تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

خێراكردنی ویندۆز به‌ چه‌ند كرته‌یه‌ك.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2008/01/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔14۔ )

 

له‌ئه‌نجامی زۆردامه‌زراندنی پرۆگرام و لابردنیان وه‌ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ، ویندۆز خاوده‌بێته‌وه‌و زۆر جار به‌كارهێنه‌ر بێزارده‌كات. زۆر له‌به‌كارهێنه‌ران بۆ ڕزگاربوون له‌و كێشه‌یه‌. ویندۆز سه‌رله‌نوێ داده‌مزرێننه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش چه‌ند كاژێریك ده‌خایه‌نێت تا سه‌رله‌نوێ هه‌موو درایڤه‌ره‌كان دابمه‌زرینیته‌وه‌.
بۆیه‌ ده‌توانن ئه‌م ڕێگایه‌ به‌كاربهێنن كه‌ زۆر به‌خێرایی ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌وه‌ش به‌ سڕینه‌وه‌ی «user profile» ی خۆت.
به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ هه‌نگاو بنێ:-

١/ هه‌موو ئه‌و په‌ڕگه‌و دیكۆمه‌نتانه‌ی پێویستن كۆپیان بكه‌ سه‌ر DVD یا Extern HD یاخود هه‌ر جێگه‌یه‌كی تر.
٢/ به‌كارهێنه‌رێكی نوێ دروست بكه که‌ مافی ئه‌دمینی هه‌بێ نه‌ک به‌کارهێنه‌رێکی سنووردار ‌ به‌ ئاره‌زوی خۆت ناوێك هه‌لبژێره‌. ئه‌وه‌ش له‌ كۆنترۆڵ پانێل ده‌كرێت.
٣/ به‌وناوه‌ نوێیه‌وه‌ بچۆ ناو ویندۆز .
٤/ User profile ی خۆت بسڕه‌وه‌ به‌ كرته‌ی راست له‌سه‌ر
My Computer - Properties - Advanced - Settings
له‌وێدا كرته‌یه‌ك له‌سه‌ر User profile كه‌ت بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئیشاره‌ت بێت ، دوای ئه‌وه‌ Delete وه‌ OK .
٥/ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابگیرسێنه‌ره‌وه‌و به‌ User profile ه‌ كۆنه‌كه‌ت بچۆ ناو ویندۆز .
ده‌توانی سه‌رله‌نوێ ئه‌و په‌ڕگانه‌ی كۆپیت كردبوون بیان گه‌ڕێنیته‌وه‌ ، به‌م شێوه‌یه‌ ریجیسته‌ر به‌ته‌واوی پاك ده‌بێته‌وه‌ له‌هه‌موو پاشماوه‌یه‌ك و به‌دڵنیاییه‌وه‌ ویندۆز چالاك و خێراتر ده‌بێته‌وه‌.

بۆچوونەکان

ده‌ستت خۆش بێت كاك زه‌ندی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سووده‌
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ منیش ژمێرنگه‌كه‌م تووشی خاوی هات؛ چه‌ند ڕێیه‌كم گرته‌ به‌ر بۆ خێرا كردنه‌وه‌ی، به‌ڵام ڕێیه‌كیان كاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئاسانیه‌كه‌یدا ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌:
ده‌چیت له‌ سیاهه‌ی start دا كرته‌ له‌سه‌ر run ده‌كه‌یت و له‌وێ ده‌نووسیت: prefetch بوخچه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌و په‌روه‌ندانه‌ی تێیدان به‌ shift+delet ده‌یانسڕیته‌وه‌، پاش ئه‌مه‌ ده‌سبه‌حێ هه‌ست ده‌كه‌یت ژمێرنگه‌كه‌ت خێراتر بووه‌.

ئیتر بێوه‌ی بن

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناڕێكوپێكه‌ وڕاست نه‌گوتراوه‌ ٭٭٭٭٭ خامه‌ پۆسته‌چیی دڵ وهه‌نــــاوه‌
خامه‌ نووسه‌ری ته‌نها زمانه‌ ٭٭٭٭٭ زمان جامۆڵكه‌ ودڵ ده‌ریای ئاوه‌

کەمێک ترسناکیشە.

