تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

نوسینی کوردی سۆرانی لە Mac OS x و بەرنامەی OpenOfice

Qandil

Qandil

بڵاوکراوەتەوە

2009/12/11

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

دوای گەڕان و بەدواداچونێکی زۆر، ئەم بابەتانەی خوارەوەم بۆ دەرکەوتوە:
۱ ـ زۆربەی زۆری بەرنامەکانی نوسین، وەک Word2008 mac و NisusWriter و هەتا iWorkیش کێشەی لۆجیکیان زرە و هەندێکیان بە سۆرانی هەر نانوسن، هەندێکیشیان کێشەی لۆجیکی ئەوتۆیان هەیە، کە نوسینەکە زۆر سنوردار دەکەن.
۲ ـ Mellel بەرنامەیەکە، کە بێ کێشە دەتوانرێ سۆرانی پێ بنوسرێ و هەمو ئەو کارانەی بەرنامەکانی تر بە پیتی لاتینی دەیکەن، ئەم بەرنامەیە بە کوردی سۆرانیش دتوانێ بیکا و هیچ کێشەی نییەو ئاڕاتەی نوسینیش لە ڕاستەوە بۆ چەپ ئاسان دەگۆڕدرێ. کێشەیەک، کە لەڕو دایە ئەوەیە، کە تریاڵەکەی بۆ ۱ مانگە و بە تریاڵەکە ناتوانرێ هەندێک کاری وەک save کردنی فایل لە شێوەی PDF و ... هتد کات. کڕینەکەشی لەڕێگەی Kagi لە ۱ تا ۲ مانگی پێدەچێ تا دەگات، ئەگەر بتەوێ Boxed Editionەکەیت بۆ بنێرن و CDی خۆت هەبێ، نرخەکەشی لە وڵاتەوە بۆ وڵات گۆڕدراوە، بەڵام زۆر گران نییە.
http://www.mellel.com/
http://store.kagi.com/cgi-bin/store.cgi?storeID=MQK_LIVE&&
۳ ـ OpenOfice
http://porting.openoffice.org/mac/download/aqua-Intel.html
ئەو بەرنامەیەش، لە کاتێکدا، کە Free Downloadیشە، زۆر بەجوانی کوردی سؤرانی دەنوسێ و هەمو ئەو کارانەی پێ دەکرێ MS.Word دەیکات. بەڵام ئاڕاستە کردنی هەندێک وردەکاری دەوێ. دوای دابەزاندنی بەرنامەکە، بۆ هەر فایلێک پێویستە لە Preferencesەوە لە بەشی Load/Saveـــــ> بچی بۆ HTML Compatibliti و بۆشایی Cherecter Setدا (Arabic (DOS/OS2-864 هەڵبژێری. من لە بەشی Language Settingیشدا چومەتە ناو Complex Text Layout و بەشی Numeralsم کردوە بە عەرەبی، و بەشی OpenOfice.org Writer و لە وێشدا Changes لەبەشی Markدا مەجالەکەم کردوە بە RightMargin ... ئینجا لە Formatەوە چوم بۆ ناو Page و لەوێوە Text directionم کردوە بە Right-to-Left(horizonal). دوای ئەوە کێشەی لە نوسیندا نەبوە.

سوپاس بۆ بەڕێزتان بەڵام من هەردووکیانم بەکاربردووە Abiword لەگەڵ OpenOffice هیچ کات کێشەی ئاڕاستەیان نییە لەکوردی نوسیندا. تەنها لە OpenOffice بەبنەڕەت CTL چالاک نییە(ئەمەش هەموو هۆکەی دەزانین) تەنها ئەمە بکە:

Tools >> Options >> Language Settings >> Languages
Enable for complex text layout (CTL)

کاتێکی خۆش

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

زۆر سپاس کاک سیا
ڕاتسیەکەی لە ڤێرشنی OpenOffice 3.1.1 بەکاردێنم و لە Toolsدا Options >> Language Settingsی نییە.

هەمان وەشاندن بەکاردەبەم، جارێکی تر هەوڵ بدەرەوە یان وێنەیەکی بگرە!

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

سڵاو !
کاک قەندیل، دەبێ هەبێت.
Tools - Option - Language Settnigs - Language
لەوێدا دەتوانیت CTL چالاک بکەیت.
لەوانەیە تۆ زمانی فینلاندی بەکاربەریت بۆیە نایدۆزیتەوە.
ئەوەی منیش نەرویجییە تەماشای وێنەکە بکە.

ئا وایە برایان... بەڵام ئەوە لە Toolsەوە ناکرێ لە preferencesەوە دەکرێ.
سپاستان دەکەم.

ئیتر بەزمە :)
بەڕێز قەندیل وەشاندنی کۆنتریشم لەسەر لاپتۆپێکی کۆن هەیە هەرهەمان شتە. نازانم لای تۆ بۆ ناوی تری هەیە؟!
لەوانەیە وەشاندنی MAC ڕووکەکەی جودا بێت!!
یان زمانەکە بنەڕەتی ئینگلزی نییە!!

بژین

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

سڵاو و ڕێزم بۆتان!
کاتێ باسەکە لەسەر Openofficeە با منیش قسەیەکی تێدا بکەم. ئەی کاتێ لە Openoffice بە کوردی سۆرانی دەنووسی و لە ناوەڕاستدا ووشەیەکی ئینگلیزی لەگەڵ تێکەڵ دەکەی، ئەوا هەر دوای ئەوە ڕستەکان تێکدەچن یان کوردی گوتەنی پاشەو پێش دەکەون! ئەوەیان چۆنی چاکدەبێت؟؟
خۆ ئەگەر مەبەستتان لە ئاراستە کردن ئەو کێشەیە بێت؟ ئەوا من CTLیشم چالاک کرد بەڵام هیچ نەگۆڕا.

ڕێزوو خۆشەویستیم بۆتان.

ئەوە تەنها بەچالاککردنی CTL چارە دەبێت واتا
complex text layout
هەمان شت لە thunderbird پێوەکراوێک هەیە ئەوە دەکات.
تەماشای وێنەی پاشکۆ بکە.

بژین

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

زۆر سوپاس کاک Sia گیان!
باوەڕکە زۆری نەمابوو بەدەست ئەوەوە شێتبم، شوێن نەمابوو دەستکاری نەکەم. ماڵت ئاوا ئێستا بێ کێشە دەنووسێت.

سەرچاڤا هەڤاڵ :)
کاتێکی خۆش

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

ئا کاک سیاگیان، منیش بۆیە سەرم لێ تیكچوبو. پێموابێ خۆی mac os x شێوەکەی دەگۆڕێ.