Internet Explorer بەکارمەهێنە
-
دەزگا بڕیاردەرەکانی حکومەتی ئەڵمانیا ، هۆشداریان دایە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت کەوا بەهیچ شێوەیەک ، وێبگەڕی " Internet Explorer " بەکارنەهێنن ، لەبەرئەوەی کۆدێکی هێڕشبەر دژی ئەم وێبگەڕە لەسەر لاپەڕەکانی نێت بڵاوکراوەتەوە کە دەبێتەهۆی زیانگەیاندن یاخود تێکشکاندنی سیستەمەکانتان.
جێگای ئاماژەپێکردنە ئەم کۆدە هێڕشبەرە ، هەمان ئەو کۆدەیە کە هاککەرە چینی یەکان هێڕشیان پێ کردە سەر گــوگــڵ و بووە هۆی دروستکردنی ناکۆکی و بانگهێشتکردن و ئاگادارکردنەوەی سەفیری چین لە ئەمەریکا.
بەپێی Computerworld کۆدەکە نێردراوە بۆ شیکردنەوە لە ماڵپەڕی شرۆڤەکەران لە "Wepawet" .
"Dave Marcus" لە کۆمپانیای ئەنتی ڤایرۆسی McAfee دەڵێت ، کۆدەکە بە شێوەی تولئامرازی هاکک لە ڕۆژی هەینیەوە بوونی هەیە ، وە نابراو مەترسی ئەوەی هەیە کە بەشێوازی جیاواز هێڕشی پێ بکرێتە سەر بەکارهێنەران.
هێڕشەکە زیاتر بۆ Windows XP و Internet Explorer 6.0 زۆر دژوارە ، بەڵام بۆ سیستەمەکارگێڕیەکانی تری ویندۆز و وەشانەکانی تری Internet Explorer جێگای مەترسی یە.
شایانی باسە پسپۆڕانی پاراستن وا باوەڕدەکەن ئەم کۆدەتێکشکێنەرە هەمان ئەو کۆدەیە کە لەمانگی ١٢ ڕابردوو ، هێڕشی پێ کرایە سەر ٣٣ کۆمپانیا لەوانە Google و Adobe وە Yahoo .
" Marcus "لەوباوەڕەدایە کەوا مایکرۆسۆفت تاکو ٩/٢ ، ئەم کەلێنەی پێ پینە ناکرێت ، بۆیە باشترین چارەسەر بۆ خۆپاراستن لەم کۆد و ڤایرۆسانە ، بەهیچ شێوەیەک Internet Explorer بەکارمەهێنن ، بەڵکو دەتوانن لەجێگەی IE ، وێبگەڕەکانی [url=http://www.opera.com/download/]OPera [/url] یــــان [url=http://www.mozilla-europe.org/en/]Firefox[/url] بەکاربهێنن.
بۆچوونەکان
دهست خۆش كاك زهندی بۆ ئهم ههواڵه گرنگه من به گرنگی ئهزانم كه ئاگاداری خۆمان بين ..
بژين،
زۆر گرنگ بوو ئەم هەواڵە دەستەکانت خۆش بێت. بە خوا من لەترسانا 4 ساڵیش ئەبێت هەر ڕێویە سوورەکە بەکار ئەهێنم زۆر قایمو چاکە.
دهست خۆش، ههواڵێکی بهسووده و پیویسته ئاگاداری خۆمان بین.
سوباس کاک زەندی بۆ ئەم زانیاریە بەسوودە