تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

ڕاپرسیەکی سەیر

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/01/03

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

http://www.awene.com/awene.aspx
لەسەر چی بنچینەیەک دونیا کۆتایی دێت لە ٢٠١٢؟
زۆر پێم سەیرە!!

کاک زه‌ندی ئه‌وه‌ قاوه‌یان بۆ گرتووه‌ته‌وه‌.

کاک زه‌ندی له‌وانه‌یه‌ ئه‌و فکره‌یان له‌ فلیمی 2012 ه‌وه‌ وه‌رگرتبێت که‌ئێستا له‌ زۆربه‌ی سینه‌ماکانی جیهان پیشان ده‌درێت.

هه‌ر شاد بن

ئەنجامى ڕاپرسیەکە،
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=5782
لەگەڵ ڕێزمدا بۆ هەمووان،شتێکى زۆر نادروستە باوەڕم پێ نییە،
My Blog

بۆ کاک زەندی ئەی ئاگادارنیت میدیاکان باسی چی دەکەن :) هاهاهای

ساڵی ٢٠١٢ خۆر گەنجێتی خۆی نیشان ئەدات و زۆرترین تەقینەوە لەسەر ڕووەکەی ڕوودەدات، لەو ڕووەوە زاناکان هیچ مەترسییەک نابینن، بەڵام مایاکان و هەندێک لە فاڵچییەکان دەبێژن کاریگەری تیشکی خۆر دەبێتە هۆی تەقینەوەی هەندێک لە ئەستێرە نزیکەکانی و لەسەر خولگەی خۆیان لا ئەدەن و بەر زەوی دەکەون. هەندێک بازرگان و سەرمایەداریش ئەوە بەسە بۆیان کە فیلمی لەسەر دەربکەن و دەیان پرۆپاگەندەی تر بکەن تاکوو کاڵاکانیان بەسەرمانا ساخ بکەنەوە.

لە قورئاندا هەیە کە خۆر و زەوی لەسەر خولگەکانی خۆیان دەخولێنەوە و هیچیان لا نادەن تاکوو کاتی خۆی، اللە أعلم ئەو کاتە کەیە، تەماشای سورەتی یاسین ئایەتەکانی ٣٨-٤٠ بکە، هەروەها سورەتی زمر ئایەتی ٥ باسی دەکات. لە سورەتی تەکویریشدا خوا ئەفەرموێ "کاتێک کە خۆر دەڕوا" یەکەم ئایەت، واتە تیشکەکەی و گڕەکەی نامێنێت ئینجا ئەستێرەکان سەریان لێدەشێوێت.

من بەپێچەوانەی فاڵچییەکان شتەکان دەبینم، بەبیری من پاش ٢٠١٥ گڕوکفی خۆر کەم دەبێتەوە و چەند ساڵێک سەرما و بەستن ڕوودەکاتە زەوی.

لەگەڵ ڕێزمدا.

سڵاو بەڕێزان!
دوێنێ ئەنجامی ڕاپرسەیەکەم ، خوێندەوە ، هەڵەکەی " ئاوێنە لەوەدا بوو ، زۆر بەکورتی پرسیارەکان کرابوون.
بێگومان کاک ئاراس ، بۆچوونەکەی تۆ ئەوە لەئێستاوە دیارە ، ئەمڕۆ لەم جێگەیەی منی لێدەژیم بۆ یەکەم جار -٢٦ پلەی گەرمابوو ئەمڕۆ ، پێم وایە ١٢ یا ١٣ زساتن لەم جێگەیە ئەو سەرمایەم نەبینیوە ، بەفرێکیش باریوە بەهەمان شێوە مەترێک زیاترە ، من لە دورگەیەک دەژیم زۆر زوو بەفر دەتاوێتەوە ، بەڵام ئەم ساڵ وانیە ، برادەرێکم دەیوت ئەمڕۆ لە هەندێ جێگای ڕووسیا -٨٠ بووە ، ئیتر نازانم تا چەند ڕاستە!
بێگومان دەبێت باوەڕمان بە کارەسات و داڕوخانی زەوی و شتی لەوجۆرە هەبێت ، چونکە لە ڕابردوودا یاخود ساڵانە ڕوودەدات ، بۆی هەیە کارەساتی گەورەتر ڕووبدات و ملیۆنان خەڵک لەناو بچن ، بەڵام بەروارەکەم بە لاوە سەیر بوو بۆ ٢٠١٢؟.
تا ئێستاش گیانداران لەئێمەی مرۆڤ بەئاگاترن ، زوو کۆچ دەکەن لەو جێگایانەی کارەساتیان تێدا ڕوودەدات ، خوێندمەوە لە مجێگەیەک لە چین بۆقەکان پێش کارەساتێک هەمووی کۆچیان کردبوو ، وە لە ولایەتیکی ئەمریکا ، مارەکان هەمووی کۆچیان کردبوو ، پێش ڕەشەبای تۆڕنادۆ و کاثرین.
هاوڕێەکی ئاین پەروەرم هەبوو لە کوردستان ، لە هەشتاکاندا دەیووت ، ساڵی هەزار و ئەوەندە ، کۆتای دونیایە واتە ناگاتە دوو هەزار ، ئیتر نازانم گەر مەبەستی ساڵی زایینی بێت کەواتە ، وانەبوو ، ئەگەر مەبەستیشی ساڵی کوۆچی بێت ئەوا ماویەتی.
،ئەگەر کارەسات کاتەکەی لەشەودا ڕووبدات ، زووبمرین کێشەیەک نییە ، ژیانەکەش ئەوەندەخۆش نییە بەتایبەتی بۆ ئیمەی کورد ، ژیانمان هەمووی دەربەدەری و کوێرەوەری و تفت و تاڵی بوو، زۆر گەشبینش نیم بۆ ئایندەی ئێمەی کورد، مەبەستم ئەم چینانەی ئەمرۆیە.

