تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دەفتەری میوان

didar77

Didar77

بڵاوکراوەتەوە

2009/09/15

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

سڵاو بەرێزان،
من مالپەرێکم دروست کردووە بە بەرنامەی فرۆنت پێج، بەلام دەخوازم دەفتەری میوان واتە گێست بوکی بخەمە ناوی. تکایە ئەگەر کەسێك شارەزایی هەبێت کە چۆن ئەو گرفتە چارەسەر ببێت وەڵام بداتەوەو زۆر سوپاس و پێزانینم بۆ یارموتیتان.

هەر شاد بن
دیدار

سەرەتا بەخێرهاتى بۆ کورد ئایتى گرووپ!
بۆ دروستکردنى دەفتەرى میوان،بەڕێزم ئەتوانى پڕۆگرامۆکەێک دابگریت دواى ئەوە بیخەرە ناو بوخچەێک بە ناوى guestbook بیخەرە ناو ڕاژەکەتەوە،دواى ئەوە بەستەرە دەفتەرى میوان دابنێ لە ناو ماڵپەڕەکەت،ئەمە هەیە بە کوردى!
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=9498
یان ئەتوانى لێرە دروستى بکەیت دواى ئەوە بەستەرەکە لە ناو ماڵپەڕەکەت دابنێ،
www.a-free-guestbook.com
بەستەرى ماڵپەڕەکەت ئەگەر دابنێی زۆر باش دەبێت!!!
My Blog

سڵاو کاکە ئامانج،
زۆر سوپاس بۆ وەڵامدانەوەتان و هەوڵ دەدەم بتوانم سوودی لێ وەرگرم. ئەگەر شتێك هەبیت نەتوانم لێی تێبگەم، ئەوا جارێکی تر پەیوەندی دەکەمەوە.

هەربژین
براتان دیدار

سڵاو جارێکی تر کاکە ئامانج،
ببورە کە بیرم چوو بەستەری ماڵپەرەکانتان بۆ بنووسم کە له‌ ڕاستیدا سێ ماڵپه‌ڕن ئەویش: www.burhanyassin.com یانیش
www.gohdarsalahaddin.com یانیش
www.sitarali.com

جارێکی تر سڵاو
دیدار

هەر سەرکەوتووبن!ئێمە لێرەین هەر پرسیارێکت هەبوو فەرموو پرسیار بکە،
My Blog

ده‌ست خۆش بێت کاک ئامنج منیش سوودم لێبینی