کامه‌یان ترسناکه کاک به‌رده‌قانی؟!

www.ccleaner.com
دابگرن ئەوەشتان نامێنێت.
بژین
__________________________________________________________
[url=http://www.ku-ubuntu.com/]پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی[/url]
[url=http://www.germeser.net/]گه‌رمه‌سێـــــــــــر[/url]

دەست خۆش کاک زەندی
خۆزگە بە رەسم دەبوو نەوەک توش هەڵەیەکی کوشندە ببین

وادیاره‌ كه‌ كاك به‌رده‌قانی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی منه‌ ، به‌ڕاستی خۆشم ئه‌رخه‌یان نه‌بووم له‌ بێوه‌یی ئه‌و كاره ‌، ده‌كرێ مه‌ترسیه‌كه‌یمان بۆ ڕوون كه‌یته‌وه‌؟

له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسمدا و هه‌ر بێوه‌ی بن.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناڕێكوپێكه‌ وڕاست نه‌گوتراوه‌ ٭٭٭٭٭ خامه‌ پۆسته‌چیی دڵ وهه‌نــــاوه‌
خامه‌ نووسه‌ری ته‌نها زمانه‌ ٭٭٭٭٭ زمان جامۆڵكه‌ ودڵ ده‌ریای ئاوه‌

ئه‌وه‌ ماوی کاک سیروان! بوی به‌هه‌ناره‌ شیرنه‌.

سڵاو هاوڕێیان!
کاک کاردۆخ Prefetch و %temp% ئه‌مانه‌ ده‌توانرێت له‌ Run دا به‌کاربهێنیرین ، به‌ڵام هێچ گۆڕانکاری له‌ ڕیجیسته‌ر ڕوونادات.

کاک سیروان به‌داخه‌وه‌ لێره‌ ، وێنه‌ دانانرێت وه‌ تا ئێستا بۆ خۆشم تاقیم نه‌کردۆته‌وه‌.

هه‌ر که‌سێک تاقی ده‌کاته‌وه‌ خۆی به‌رپرسیاره‌ ، هه‌رچه‌ند بابه‌ته‌که‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌یه‌و به‌ ئینگلیزییه‌ ده‌توانن بیخوێننه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ مه‌ترسیداره‌ بۆ ویندۆس ئه‌و به‌شه‌ی داناوه‌و که‌ ده‌توانرێت بسڕردرێته‌وه.
من تاقی ئه‌که‌مه‌وه‌ ، به‌ڵام تا ٣ ی مانگ کاتم نییه‌.
فۆرماتکردنیش مه‌ترسی هه‌یه‌ ، به‌ڵام کاتیک Backup ی فایله‌کانت هه‌بێت چی ده‌بێت با ببێت.

سڵاو هاوڕێیان ، ببوورن وەڵامەکەم زۆر کورت بوو.
مەبەستم لەمەترسی، لەوانەشە هەڵەبم، سرێنەوەی User profile لەوانەیە کێشە درووست بکات. ئەی ئەگەر هاتوو پەڕگەکانم بە باشی پاشەکەوت نەکردبن؟ لەوانەیە هەموو کارەکانت بفەوتێن. زۆرینەی خەڵک لەوانەیە وشەنهێنی بەڕێوەبەرییان هەر لەبیریش نەمابێت.

خۆم بۆ ڕانگیرا تاقیم كرده‌وه‌ ، هیچ مه‌ترسیه‌كی نه‌بوو. به‌م شێوه‌یه‌ تاقیم كرده‌وه‌.
من و منداڵێكمان ٢ به‌كارهێنه‌ریین و هه‌ردوكمان مافی ئه‌دمینمان هه‌یه‌ واته‌ هیجمان به‌كارهێنه‌ری سنووردار نین.
به‌ ناوی خۆم چوومه‌ ناو ویندۆزو Userprofile ی ئه‌وم كوژانده‌وه‌ كه‌قه‌باره‌كه‌ی
67MB بوو كاتیك سڕیمه‌وه‌ نزیكه‌ی ١ تا ٢ خوله‌كی خایاند،
ویندۆزم داگیرسانه‌وه‌و به‌ناوی منداڵه‌كه‌مه‌وه‌ چوومه‌ ناو ویندۆز ، ئه‌و باكڕاوندی دیسك تۆپ و ڤافۆریتی OPera و IE ئه‌وانه‌ نه‌مابوون ، به‌ڵام ئه‌نتی ڤایرۆس و هه‌موو پرۆگرامه‌كان مابوون ، وه‌ هه‌ندێك له‌ پرۆگرامه‌كان ئایكۆنه‌كانیان له‌سه‌ر دیسكتۆپ نه‌مابوون ، به‌ڵام له‌ All Program مابوون و بێ كێشه‌ ئیشیان ده‌كرد.
قه‌باره‌ی User profile كه‌ كه‌م بوبۆوه‌ بۆ 18MB .