سەرکەوتوبن

قسه‌ی هه‌موو لايه‌ك جوانه‌ به‌ڵام باوه‌ڕم به‌ شتێك نيه‌ كه‌ بڵێن ٢٠١٢ كۆتايی دونيايه‌ !! ئاخر بۆ !!!
خۆ ئه‌مه‌ كارێكی مرۆيی نيه‌ مرۆڤ ده‌ست ڕه‌نگينی خۆی نيشان بدات ، ئه‌كرێت وه‌ك پێشبينيه‌ك بۆ ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ هه‌ندێك پله‌ی گه‌رما زۆر يان كه‌م ده‌كات ....
كاك زه‌ندی به‌ پێی وته‌كانی به‌ڕێزت بێت پله‌ی گه‌رمی كه‌م ده‌كات و ساردی زۆر ده‌بێت به‌ڵام له‌كوردستان وانيه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌يه‌ له‌چاو ساڵان وا دوو بۆ سێ ساڵه‌ به‌فربارين كه‌می كردۆته‌وه‌ له‌ چاو ساڵان ، ئه‌مساڵ زستان به‌ره‌و كۆتاييه‌ تا ئێستا به‌فر نه‌باريوه‌ له‌ قه‌ڵادزه‌ ... ئه‌گه‌ر چی ساڵان يه‌كه‌م شوێن بوو بۆ به‌فر بارين

ڕێزمان

سڵاو کاک هونەر!
ڕاستە لە کوردستان ، بەفرو باران کەمترە ، بەڵام لەم جێگەیەی منیش باران زۆر کەم بووە ، درەنگ دەبارێت ، پێشتر لێرە بەفر دەباریت ، دوای ٢ بۆ ٣ رڕۆژ ، هەوری بۆ دەکات هەمووی دەتوایەوە ، بەڵام ئەم ساڵ کە بەفرێک دەبارێت ، ئیتر هەر ساماڵە ، ئەو ساماڵە ئەم سەرمایەی دروستکردووە ، چونکە لێرە تیشکی خۆر لە زستاندا لە زۆر جێگا بوونی نییە ، یاخود چەند کاتژمێرێک ، ئەویش بە ئاسۆیی و دوور هیچ گەرمیی نیە.
باوەڕدەکەی پێرێ ٢٦ پلە لە ژێر سفرەوەبوو ، کاتیک ئۆتۆمبیلەکەم داگیرساند ، ماکینەکەی وەکو گای برسی تا خولەکیک دەیبۆراند .
پئش چوار هەزارساڵ ، نەرویج بەستەڵەکی بەفربووە ، ووردە ووردە زەوی گەرم بووەو بەستەلەکەکان تاواونەتەوە .
تا ئەمرۆ پێشبینیەکان هەر بۆ گەرم بوونی زەویە ، بەلام دووریش نییە پێچەوانەکەی ڕووبدات و هەمووی ببێتەوە بەستەڵەک .

سەرکەوتوبن

به‌خوا كاك زه‌ندی سه‌رماكه‌ش به‌م جۆره‌ی ساڵان نيه‌ ! له‌ كوردستان ...

دياری كردنی دونيا خه‌رابوون و ئه‌وشتانه‌ نووسينی بێ كه‌ڵكن بۆ مانشێتی ڕۆژنامه‌كان و ماڵپه‌ڕه‌كان

سه‌ركه‌وتووبن

خوا فرسەتت بدا کاک زەندی، بێخۆری ناخۆشە. بەتایبەت لە وڵاتێکی چواروەرزی وەکوو کوردستانەوە بچیتە ئەو شوێنانە. دوو ڕۆژ لە چیاکانی ئالپ کاتم بردە سەر ئەم هەفتەیە، چاوم بەس سپی و ڕەشی دەبینی.

سوپاس کاک ئاراس!
چارە چییە برای بەڕێز ، من پێم وایە ژیان تامو چێژی لەدەست دەدات ، گەر لەکەلتوری جیاواز و غەریبی بەرداوم بێت.
خەڵکی ووڵاتێکین ، سەر و بنی گەوهەرە ، بەڵام نەبۆ ئێمە بووەو نە بۆ ئێمەش دەبێت.
پێم وایە ، مرۆڤ مافی هەبێت لە خۆر گرنگترە ، لێرە ماف و یەکسانی و ئاسایش هەیە ، بەڵام کاتێک ئێمە لە ووڵاتی خۆمان بووین هیچیمان نەبوو.

سەرکەوتوبن