تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ته‌خته‌کلیلێکی کرداری ١٠٠% پارێزراو له‌ ترۆجان.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2008/09/20

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

سێ کۆمپانیای ئه‌ڵمـــانی ته‌خته‌ کلیلێکی کرداریان " Virtual Keyboard " دروستکردووه‌ ١٠٠% پارێزراوه‌ له‌هه‌موو ئه‌و ترۆجان کیلۆگه‌رانه‌ی که‌ تایبه‌تن به‌ دزینی ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون و ژماره‌ی بانکی .
ئه‌م ته‌خته‌کلیله‌ له‌ڕاستیدا پرۆگرامـــێکه‌ به‌هۆی بڵاچه‌کانیه‌وه‌ شوێنی پیته‌کانی سه‌ر ته‌خته‌کلیله‌که‌ ده‌گۆڕێت به‌م شێوه‌یه‌ هیچ ترۆجانێک ناتوانێت وێنه‌ی ئه‌و ووشه‌ تێپه‌ڕبوونانه‌ ( پاسۆرد) بگرێت که‌ ده‌نوسرێن.
شایانی باسه‌ جۆره‌ ترۆجانێک هه‌یه‌ به‌ نهێنی وێنه‌ی شاشه‌ی کۆمپیوته‌ر ده‌گرێت و ده‌ینێرێت بۆ هاککه‌ر له‌کاتێکدا به‌کارهێنه‌ر سه‌رقاڵی نوسینی ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون بێت ، بۆیه‌ ئه‌م کۆمپانیانه‌ ئه‌م جۆره‌ ته‌خته‌کلیله‌یان دروستکردووه‌.
له‌م [url=http://downloads.turbo-crypt.com/presskit/videos/virtkeyb/vid.html]ڤــــیدیۆیه‌دا[/url] پیشاندراوه‌ که‌وا چۆن ترۆجان وێنه‌ی ته‌خته‌کلیله‌که‌ ده‌گرێت ، به‌ڵام توانای پیشاندانی پیته‌کانی نییه‌و ناتوانێت ئه‌و پیتانه‌ ببینێت که‌ به‌کارهێنه‌ر پێییان ده‌نوسێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌کنیکی "C. Bernd Roellgen" له‌ PMC Chiper ده‌ڵێت ئه‌م پرۆگرامه‌ پین کۆدی بانه‌که‌کان به‌ته‌واوی ده‌پارێزێت له‌ ترۆجان و هاککه‌ر ، وه‌هه‌روه‌ها ناوبراو له‌ لێدوانێکی بۆ "Darkreading" ده‌ڵێت مه‌به‌ستمان له‌دروستکردنی ئه‌م پرۆگرامه‌ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لێنه‌یه‌ که‌له‌ ئه‌نتی ترۆجان و ئه‌نتی ڤایرۆسه‌کاندا هه‌یه‌و زیانێکی زۆر له‌م که‌لێنه‌وه‌ به‌ خه‌ڵکی ده‌گات و وه‌ ده‌ڵێت تاکو ئێستا هیچ پرۆگرامێکی له‌و جۆره‌ دروست نه‌کراوه‌.
شایانی باسه‌ ئه‌م پرۆگرامه وه‌شانێکی تاقیگاریه‌و‌ ناوی [url=http://downloads.turbo-crypt.com/turbocrypt_beta/]TurboCrypt[/url] ه‌ و ده‌توانن به‌کرته‌کردن له‌سه‌ر ناوی پرۆگرامه‌که‌ دایبگرن.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک زەندی بەراستی بابەتیکی بەسوودە.. لیرەدا پرسیارا من ئەوەیە کە ئایا ئەکری بەزمانەکانی دیکەی وەک سوئیدی دابگیریت؟؟؟

بژیت کاک Zaniarsdik!
پێم وایه‌ زمانی سویدی تێدانییه‌ ، ئه‌مه‌ وه‌شانی تاقیگاریه‌ " Beta" یه‌ .

ئه‌وه‌ی من نوسیومه‌ وه‌ک سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵـــه‌که‌یه‌ ، به‌ڵام پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر ١٠٠% بێت ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌کی کاتییه‌ ، چونکه‌ پیم وانییه‌ بتوانرێت به‌ته‌واوی ڕێگه‌ له‌ هاککه‌ر بگیرێت ، چونکه‌ ته‌کنه‌لۆجیا به‌رده‌وام له‌ پێشکه‌وتندایه‌و هاککه‌ره‌کانیش به‌هه‌مان شێوه‌.