سێ بەڕیوەبەر لە گوگڵ زیندانی دەکرێن.
ئەمرۆ دادگای شاری میلانۆی ئیتالیا بریاری ٦ مانگ زیندانی بۆ سێ بەرپرسی گوگڵ لە ئیتالیا دەرکرد و گومانلێکراوی چوارەم ئازاد کرا ، دوای ئەوەی بێ تاوان دەرچوو.
دوای ئەوەی لە قوتابخانەیکی شاری میلانۆ ، چەند خوێندکارێکی کوڕ ، ئازاری هاوڕێیەکیان دەدەن و بێزاری دەکەن ، لەهەمان کاتتدا ، بە مۆبایل تەلەفۆن وێنەی دەگرن ، پاشان ڤیدیۆ کلیپەکە کە نزیکەی ماوەی ٣ خولەک بووە لە مالپەڕی [url=http://video.google.com/]Google Video[/url] بڵاوکراوەتەوە و ماوەی چەند مانگێک کیلپەکە لانەبراوە.
پاشان باوکی خوێندکارە ئازاردراوەکە ، پار مانگی شەش (٦/٢٠٠٩) لە دادگای میلانۆ لە ئیتالیا ، سکاڵا لە گوگڵ دەکات بەوەی کە گوگڵ مافی تاکەکەسیی پێشێل کردووە، دادگاش ئەمرۆ سزای تاوانبارانی دا بە زیندانیکردنیان بۆ ماوەی ٦ مانگ.
ئەم سێ بەرپرسە ناویان ( David Drommond ، Peter Fleischer و George Reyers ) بوون کەزیندانی دەکرێن وە Arvind Desikan بەڕپرسی بەشی ڤیدیۆی پێشوو ئازادکرا.
وتەبیژێکی گوگڵ بەناوی “ Bill Echikson ” بۆ ئاژانسی دەنگوباسی AFP دواو دەڵێت ، کەوا ئەوان توشی سەرسورمان هاتوون لە بڕیاری دادگاو بە پێشێلکردنی ماف و ئازادی ڕۆژنامەگەری لەقەڵەم دەدات.
بۆچوونەکان
خوایه به دوورمان کهیت له بهڵای لابهلا!
گهر له كوردستان ههواڵی لهو شێوهيه دهخوێنيهوه تووشی شۆك دهبی :)
دهست خۆش كاك زهندی بۆ ئهو ههواڵه .
کارێکی باش ناکەن .
بهڕیزان ئهگهر کۆمپانیایهك بازرگانی به سایته به ناو بانگهکانهوه بکات چی بهسهر دیت؟
پشت بەخوا ئەو رۆژەش یەت کە بەرپرسانى ده سەڵات ئەوانەى خیانەتیان لەم کوردستانە کردوە دادگایی بکرێن و زیندانی هەتاهەتایی بکرێن چونکە لای خوا زۆر ئاسانە و ئیشەڵا ئەشکرێن ئێوەش بڵێن ئامین....