تێبینی:-
من تاقیم كرده‌وه‌ هه‌مووی ٦ خوله‌كی نه‌خایاند ، ئیتر ئێستاش ده‌ڵێم هه‌ر كه‌س خۆی به‌رپرسیاره‌ گه‌ر له‌بیری بكات دیكۆمه‌نتی له‌ناوبچێت ، به‌ڵام ویندۆز تووشی هیچ كێشه‌یه‌ك نابێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ، من خۆم جگه‌ له‌ ویندۆز پرۆگرامی Mozilla Thunderbird وه‌ Opera هه‌رچ كاتێك فۆرمات بكه‌م پرۆفیله‌كان كۆپی ده‌كه‌م ، دوای فۆرمات به‌ چه‌ند كرته‌یه‌ك براوسه‌ر و ئێمه‌یله‌كانم وه‌ك پێش فۆرماتكردنیان لێده‌كه‌مه‌وه‌.

هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت تاقیبكاته‌وه‌ باشتر وایه‌ Backup ێكی سیسته‌مه‌كه‌ی بكات ئه‌و جار گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش ڕووبدات به‌ ١٥ بۆ ٢٠ خوله‌ك چاره‌سه‌ری ده‌كاته‌وه‌.

سه‌ركه‌وتوبن.

سەڵاو کاک زەندی گیان، ماوم بەڵێ وە هەمیشە سەیری بابەتەکانی کوردیش ئایتی گروپ دەکەم بەڵام وەک پێشوتر کاتم نیە خەریکی کۆمپیوتەر بم. ئەم بابەتەی کە ئێستا داتناوە هەندێ سەرنجی ڕاکێشام، من بۆ فڕێ دانی فایلەکان پاککردنەوەی pc کەڵک لە Prefetch و %temp% و لابردنی کۆکیسەکان وەردەگرم، وتم پێ دەچێت ئەمەیان زۆر کارا تر بێت.
دەستان خۆش بێت و هەر سەرکەوتوو بن.

سوپاس بۆ گشت لایه‌ك
به‌ڵام كاك زه‌ندی من" كاردۆخ"م نه‌ك كارووخ ، بۆیه‌ ده‌یڵێم چونكه‌ پێشتر له‌ بابه‌تێكی دیكه‌دا هه‌ر وات نووسیبوو.
هههههههه
هه‌ر بێوه‌ی بن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناڕێكوپێكه‌ وڕاست نه‌گوتراوه‌ ٭٭٭٭٭ خامه‌ پۆسته‌چیی دڵ وهه‌نــــاوه‌
خامه‌ نووسه‌ری ته‌نها زمانه‌ ٭٭٭٭٭ زمان جامۆڵكه‌ ودڵ ده‌ریای ئاوه‌

سڵاو كاك كاردۆخ!
به‌داوای لێبوردنه‌وه‌ چاكم كرد.
كاروخ و كاردۆخ هه‌ردوكیان به‌لای منه‌وه‌ دوو ناوی خۆشن.

بەڕای من ئەم کارە ترسناکە، چونکە کاتێ پەڕگەکان کۆپی دەکەیت بۆجێیەکی دی ناتوانتیت پەڕگەی وێندۆز کۆپی بکەیت بە تەواوی. لەبەر ئەوەی کاتێ وێندۆز دادەمەزرێنیت لۆکاڵ دادەمەزرێت(بۆنمونە بڵێین لە سەر ‌بەشی سی نەرماڵەکە) پاش بانگ کردنەوەی دووبارە بۆ سی باوەڕناکەم کار بکات.
خێرا ترین ڕێگا بۆ دووبارە نۆژەن کردنەوەی وێندۆز - وەک زۆربای کۆمپانیاکان کاری پێ دەکەن- بە بەکار هێنانی پرۆگرامەکانی ریکۆڤەر کردنە. باشترین نمونەش(پرۆگرامی نۆرتۆن گۆهست)ە.
هەر سەرکەوتوبن.

---------------------------------------
What you can't see... can hurt you

داوای لێبوردن دەکەم من بە هەڵە تێگەیشتم.. ئەم کارە زۆر ئاسان تربوو لەوەی من چاوەڕوانم دەکرد.. ئەمە لای من بەسەرکەوتووی بەڕێوەچوو..تەنها ئەوە نەبێت گەر سیستمی وێندۆزەکە هەر کەموکوڕییەکی هەبێت ئەوا بەم کارە چاک نابێتەوە ..بەڵکو زیاتر ئەم پرۆسیسە بۆ پاک کردنەوەی user profile ە..هیچ گۆڕانکارییەکی لە سیستەم نەکردووە. من بەمەستی هەوڵ دان بۆ چاک کردنی هەندێ گیروگرفت لە وێندۆز حەزم کرد تاقی بکەمەوە.
دووبارە ڕێزم
-----------------------------------------
What you can't see... can hurt you