تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ کۆدکردن

پی ئێچ پی و مای ئێسکیو ئێڵ

WebDev.

WebDev.

بڵاوکراوەتەوە

2008/09/05

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

به‌ڕێزان ئه‌م کاته‌تان باش
من کۆنم له‌ پرۆگرامکردنداو زۆر سه‌ره‌تاییم له‌ پی ئێچ پیدا ، له‌م کاته‌دا له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌م (PHP + MySQL 5.1 + PHP Myadmin) هه‌یه‌و کاریان پێده‌که‌م و پرۆژه‌ی زۆر سه‌ره‌تاییم پێ دروست کردوون ، به‌ڵام له‌ هه‌مووی موسیبه‌تتر ئه‌وه‌یه‌ کاتێک داتابه‌یسێک به‌ MySQL دروست ئه‌که‌م نازانم له‌ کوێدا داده‌نرێت(Physical path) و پاشگره‌که‌ی
(Extension) چیه‌ و چؤن کۆپی بکه‌م بۆ شوێنێکی تر یان ئه‌پلۆدی بکه‌م بۆ هۆستێک ؟ ، ئینجا یان من فرم پێوه‌ی نیه‌ ، یان فیعله‌ن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ تۆزێک جیاوازه‌ له‌ مه‌سه‌له‌کانی تر و بینینی داتابه‌یس فایله‌کان که‌ به‌ MySQL دروست ده‌کرێن هه‌ر وا ئاسان نیه‌ ، سوپاستان ده‌که‌م گه‌ر زانیاریم بده‌نێ.
به‌س تخوا لینکم مه‌یه‌نێ ، گه‌ر توانیتان زۆر به‌ ساکاری بۆم باس بکه‌ن ، چونکه‌ تۆزێک پیربووم و ته‌رکیزم زۆر نه‌ماوه‌.
جارێکی تر مه‌منوونتانم.

:) بەڕێز کۆنەپڕۆگرامەر،
چونکە phpmyadmin بەکاردەبەیت، دەتوانیت ئەو پڕۆژەیەی کەباسی دەکەیت، بچیتە export و پاشەکەوتی بکەی بەپەڕگەیەک یان بەپەستێنراوێک، پاشان لەسەر ئەو ماڵپەڕە نوێی کە لەسەر ڕاژەیەکی ترە، دووگمەی import هەڵبژێرە لە phpmyadmin و ئیتر سەرکەوتووبیت.
زانیاری زیاتر:
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4849.html

بژین

[url=http://linwx.net]Linwx.n e t[/url]

بەریز سیا ، سوپاس
ئەتوانیت پێمبڵێیت جۆری فایلی داتابەیسی مای سکوێڵ چیە؟ ، واتە پاشگرەکەی
ئایا کە من بە phpmyadmin داتابەیسێک دروست دەکەم لە کویدا سەیڤ دەبێت؟
ئایا بەو جۆرەی کە جەنابت باستکردوە ، کاتێک کە export ی دەکەم دوایی دەتوانم لەناو هۆستێکدا import ی بکەمەوە؟

ئەو بەستەرە کوردیە دامناوە، خۆی دەدوێت. لەهامن بەستەر نوسراوە چۆن دەیگوازیتەوە؟
بەڵێ دەتوانیت لەسەر localhost بیگوازیتەوە سەر ڕاژەیەکی دەرەکی |هۆستێک|.
:)

[url=http://linwx.net]Linwx.n e t[/url]

سوپاس کاک سیا ، هەوڵدەدەم بە باشی بیخوێنمەوە.