کات پاشەکەوت بکە بە Ninite
-
Ninite خزمەتگوزاریەکی یەکجار بەسود و سەرنج ڕاکێشە لەسەر نێت بۆ ئەنجامدانی دامەزراندنی پرۆگرام بە کۆمەڵ ، دەتوانم بنوسم هەموو بەکارهێنەرانی ویندۆز بێ جیاوازی پێویستە ئاشنابن بە [url=http://ninite.com/]Ninite[/url].
کاتێک کۆمپیوتەرێکی نوێ دەکڕین یاخود ناچاردەبین بە سڕینەوە و دامەزرادنەوەی ویندۆز ، کاتێکی زۆرمان پێوستە بۆ دۆزینەوەی هەموو ئەو پرۆگرامانەی کە پێوسیتن ، دایانبگرین و دایانبمەزرێننین ، زۆر جار بەکارهێنەر توشی گرفتی ڤایرۆس و پرۆگرامە سیخوڕەکان دەبێت تا هەموو پرۆگرامەکانی وەک : ئەنتی ڤایرۆس و فلاش پلەیەر و PDF خوێنەر و سکایپ و مێسنجەر و وێبگەڕ و پرۆگرامی پۆستی ئەلکترۆنی ومیدیالێدەر و پرۆگرامی وێنەو WinRar و پرۆگرامی ئۆفیس و زۆریتر دادەگرێت ، جگە لەوەش چەند کاتژمێرێک کاتمان پێوسیتە بۆ داگرتن و دامەزرادنی ئەو پرۆگرامانە ، بەڵام [url=http://ninite.com/]Ninite[/url] ئەو کارانەت هەمووی بۆدەکات بە خۆڕایی.
دەتوانین بە دوو شێوە سوود لە Ninite وەربگرن ، بەم شێوەیەی خوارەوە:-
یەکەم دەتوانن هەموو کاتێک کە پێوستتان بە دامەزراندنی ئەو پرۆگرامانە هەبوو یاخود کاتێک ویندۆزتان فۆرماتکرد ، تەنیا سەردانی مالپەڕی [url=http://ninite.com/]Ninite[/url] ە ، بکەن و دوای ئەوە هەموو ئەو پرۆگرامانەی پێوسیتانە ، ئیشارەتیان بکەن و پاشئەوە لە خوارەوە کرتەیەک لە Get Installer بکەن ، ئیتر لە جێگەیەکی کۆمپیوتەرەکەتدا پاشەکەوتی بکە ، دوای ئەوە هەموو پرۆگرامەکان وەک یەک Setup دادابەزن ، لەدوای ئەوە دوو کرتە لەسەر Setup کە بکەن و ئیتر هەموو ئەو پرۆگرامانە لەجێگەی ستاندارتی خۆی دادەمەزرێن بەبێ ئەوەی تولبار و تولئامرازی زیادە دابمەزرێن وە نوێترین وەشانت بۆ دادەمەزرێنێت ، تەنانەت گەر ویندۆزەکەت 32bit یان 64bit بێت ، بۆ خۆی ئەو پرۆگرامە هەلدەبژێرێت کە پشتگیری بکات، وە پشتگیری هەموو ویندۆزەکان دەکات ، بەمەش کاتێکی یەکجار زۆرمان بۆ دەگەڕیتەوە.
ڕێگەی دووەم دەتوانن هەمان Setup لە فلاش میمۆریەکدا هەڵبگرن ، لەوێوە بە دوو کرتە هەموو پرۆگرامەکان دابمەزرێننەوە.
جێگای ئاماژەیە Ninite کارێکی یەکجار گرنگ و بە سوود ئەنجام دەدات ، بەڕاستی کەسانی خاوەنی ئەم بیرۆکەو کارە جێگای ڕێز و دەستخۆشین .
وە هەروەها جگە لەو پرۆگرامانەی کە ئێستا ڕیزبەندکراون لە لیستەکەدا ، بەکارهێنەران دەتوانن لەخوارەوەی ماڵپەڕەکە ، پێشنیاری پرۆگرامی نوێ بکەن ، ئەوەش تەنیا بە نوسینی ناوی پرۆگرامەکەو پۆستی ئەلکترۆنی خۆت.
بۆچوونەکان
پێم وابێ مایکرۆسۆفت لەم بارەیەوە لە لینوکس زۆر لەدوایەو ئەیەوێت پێشبڕکێ لەگەڵ لینوکسدا بکات.
دەستخۆش کاک زەندی بۆ هەواڵەکە و ساڵی نوێت پیرۆز :(
مایکرۆسۆسفت بێت یان دیوێکی تر. ئەمە هەمان پڕۆژەیە http://appnr.com/ بەڵام زۆر هەژار.
کاک فەتاح مەبەستانsynaptic ــه؟
ئەوانە بۆ مایکرۆسۆسفت نابن، مایکرۆسۆفت و ماک پڕۆگرام وەکو لەفەی گەس بەبێ ویستی خۆت پیاز و بەهارات ..هتد تێدەکەن و هەموو لەپێچراوێکدایە. لەلینوکس/یونیکس گورزە شیتەڵ شیتەڵ دەکرێت و دایدەمەزرێنیت. ئەتوانم بڵێم ئێستا لەو باوەڕەم چۆن ناکرێت و ناسا و جەنجەڕ بەراوردیان بکرێت، چونکەخاڵی بەراوردیان نییە، ئەو دوانەش یان سێیانە هەمان شت.
دنیاییەک ڕێز
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
دەست خۆش کاک سیا، بۆ ئەو لینکە appnr
دەستەکانت خۆش کاکە زاندی بۆ ئەم بابەتە، بەڕاستی بەسوودە
دەستەکانت خۆش کاکە زاندی بۆ ئەم بابەتە، بەڕاستی بەسوودە