تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

په‌رتووک یا په‌ڕتووک

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2008/05/12

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔1۔ )

له‌ ماڵپه‌ڕێک بینیم ، نوسراوه‌ ( په‌ڕتووک)!
ئایه‌ په‌ڕتووک یا په‌رتووک کامیان ڕاسته‌؟.
پێم وایه‌ په‌ڕتووک هه‌ڵه‌یه‌.

له‌ فه‌رهه‌نگی هه‌نبانه‌بۆرینه‌ی مامۆستا هه‌ژار و فه‌رهه‌نگی نۆبه‌ره‌ی مامۆستا گیو و فه‌رهه‌نگی بابانی مامۆستا شوكروڵڵای باباندا په‌ڕتووك هاتووه‌ نه‌ك په‌رتووك، به‌ڵام مامۆستا گیو له‌ به‌رامبه‌ر : (كتاب طبی) ی عه‌ره‌بیدا؛ نووسیوێتی، په‌رتووكی پزشكی، به‌ بێ چڵه‌مه‌، مامۆستا هه‌ژاریش له‌ به‌رامبه‌ر: (كتێبۆك) دا نووسیوێتی: په‌رتووكێ گچكه‌، ئه‌میش هه‌ر به‌ بێ چڵه‌مه‌.
كه‌واته‌ هه‌ردووكیان هه‌ر به‌كار براون.

به‌ڵام وابزانم په‌ڕتووك له‌ په‌رتووك درووستتره‌، چونكه‌ ئه‌م وشه‌یه‌ وشه‌یه‌كی لێكدراوه‌، پێكهاتووه‌ له‌: په‌ڕ + تووك، خۆ دیاره‌ په‌ڕ واتای چییه‌، به‌ڵام په‌ر به‌ بێ چڵه‌مه‌كه‌ ئه‌و واتایه‌ نادات، هه‌ر بۆیه‌ (په‌ڕاو) یش به‌ واتای په‌ڕتووك به‌كاربراوه‌.