشخرا.
جێگای سەرنجە لە وڵاتی کۆریا ئینتەرنێت قەدەغەیە ، جگە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و دەزگا نهێنییەکانی هەواڵگری.
ئەم زانیاریانە لەلایەن خوێندکاریکی ڕوسی کە لە زانکۆیەکی پایتەختی کۆریا “Pyongyang” لەنزیک باڵوێزخانەی ڕوسیا دەخوێنێت بڵاوبۆتەوە بەناوی “میخائیل” کە خۆی بە بڕی ٥ دۆلار ئەم سیستەمەکارگێریەی کڕیوە.
بەپێی [url=http://forums.debian.net/viewtopic.php?f=3&t=49933]مەکۆی دیبیان [/url] ئەم OS سود لە “KDE ” وەردەگرێت ، بەڵام ئاشکرا نییە”Red Star “ بنکەی لەسەر کام دابەشکردن داڕێژراوە.
سەرۆکی کۆریا “Kim Jong-Il”خۆی باسی گرنگی ئەم دابەشکردنەی لینکوسی کردووەو وتویەتی ، زۆر گرنگە خەڵکی کۆریا OS ێکی تایبەت بەخۆی هەبێت کەلەگەڵ کەلتور و دابونەریتیدا بگونجێت.
دابەشکردنی “ ئەستێرە سورە “ بەلایەنی کەمەوە پێوسیتی هەیە بە چارەسەرکەرێکی “Pentium III 800 Mhz” و 256MB ڕام و 3GB پەپکەی ڕەق بۆ هەڵسوڕاندن و وەگەڕخستنی ئەم سیستەمە کارگێڕییە.
دابەشکردنی ئەستێرە سوورە ، وێبگەڕی فایەرفۆکس و پرۆگرامی تێکست و وێنەو PDF و چەند یاریەکیشی لەخۆگرتووە.
جێگای ئاماژەیە سێ ساڵ لەمەوبەر ئەگەر بە گوگڵ بگەڕایتایە دۆمەینێکی کۆریای باکورت نەئەدۆزیەوە (KP) ،بەڵام ئێستا زیاتر لە ٧٠ هەزار دەدۆزیتەوە.

بۆچوونەکان

دەست خۆش بۆ بابەتەکەت بەڵام پرسیارێک
مەبەستت چى یە لەم دێرە
[quote]جێگای سەرنجە لە وڵاتی کۆریا ئینتەرنێت قەدەغەیە[/quote]
؟

بژیت سپاس!
مەبەستم ئەوەیە ، ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیەکی ئاسایی قەدەغەیە لە کۆریای باکوور نەک کۆریای باشوور.