نه‌ناساندکی درایڤه‌ر
ئه‌م کاته‌تان باش
به‌ڕێزان کۆمپیوته‌رێکی لاپتۆپێکی Hp له جۆری Amd هه‌رچه‌ند ده‌که‌م درایڤه‌ری ده‌نگیم له ئینته‌رنێت بۆ دانابه‌زێت له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆشی بۆ ویندۆزی ئیکس پی درایڤه‌ری ده‌نگی تێدا نیه له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌کانی driver genius profeesional و driver max که دوا وه‌شانه‌کانیه‌تی که‌چی هه‌ر درایڤه‌ری ده‌نگی نادۆزێته‌وه ئێستا pci یه‌که ناسێنراوه به‌ڵام هModem device on high definiation و
audio device on high definination audio bus ماوه
که‌چی هه‌ر ناناسرێت داواکارم له به‌ڕێزتان که‌وا یارمه‌تیم ده‌ک
یەکەم جار ئەمە داگرە.
1. ftp://ftp.hp.com/pub/softpaq/sp33501-34000/sp33867.exe
دووەم ئەمە داگرە.
2. http://downloads.guru3d.com/download.php?det=1822
بەگوێرەی کێشەکەت پێدەچیت سیستەمەکەت له Windows Vista کردبێتە Windows XP.
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رله‌نوێ ویندۆسه‌که‌ت بگێره‌وه بۆ ڤیستا ئه‌وه ناڵێم مه‌گه‌ر ساوند کارده‌که بگۆری، ئه‌گینا له‌و باوه‌ڕه نیم بۆ ئیکسپی بتوانی درایڤه‌ری بۆ بدۆزیه‌وه.
به‌هه‌رحال هیوادارم سه‌رکه‌وتوو بیت.
سڵاو کاک محمد!
پێم وایەک لەم دوانە [url=http://h10025.www1.hp.com/ewfrf/wc/softwareList?os=2093&lc=en&dlc=en&cc=us&lang=en&product=3653467]بەســـتەرە[/url] یەکەمیان واتە:
Driver - Audio
دوو درایڤەرن تاقیان بکەرەوە لەوانەیە کێشەکەت چارەسەربکات.
ئەگەر کێشەکەت چارەسەر نەبێت ئەوا باشتر وایە OS کەت بکەیتەوە ڤیستا.
ببورەکاک ئاوارە!
بۆ درایڤەر دەگەڕام کاتێک پەیامەکەم نارد ، ئەو پەیامەم بینی ، منیش هەمان ڕای تۆم هەیە زۆر گەڕام بۆ XP نەبوو ، بەڵام تاقیبکەرەوە بزانە چی ڕوودەدات.
چاوی ڕاستمی کاک زه‌ندی گیان.
ڕا‌ستیت ده‌وێت منیش پارساڵ ماوه‌یه‌کی زۆر به دوای هه‌مان درایڤه‌ردا وێڵ بووم هه‌ر نه‌مدۆزیه‌وه، ڕ‌ێگه نه‌ما تاقی نه‌که‌مه‌وه چونکه ڕاستی حه‌زم له ڤیستا نه‌بوو. به‌ڵام ئیتر ناچار بووم بیگێرمه‌وه بۆ ڤیستا و کورد گوته‌نی به مایه‌ی خۆم هه‌ستمه‌وه.
ڕێزوو خۆشه‌ویستیم بۆت کاک زه‌ندی.
چاوەکانت خۆش بێت کاک ئاوارە!
هاوڕێیەکەم لێرە کۆمپیوتەرێکی هەبوو ، هەمان کێشەی دەنگی هەبوو ، رۆژێک ٣ سەعات هەوڵم دا ، بەو پرۆگرامانەی کاک محمد ئاماژەی پێکردووەو ، خۆشم بۆم نەدۆزرایەوە ، کێشەکە لەوەدابوو لە Device manager هیچ زانیاریەک نەبوو ، سیدی درایڤەریان نەبوو ، دوایی بە سیدی ڕیکۆڤەری چارەسەری کرد، OS یشی نەگۆڕیبوو.
