تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

فۆرمات کردنی ماکینتۆش

samir

Samir

بڵاوکراوەتەوە

2009/05/03

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

سڵاو به‌ڕێزان.
هاوڕێیه‌کام ماکینتۆشکێکی لاپتۆپی له جۆری IBook G4 بۆ هێنام به‌ هه‌دیه ئێستا کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ که ناتوانم فۆرماتی که‌م له‌به‌ر ئه‌وه پاسوۆردی بۆ دانراوه.
له‌چه‌ند شوێنێک پێیان وتم له‌کاتی هه‌ڵگرساندن پیتی C داگره بۆ‌ ئه‌وه‌ی له سیدیه‌که‌وه mac os x ده‌سپێکات، به‌هه‌مان شێوه‌م کرد به‌ڵام له سیدیه‌که‌وه ده‌ست پێناکارت.
هیوادارم گه‌ر به‌ڕێزێک له‌ باره‌وه شاره‌زایه یارمه‌تیمان بکات
زۆر سپاس

[url=http://forums.macrumors.com/showthread.php?t=373999]لەم فۆرومەش باسکراوە[/url] لێرە کاک حامید و کاک قەندیل ماک لێئەخوڕن ئەگەر دارکەون هەکاریت ئەکەن.
کاتیک سیسدیەکەت تێکرد ، چەند جارێک C دابگرە ، بەڵام هەرجارەی ٢ چرکە تاکو Boot ئەیگرێت و لە سیدیکەوە دەستپێ دەکات.

سڵاو برایان. ڕاستی من هەرئەوەی کاک زەندی نووسیویەتی هەر ئەوەم کردووە. ئەگەر لەو ڕێگەیەوە هەر فۆرمات نەبێت من جاران سیستەمەکەم لەسەر دیسکێکی تر دادەمەزراند
و لەڕێگەی سیستەمەدەرەکییەکەوە سیستەمەکۆنەکەم فڕێدەدا.

سڵاوتان لێ بێ و ماندووش نه‌بن. هه‌ر وه‌ک ئه‌و دوو هاوڕێیه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئیشاره‌یان پێ کردووه‌ ده‌بێ سی دی ئورجینالی سیستمه‌که‌ی له‌ نێو کامپیۆتره‌که‌دا بێت و ده‌گمه‌ی "سی" بگری و به‌ری نه‌ده‌ی تاکوو چوارچێوه‌ی ئینساڵ کردنه‌که له‌سه‌ر شاشه‌که‌ ده‌بینی. له‌وێش چه‌ند پێشنیارت پێ ده‌کا و هه‌ر ئالترناتیڤێکت پێ باشه‌ هه‌ڵبژێره‌. یه‌کێیان له‌ بنه‌ره‌ته‌وه‌ بۆت نوێ ده‌کاته‌وه‌. سه‌رکه‌وتوو بی