چین نکوڵی له هاکککردنی کۆنگرێس ده‌کات
سێ ئه‌ندامی کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌لایه‌ن هاککه‌ره‌کانی چینه‌وه ده‌که‌ونه به‌ر هێرش.
"Frank Wolf" ئه‌ندامی کۆماریه‌کانی ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ڤهرجیینیا وه "Chrstopher Smith" ئه‌ندامی کۆماریه‌کانی نیوجه‌رسی وه "Stephen Kirk" ئه‌میش ئه‌ندامی کۆماریه‌کان "Illinois" ڕایانگه‌یاند که‌وا هاککه‌ر هێرشیان کردۆته سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌کانی خۆیان و ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی کاریان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن.
کۆمپیوته‌ره‌کان دراون به FBI بۆ لێکۆڵینه‌وه ، وه له‌دوای پشکنین ده‌رکه‌وتووه که ئای‌پی ئه‌دره‌سی هاککه‌ره‌کان سه‌ر به ووڵاتی چینه.
هۆکاری تایبه‌ت بۆ هێرشکردنه‌وه سه‌ر ئه‌م سێ ئه‌ندامه‌ی کۆنگرێس ئه‌وه‌یه که هه‌رسێکیان له بوواری مافی مرۆڤدا کارده‌که‌ن و چینیش یه‌کێکیه له ووڵاتانه‌ی که له‌ڕاپۆرته ساڵانه‌کانی مافی مرۆڤدا ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیرێت.
دوێنێ ووتهبێژیکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین به‌ناوی "Qin Gang" ڕاستی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌تکرده‌وه ، وه نابراو ڕایگه‌یاند که‌وا چین ووڵاتیکی نوێیه له‌بواری پێشکه‌وتنی ته‌کنلۆجیا نه ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه و نه پێویستی به ئه‌نجامدانی کاری له‌و جۆره‌یه. وه ناوبراو داوای له هاوڵاتیانی ئه‌مریکا کرد که‌وا ههستنهخۆشانه بیرنهکهنهوهو هه‌وڵی له‌یه‌ک تێگه‌یشتن و دۆستایه‌تی بده‌ن له نێوان هه‌ردوو ووڵات.
جێگای ئاماژه‌پێکردنه ئێستا FBI سه‌رقاڵی لێکوڵینه‌وه‌ی هێڕشێکیترن له مانگی ١٢/ ٢٠٠٧ کرایه سه‌ر پنتاگۆن.
FBI واباوهڕدهکهن له‌کاتی سه‌ردانی وه‌زیری بازرگانی ئه‌مریکا "Carlos Gutierrez" بۆ ووڵاتی چین ، لاپتۆپه‌که‌ی پشکنراوهو هاککه‌ره‌کان له ڕیگه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌وه کار ئاسانیان بۆ کراوه بۆ هاکرددنی پنتاگۆن .