وه‌کی سه‌یر ئه‌که‌م ئه‌م دڕایڤه‌ره به ئاره‌زوو درووست نه‌کراوه، چونکه ئه‌مانه له بنه‌ڕه‌تا ڤیستای له‌سه‌ر دامه‌زراوه، خۆی ئه‌گه‌ر به‌ووردی بیری لێبکه‌ینه‌وه ئه‌مانه هه‌موو مایکرۆسۆفت ئه‌م کێشانه دروست ده‌کات، ئه‌یه‌وێت خه‌ڵک ناچار بکات پشت به ڤیستا ببه‌ستێت نایه‌وێت خه‌ڵک به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر XP، ئه‌مه شۆڕشێک بوو کردی مایکرۆسۆفت دووای ویندووز 2000، ناوه‌ندی بازرگانیاین گۆڕی له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، هه‌تا زیاتر ڕۆژ به ڕۆژ به‌دوو کاروو باری شتی نوێی کارمه‌ندانی مایکڕۆسۆفت بکه‌ون خه‌ڵک، چونکه زانیان ویندووز 2000 چ له ڕووی پێکهاتنی ئاسایی چ له ڕووی سێرڤه‌رو پارێزی گه‌له‌ک باش بوو وای له خه‌ڵک ده‌کرد زوو نه‌چێت به‌لای XP، به‌ڵام وورده وورده شته‌کان له کڕوو پرت گۆڕانکاری پێدا هات، 2 نموونه، یه‌ک له‌وانه Update ڕاگرت، دووای وای له کۆمپانیایه‌کانی درووست‌کردنی یاری PC یان کۆمپانیای تایبه‌ت به فرۆشتنی که‌لووپه‌لی PC، وای نیشاندان پشت ببه‌ستت به XP، له‌م هێرشه زوو کۆمپانیای Dell به‌خۆ که‌وت وه هیتر، ته‌نانه‌ت له بازاڕه‌کانیش گه‌ر داوای سیسته‌می 2000 کردبا، پێان ده‌وتی (are you awake)، بۆیه کێشه‌که له کارمه‌ندانی HP Pavlion دانیه، ئه‌وان بتوانن کۆپمانیایه‌کی وا گه‌وره به‌ڕێوه ببه‌ن ده‌شتوانن درایڤه‌ری ده‌نگ دابنێن وه‌ک چۆن دانراوه بۆ ڤیستا 64.
ئێستا به بیری من 3 ڕ‌ێگه چاره هه‌یه.
کاك Awara فه‌رمووی بیه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڤیستا، ئه‌مه یه‌ك.
دوو، یان به‌رده‌وام به له گه‌ڕان له ڕێگای وێبگه‌ڕ به‌دوواچوونی ووته‌ی وه‌ڵامه‌کان بکه.
یان سێ، ئه‌مه به‌کاربهێنه،
USB 2.0 3-Port HUB and Audio Card for PC Laptops
به‌ڵام بۆ ئاگاداریتان TinyXp بێ‌گرفت ئیشی له‌سه‌ر ده‌کات!! وه کێشه‌ت له‌گه‌ڵ هیچ درایڤه‌رێک نابێت. به‌ڵام ڕاستی من سیقه‌م به TinyXp نیه چونکه ویندۆسێکه تاسه‌ر ئێسقان کراک. وه زۆر هه‌وڵمدا له‌گه‌ڵ ئه‌و درایڤه‌رانه‌ی که له‌سه‌رTinyXpین له‌گه‌ڵ ئێکس‌پی پرۆفیشنه‌ڵ به‌کاریان بێنم به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت..
به‌ڵام کاتێ که TinyXp بێ‌گرفت ئیشی له‌سه‌ر بکات، دڵنیام ڕێگه‌یه‌کیش هه‌یه تاکوو ئێکس‌پی پرۆفیشنه‌ڵ ئیشی له‌سه‌ر بکات!! یان بڵێی من هه‌ڵه‌بم؟
ده‌ستتان خۆش وه‌ڵامی هاوڕێیانم خوێنده‌وه،
من پێم باشه دوو شتی تر بکه‌یت ماده‌م له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆێ ده‌ستت نه‌که‌وت یان داتگرت و هه‌ر ده‌نگ نه‌بوو له‌وکاته‌دا له دیڤایز مه‌نه‌جه‌ر ئه‌و ئایکۆنه‌ی نیشانه‌ی زاردی له‌سه‌ره ئاپده‌یتی ئاسایی هه‌ڵبژێره و که‌مێك چاوه‌ڕوان ببه - مانگێک ئه‌بێت کۆمپوته‌رێکی وا هاته لام هی که‌سێکی سئودی بوو به‌و شێوه‌یه بۆم چاک کرد به‌ڵام ده‌بێت سوفت وێره‌که‌ت داگرتبێت .
ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بوو به‌ڕای من باشترین به‌رنامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی درایڤه‌ره‌کان Driver Checker ئه‌مه‌یه وه‌ڵام بنوسه بزانین چیت کردووه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین شتێک بکه‌ین.
هه‌ربژین.
ماوەیەک لەمەوبەر بابەتێکم بڵاوکردەوە بۆ گۆڕینی زمانی ڤیستا بۆ زمانێکی تر ، خۆم زۆر بەئاسانی زمانی ویندۆزەکەم کرد بە ئینگکیزی و بە ریستارتیک کردمەوە بە نەرویجی .
http://kurditgroup.org/node/11596
بیکەنە ئینگلیزی و خۆتان لە کێشەی درایڤەر ڕزگار بکـــــــــــەن.