تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پرۆگرامی Shareaza

komar

Komar

بڵاوکراوەتەوە

2008/08/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

سڵاو.
هاوڕێیان پرۆگرامی شاره‌زا لای من هیچ داناگرێت، کاتێک به‌شوێن فایلێک یان موسیک ده‌گه‌ڕێم هه‌مووی دێنێ به‌ڵام دانابه‌زێت و ڕچ ڕاده‌وه‌ستێت، پێشتر ئه‌م کێشه‌یه‌م نه‌بو تاکو مۆدێمی ئینته‌نێته‌که‌م گۆڕی بۆ دانه‌یه‌کی نوێتر به‌ناو Netear CVG824G.
کاتێ پرۆگرامی Shareaza ئه‌که‌مه‌وه ئه‌م نووسراوه ئینگلیسیه‌م بۆ دێته پێشێ
Shareaza has detected that you are behind a NAT router or firewall, and are unable to receive connections from the Internet. This may cause poor download and search perfromance.

هیوادارم هاوکاریم که‌م ئه‌م کێشه‌یه‌ شاره‌سه‌ر بێت.
زۆر سپاس

په‌یامه‌که‌ ده‌ڵێت;
" shareaza دووچاری به‌رهه‌ڵستێک بوه‌ له‌ لایه‌ن NAT router (که‌ مه‌به‌ستی له‌ مۆدیه‌مه‌که‌ته‌) یان له‌لایه‌ن firewallه‌وه‌، که‌ ڕێگه‌ نادات په‌یوه‌ندی به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ بکات، ئه‌وه‌ش له‌وه‌یه‌ ببێته‌ هۆی خاو بوونه‌وه‌ی داگرتن(download).

که‌واته‌ کێشه‌که‌ له‌ پرۆگرامی shareazaدا نیه‌ به‌ڵکوو له‌ ئاگره‌دیواری مۆدیه‌مه‌که‌تدایه‌. دڵنیام ئه‌گه‌ر بچیته‌ ئۆپشنی کۆنێکشنه‌که‌ ده‌توانی بلۆک له‌سه‌ر shareaza لابه‌ریت.
ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی خۆت ئه‌و کاره‌ بکه‌ی؟ ئه‌وا جۆری ویندۆوسه‌که‌ت بنووسه‌، دڵنیابه‌ هاوڕێان به‌ دڵێکی فراوانه‌وه‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن.
سه‌رکه‌وتوو بیت.

سپاس به‌ڕێز ئاواره‌.
من ویندۆسی ڤیستا 64 bit به‌کار دێنم.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به‌ڕێزت ده‌رکردنی Shareaza بێت له windows firewall ئه‌وه‌م کردوه به‌ڵام هێچ فایده‌ی نه‌بو.

سڵاو کاک کۆمار !
پێم وایه‌ کاک ئاوا‌ره‌ مه‌به‌ستی ئاگره‌دیواری ویندۆز نییه‌ ، تۆ بۆ خۆت ئاماژه‌ت به‌کێشه‌که‌ت کردووه‌ له‌دوای گۆڕینی مودیه‌مه‌که‌ت به‌ نوێتر ، کێشه‌که‌ت بۆ دروست بووه‌.
کێشه‌که‌ی تۆ له‌ ئاگره‌ دیواری مودیه‌مه‌که‌ت ، ئه‌وه‌ش له‌ گه‌ڵ جۆری مودیه‌مه‌کان ده‌گۆڕێن.
هه‌وڵ بده‌ له‌ کۆنفیگره‌یشینی مودیه‌مه‌که‌ت له‌وێدا هه‌وڵ بده‌ Firewall که‌ ناچالاک بکه‌یت ئه‌گه‌ر بکرێت . من جۆره‌ مودیه‌مێکی ترم هه‌یه‌ زۆر به‌ئاسانی ئه‌و کاره‌ ده‌کرێت.
له‌وانه‌یه‌له‌م [url=http://portforward.com/english/routers/port_forwarding/Netgear/CVG824G/Shareaza.htm]لینکه‌[/url] هه‌ندێک زانیاریت ده‌ستبکه‌وێت.

سڵاو کاک زه‌ندی.
به‌ڕاستی من پێشت ئه‌و کاره‌م کرد واته ژماره‌ی پۆرتی شاره‌زاو له‌وێ نووسی کردمه‌وه به‌ڵام بۆ چه‌ند ساتێک ئیشی کردو دیسان ڕاوه‌ستاوه.
گومان ناکه‌م ئه‌م کێشه‌م چاره‌سه‌ر بێت.