OpenLayers و هەوڵی نەخشەیەک بۆ کوردستان
وەک ئاشکرایە هەمیشە خەمخۆران و دڵسۆزانی گەلەکەمان بەتەنگ پێشکەوتن و خۆشی ناخۆشی گەلەکەمانەوەن لە جێگەی بەرپرسانی ئەو بوارە ، هەمیشە خۆشبەختانە کەسانی دڵسۆزمان زۆرن ، بەڵام ئەم کەسایەتیانە پێویستیان بە پشتگیری و یارمەتی هەیە.
بۆیە داوا لەهەموو شارازەیان و ئارەزومەندانی زانیاریەجوگرافیەکان دەکەین کە بەشدرای و هاوکاری ئەم پرۆژەیە بکەن.
OpenLayers ، واتە نەخشەی خۆڕایی لەسەر وێب وە ئاسانکاری دەکات بۆ دانانی نەخشە لە وێب.
هەروەها سەرچاوەیەکی کراوەی خۆڕایی جافاسکریپتە ئەدرێت لەژێر [url=http://svn.openlayers.org/trunk/openlayers/license.txt]BSD Style License[/url] هاوشیوەی Google Maps و MSN Virtual Earth APIs و خۆڕاییە.
OpenLayers بەڕیوەدەبرێت و پێشدەخرێت لەلایەن ژمارەیەک ڕیکخراوی جیاواز لە ووڵاتانی دونیادا و سەرچاوەیەکی کراوەیە بۆ هەموو کەسایەتی لایەنێک هەیە بەشداری تێدابکات و پێشی بخات .
OpenLyaers کتێبخانەیەکی پوختی جافاسکریپتە بۆ پیشاندانی نەخشــە بە جوانترین شێوە لە وێبگەڕە پێشەکەوتوەکاندابەبێ ئەوەی پەیوەست بێت بە پەڕەی ڕایەڵەوە " server-side "
بۆچوونەکان
ده‌ستخۆش كاك زه‌ندی بۆ ئه‌م هه‌واڵه. پێمباشه بنێردرێت بۆ بڵاوكراوه‌یه‌كی ناوخۆیی باشووری كوردستانیش، تاكوو هیچ نه‌بێت به‌رپرسانی ئه‌م بواره قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
ده‌ستی ئه‌و به‌ڕێزه‌ش "هێمن تۆفیق" ده‌گوشم و هیوای كۆڵنه‌دان و سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم له پرۆژه‌كه‌یدا.
دةستت خؤش بيَت كاك كاك زةندى بؤ ئةم بابةتة جوانةت
Aferin Bo to
سڵاو ئازیزان
هیوادارم له ڕێی ئه‌م سایته‌وه، ده‌روازه‌یه‌ک بۆ گرنگییدان به سیستمی زانسته جوگرافییه‌کان GIS-Geographic Information Systems بکرێته‌وه له کوردستاندا.
ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که من هه‌واڵی ئه‌م پڕۆژه‌یه و ئه‌وه‌ش که له ڕێی ئیشه‌که‌مه‌وه ڕۆژانه کاری له‌سه‌ر ده‌که‌م http://demo250en.cbkort.dk گه‌یاندۆته کاربه‌ده‌ستانی کوردستانی باشوور(له هه‌ولێر و سلێمانی)، به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا GIS ئاوڕێکی جیددی لێ نه‌دراوه‌ته‌وه، جگه له‌مه‌ش من له ساڵی 2005 دا دوو سیمینارم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له سلێمانی ساز کرد یه‌کێکیان له زانکۆی سلێمانی و ئه‌وی تریان له یه‌کێتی ئه‌ندازیاران، به‌ڵام دیسان به داخه‌وه که تا ئێستا شتێکی وا له‌و بواره‌دا له کوردستان نه‌کراوه(ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم ته‌نها وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌وڵێکی زۆر زۆر سه‌ره‌تایی به‌کارهێنانی نه‌خشه‌یان هه‌یه http://www.mop-krg.org/map/default.aspx به به‌کارهێنانی فلاش!).
هێمن عومه‌ر
دەست خۆش بۆ ئەو کارەی کردووتە. هیوای بەردەوامی زیاتر.
بەڵکو دوای هەڵبژاردنەکان ئاوڕێک یاخوود پشتگیرییەک بکرێت لەو پرۆژەیەدا.
دەست خۆش
ده ستت خوش هیفیدارم رده وام بی له م کاره جوانه