تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چۆن سیسته‌می(mac)ــدابمه‌زرێنم؟

muhamad1991

Muhamad1991

بڵاوکراوەتەوە

2009/09/22

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔14۔ )

سڵاو

ئایه‌چۆن سیسته‌می mac له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ری ئاسای دابمه‌زرینم؟

بەڕێزم سەێرى ئەم ڤیدیۆیە بکە،لەوانەیە سودى هەبێت،
http://www.youtube.com/watch?v=VxwuYTnfL-I
کاک حامید و کاک قەندیل ماک بەکاردەهێنن،ئەگەر هاتنە ئێرە هاوکاریت دەکەن،

My Blog

ئایا ئەتەوەێ سیستەمی mac لەسەر کۆمپیوتەرێک دابمەزرێنی، کە زووتر windowsی لەسەر بووە؟
لە macدا ڕێگەی ئەوە هەیە ویندۆوس دابمەزرێنی، بەڵام بە پێچەوانەکی تاقیم نەکردؤتەوە، بەڵام... Ubuntu لە سیستەمی مەک ئەچێ و ئەویان ئاسانە.

کاک ئامانج زۆرسوپاس بۆدانانی ئەم ڤیدیۆیە بەراستی سودم لێبینی بەڵم هەرنەمتوانی دایبمەزرێنم،بەهیوای ئەوەی یەکێ یارمەتیم بدات

بەڵێ کاک قەندیل دەڵێندەکرێت بەڵام من شارەزایم لێنیە

کاکى من لە کەناڵەکەى خۆیان ئەو پرسیارم کرد،بەداخەوە وتیان ناکرێت،لەبەر ئەوەى ماک دروستکراوە بۆ Macintosh computers،وە کۆمپیوتەرى ئاسایی ئەتوانى بەکارى بهێنیت بۆ ئەم سیستەمانە، Windows, Linux, *BSD, Haiku ...هتد،

My Blog

زۆر سوپاس کاک ئامانج ئایه‌ ئه‌ی ئه‌مه‌چیه‌؟

http://lifehacker.com/348653/install-os-x-on-your-hackintosh-pc-no-hacking-required

بەڕێزم تا ئێستا من ئەم سیستەمم بەکارنەهێناوە!
وە تەنها من پرسیارم کرد بۆت لە کەناڵى ماک هیچى تر،وە ئەتوانى تاقى بکەیتەوە بزانى دەکرێت یان نە!ئەگەر سەرکەوتووبویت،ئەو کاتە باسى بکە بۆمان،لە پەیامێکى نوێی :)
بژیت،
My Blog

خەڵک هەیە، پرۆسێسەرەکەی ئەوەندە گەرمە هێلکە و ڕوونی پێدەکات.
http://www.metacafe.com/watch/588327/fry_an_egg_on_a_cpu/
ئەمە مانای ئەوە نییە، چیتر تەنها بەتاوە هێلکەوڕۆن ناکرێت.!!
ماک لەسەر بنەمای ئەو کێڕنەڵەی openBSD پەرەی پێدراوە، هەموو کارەکانیان و خۆگونجاندیان بۆ ئەو سیستەمە خۆیەتی. جادامەزراندی لەسەر کۆمپیوتەرێکی ئاسایی ئەشێت، بەڵام جگە لەخۆخەریکردن و سیستەمێکی نیوەناچڵ هیچی تر نییە.
بۆیە گەر دەتوانیت وەکو ئەو بەستەرە بکەیت، لۆنا؟

کاتێکی خۆش

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

سڵاو هاوڕێیان!
کاک سیا بەخێرهاتیەوە ماوەیەک دیار نەبویت!
_________________________________
دامەزراندنی Mac OS لەسەر Windows PC ، لەڕووی یاساییەوە کارێکی نایاسییە ، چونکە Mac OS بۆ کۆمپیوتەری Mac دروستکراوە ، ڕەقەواڵەکانی (Hardware ) بەتایبەتی بۆ Mac OS دروست کراوە ، ئەتوانیت دایبەمەزرێنیت ، بەڵام دەیان کێشەت بۆ دروست دەبێت بەتایبەتی کێشەی وەگەڕخەر ( Driver) .
تێبینی :-
بۆ ئەوەی توشی کێشە نەبن و ڕۆژێک هەموو پەڕگەو دیکۆمینتەکانتان لەناو نەچن ، هەرگیز سیستەمی کارگێڕی بە نایاسایی بەکارمەهێنن ، هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەو کارە ، ئەگەر کەسێک هەژار بێت ئەوا زۆربەی دابەشکردنەکانی لینوکس بەخؤڕایین و دەتوانن بەکاریبهێنن. ئەگەر زەنگینن بیکڕن ئەوەندە گران نییە.

سەرچاو برا،
من هەر لێرەم بەڵام بەم بابەتەوە خەریک بوین :)
http://kurditgroup.org/node/12200
بژین

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

زۆرسوپاس بۆگشت لایه‌ک

به‌راسی من ته‌نها بۆ ناسینی سیته‌می ماک ئه‌مه‌وێت به‌کاری بێنم له‌هیچ شوێنێک نه‌بینیوه‌ پاڵپشتی ئه‌مسیسته‌مه‌ بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌بناسم ناچاربوم هه‌وڵده‌م ۆ به‌کاری بێنم،وه‌ناده‌م نایاسایه‌ به‌کاری ناهێنم،وه‌ئێمه‌له‌کوردستان له‌ ویندۆسدا کێشه‌ی درایڤمان هه‌یه‌ ده‌بێت له‌ماک چی بێت.
دووباره‌زۆرسوپاس بۆئێوه‌

نازانم باس لەپاڵپشت دەکەیت، خۆ بەم دوو ساڵەی دوایی ماک/ ئەپڵ خەریکە چاومان دەرئەکا لەم ئەوروپایە، ئەوە ئەمریکا هەر باسی مەکە.
گۆڤار، تەلەفزیۆن، فلیمەکان، پڕوپاگەندەکان، سوچەکانی بازاڕ، تەلەفۆنەکان .......هتد هەمووی تەنراوە بە بەرهەمەکانی ماک/ئەپڵ:
ipod
iphone
macbook

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

من مه‌به‌ستم ماڵه‌ره‌کانی خۆمانه‌ وه‌ک چاوگ و وێبچن باسی لینوکس ده‌که‌ن،وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گۆڤار، تەلەفزیۆن، فلیمەکان، پڕوپاگەندەکان، سوچەکانی بازاڕ، تەلەفۆنەکان .......هتد من زۆر خراپم له ز‌مانی ئینگلیزی به‌یه‌ناتوانم سود له‌وا وه‌ربگرم

جابەڕێز کەزمانی ئینگلزی نەزانیت و بەتەما بیت ماکی کوردی پشتگیری هەبێت؟ ئەوە لەم کاتەدا بوونی نییە.
ئەی زمانێکی تر؟ ئەی نازانم بۆ دانەیەک ناکڕیت و کاری لەسەر بکەیت، بزانین کێشەت چییە؟

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

زۆرسوپاس کاک سیا هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌وماوه‌یه‌بیکرم